په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\١٢\٢٠١٠

لێژنەی سەرپەرشتی کەمپین لە رۆژهەڵات پێکهات.



کاوە کەریمی رایگەیاند کە لیژنەیەک پێکهات بۆ سەرپەرەشتیکردنی کەمپینی(ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان)و لە بەڕێزان (ئاسۆ ئیسلام پەنا، کاوە قورەیشی، ژیوار رەسولی، محەمەد ئیزەیی، جەلیل ئازادیخواز و فەریبا محەمەدی)و خۆی.

هەروا وتی: ئێمە پەیوەندیمان بە ناوەوە کردووەو سبەی و هەوڵدەدەین دەتوانین چالاکییەکانمان بە وێنە بڵاوبکەینەوە.

لە رانیە لیژنەی کەمپین لە شارەکە دادەمەزرا.

ئیمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، زانا حەسەن(رۆژنامەنووس) رایگەیاند کە لیژنەی کەمپین لە شارەکە دامەزرا و لە خۆی و بەڕێزان(هەمزە رەسول، نووسەر)، شاسوار مامە(رۆژنامەوان)پێکهات. هەر لە هەمان کاتدا پشتیوانی چەندین نووسەر و رۆژنامەنووسی راگەیاند وەک خالد عەبدوڵڵا(چالاکوانی بواری رێکخراوەیی) و هاوڕێ کاسترۆ(نووسەر).

داوای فەتوا لە مەرجەعی باڵا دەکرێ.


ئیمڕۆ کەمپینی(ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن) نامەیەک ئاراستەی عەلی سیستانی(مەرجەعی باڵای شیعە لە جیهان)دەکات

سەبارەت بە بێبەشکردنی ئینسانی کورد لە خوێندن بە زمانی دایک، کەمپین نامەیەک ئاراستەی عەلی سیستانی(مەرجەعی شیعە لە جیهان) دەکات و تێدا داوا لە بەڕێزی دەکرێت(فەتوایەک لەبارەی قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی کوردی لە ترکیا، ئیران و سوریا)دەربکات.

لە نامەکە هاتووە: قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی دایک لەگەل ئاراستەو فەرمایشتی هیچ ئاین و یاسایەکی مرۆیی نایەتەوە. بۆیە دوا لە بەڕێزتان دەکەین فەتوا لەبارەی ئەم دۆسییە کەرامەت وکەسایەتی شکێنە، دەربکەن.

 


سەلام عەبدوڵا dwaroj@yahoo.de
سالار سۆفی nasname2010@gmail.com