٢٨\٧\٢٠١٢
لێژنه‌ی چاکسازیی
ئێراق و ته‌ونی ده‌جاڵه‌کان.

محه‌مه‌د بێبه‌ش
ململانێ و کێشه
و گرفته سیاسیه‌کانی ئێستای عێراق هێنده‌ی
کێشه‌ی که‌سایه‌تی و ناوچەیی و
نێوده‌وڵه‌تین، ئه‌وه‌نده کێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی
نیشتمانیی و که‌یسی
ناوخۆی عێراق نین، ڕاسته هۆکاری ئاڵۆزییە‌کان
به‌رژه‌وه‌ندییە،
به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییە‌کان بۆ خه‌مخۆریی
گه‌لی عێراق نییە. مه‌سه‌له‌کان ته‌نها
خۆدزینه‌وه و تاکتیکبازیی سیاسییە،
ده‌نا چ ئاڵۆزییەکانی حکومه‌تی ناوه‌ند
و هه‌رێم و چ گرفت و کێشه سیاسیه‌کانی به‌غدا ده‌توانرێ له
ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ،
جگه له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووریش
چه‌نده‌ها ڕیکه‌وتنامه‌ی تر هه‌یه به واژۆی سه‌رکرده‌ی لایه‌نه سیاسییە‌کان،
ئه‌مانه ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن که هه‌ر په‌یمان و
گرێبه‌ستێک بکرێ، له‌وانه‌ی پێشوو کاریگه‌ر
و باشتر نابێ، به‌ڵکو ته‌نها له
بازنه‌ی تاکتیکبازیی و دیماگۆگیە‌تی
دیبلۆماسیی تێناپه‌رێ،
هۆکار و ده‌رئه‌نجامه‌کانیش
ده‌گه‌ڕێتە‌وه بۆ
هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی زلهێزی جیهانیی،
که جاران ناو ده‌برا به بلۆکی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
هه‌ر وه‌کو له بابەتێکی ڕابردوو
به ناوی ئاغا
و کوێخا و ڕه‌عیه‌ت باسمان کرد، ئاغاکان فه‌رمان به کوێخاکانی
ده‌وڵه‌تانی ناوچە ده‌ده‌ن و
ده‌وڵه‌تانی ناوچەش فه‌رمان به ڕه‌عیه‌ته‌کانی
ناو عێراق ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
پاساوی مێژوویی به هێزیش هه‌یه بۆ
به‌هێزکردنی ناکۆکییە‌کان،
پاساوه مێژووییە‌کانیش هه‌روه‌کو
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی
له نێوان کورد و عه‌رب و هه‌روه‌ها کێشه‌ی
له مێژینه‌ی شیعه و سونه له عێراقدا،
جگه له‌مانه‌ش به‌ڵکو چه‌ند فاکته‌رێکی تر هه‌یه، وه‌کو سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی
که‌سایه‌تی و حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی
بنه‌ماڵه‌کان و پاراستنی ده‌سه‌ڵات، بۆیه
هه‌رگیز پێم وا نییە ده‌یان
لێژنه‌ی چاکسازیی
بتوانێ قه‌یرانه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق و تەنگژە
سیاسییە‌کانی چاره‌سه‌ر بکا،
به‌ڵام ده‌توانین بڵێن ته‌مه‌نی قه‌یران و ناکۆکییە‌کان
درێژتر ده‌کاته‌وه و کۆمه‌ڵێ ئه‌جندای تری
نه‌گونجاو و دێوه‌زمه‌ی تر به
به‌رگی نوێوه له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ.
ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئاغا
و کوێخاکانه، جگه له‌وه‌ش ڕه‌عیه‌ته‌کانیش
که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان،
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له هه‌مووی
گرنگتر په‌رژینکردن و
لغاوکردنی سیسته‌می دیموکراسییە،
که ئه‌مه‌شیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێراق و
هەرێمە.
که‌واته ده‌بێ گه‌ل هۆشیار بێ و نابێ تووشی
هیچ گومان و دڵه‌ڕاوکێه‌ک بکا،
له ئاستی هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه
که ڕۆژانه ده‌وگوترێن و
ده‌بیسترێن له‌و
حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئه‌مرۆی گۆڕه‌پانی ئێراق، هه‌روه‌ها
نابێ گه‌ل چاوه‌روانی چاکسازیی سیاسیی
و ئابوریی و
کۆمه‌لایه‌تیی و
یه‌کسانیی و
دیموکراسیی و ئاشتی سه‌قامگیر
بێ، به
واتایه‌کی تر نه گه‌لی کوردستان ده‌توانێ
له‌ژێر سێبه‌ر و حوکمی ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
ئێستا نه‌هیچ مافیکی تری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانیی به‌ده‌ست
بێنێ و نه چاره‌سه‌رێک
بۆ ناوچه دابراوه‌کان بدۆزێته‌وه‌و نه
مافی ئازادیی و
یه‌کسانیی و
دیموکراسیی له‌وه زیاتر به‌ده‌ست بهێنێ،
به هه‌مان شێوه بۆ
خه‌ڵکی ناوه‌ڕاست و باشووری
ئیراقیش، چونکه به‌رژه‌وه‌ندیی
ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان و وڵاتانی ناوچه‌که
و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له ئاڵۆزکردنی
کێشه‌کان و نائارامیی
دایه.
bebash_62@hotmail.se
|