٢٢\١٢\٢٠١٠
له کاتێکدا که
کورد له ئیسلامدا ره‌سه‌نه‌که‌ی له جنۆکه‌وه‌یه،
مه‌لاکانی لای
خۆمان بوونه‌ته کۆڵوانه‌سووری پێش له‌شکری وه‌هابییه‌کان!

عه‌باس رۆسته‌م
کاتێک له به‌رامبه‌ر هاورێی کۆتایی ته‌مه‌نم (لاپتۆپه) ئازیزه‌که‌م
دانیشتبووم و وتارێکی نووسه‌رێکی میسری عه‌ره‌بم ئه‌خوێنده‌وه که به‌ته‌واوی
شه‌رمه‌زاریی و ره‌خنه و سه‌رسورمانه‌وه بۆچوونی زانا‌و رابه‌رانی
ئیسلامی کۆن و نوێی باسئه‌کرد به‌رامبه‌ر باووباپیرانمان که گوایه به
بۆچوونی ئه‌و زانا‌و ڕابه‌رانه، ره‌سه‌نی گه‌لی کوردمان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک
له جنوکه‌وه هاتۆنه‌ته خواره‌وه‌و، خوداوه‌ندی گه‌وره‌ش به‌رگی
جنوکه‌یی له به‌ری باپیره گه‌وره‌کانمان داماڵیوه‌و چونه‌ته به‌رگی
مرۆڤه‌وه، ئا له‌و کاته‌دا به ته‌له‌فۆن له هاورێیه‌کی خۆشه‌ویستمه‌وه
له سلێمانیه‌وه‌و دوایش له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی
ئه‌وه‌م زانی که له نوێژی جومعه و جه‌ماعه‌تی رۆژی هه‌ینی ڕابوردودا
زۆر له وتارخوێنانی مزگه‌وته‌کانی کوردستان وه‌ک بڵێیت به کۆنترۆل
له یه‌ک کاتدا فه‌رمانیان پێدرابێت که‌وتونه‌ته وێزه‌ی ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه
له یاساێیه‌کدا داوای یه‌کسانی ته‌واوی ئافره‌تان ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ
پیاواندا که به‌بۆچوونی ئه‌وان ئه‌مه رێگه‌خۆشکه‌ره بۆ ئافره‌تانی
کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مافی ته‌ڵاقدانی پیاوه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و
رێگه خۆشکه‌ریش بێت بۆ هاوسه‌رگیری نێر له‌گه‌ڵ نێر و مێ له گه‌ڵ مێ
له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، هه‌موو ئه‌م بۆچونانه‌شیان گوایه له تێنه‌گه‌یشتنی
مانای وشه‌ی (جێنده‌ره‌وه) هاتوه، هه‌رچه‌ند دواجار ده‌رکه‌وت که سه‌رچاوه‌ی
ئه‌م هاتوهاواره لایه‌نێکی دوژمن به هه‌ریم و گه‌لی کوردمانن ئه‌و مه‌لایانه‌ش
وه‌ک دارده‌ستێکی دوژمن به‌کارهێنراون .
نه‌گبه‌تی گه‌لی کوردمان له‌وه‌دایه که ئه‌م مه‌لا کۆلکه
خوێنده‌وارانه، بێئه‌وه‌ی شاره‌زاییان هه‌بێت له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی و
چی باسه له وڵاتانی ده‌وروبه‌رو هه‌نده‌راندا، ته‌نانه‌ت له‌ئاینه‌که‌ی
خۆشیان به ئاگا نین ، بۆیه به‌ڕاستو به چه‌پدا ئه‌م و ئه‌و تاوانبار
ئه‌که‌ن. به بۆچونی ئه‌م وتار خوێنانه‌ی مزگه‌وته‌کانی کوردستان ،
دیارده‌ی سێکسکردن له نێوان نێر و نێر و مێ و مێ و مه‌حره‌م له‌گه‌ڵ
مه‌حره‌م دیارده‌یه‌که گوایا ئه‌م یاسا نوێیه ڕێگه‌ی بره‌ودانی
پێئه‌دات، له کاتێکدا له خۆدی قورئاندا هاتوه که قه‌ومی لوگ له‌پێش
هه‌زاره‌ها ساڵ به‌هۆی نێربازیانه‌وه خوداوه‌ندی گه‌وره بردنی به
ناخی زه‌ویدا، ئێستاش دیارده‌ی نێربازیی به هه‌ردوو دیوه‌که‌ی، هه‌رچه‌نده
له کۆمه‌ڵگای کوردی خۆمان به‌و ڕاده ترسناکه نیه، به‌ڵام له ناو
کۆمه‌ڵگای برا وه‌هابیه‌کانی ئه‌و مه‌لایانه له ڕاده‌به‌ده‌ره،
دیارده‌ی (قاشکردنی) ئافره‌ت بۆ ئافره‌تیش دیارده‌یه‌کی سروشتییه و
له‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌ژی بوونی هه‌یه .
بێینه‌وه سه‌رباسه سه‌ره‌کیه‌که‌مان که ئه‌ویش پێناسه‌کردنی نه‌ته‌وه‌ی
کوردمانه له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و خه‌لیفه‌ی دووهه‌مو
زانا ناسراوه‌کانی ئیسلامه‌وه وه‌ک نه‌وه‌ی جنۆکه ، به پێیئه‌وه‌ی
له سه‌رچاوه بروا پێکراه‌وکانی هه‌ردوو مه‌زهه‌به سه‌ره‌کیه‌که‌ی
سنه‌و شیعه‌دا هاتوه ( که‌هه‌ر هه‌مویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
گه‌لی کورد به ره‌سه‌نو ڕه‌چه‌ڵه‌ک جنۆکه بون‌و خوداوه‌ندی
گه‌وره به‌رگی جنۆکه‌ی له‌به‌ر داماڵیون). (اهل السنة و الجماعة) که
مه‌لاکانی کوردستان به‌شێکن له‌وانه وا ئه‌گێڕنه‌وه که خه‌لیفه‌ی
دووهه‌می ئیسلام عمری کوری خگاب فه‌رمویه‌تی ، له زاری خودی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلامه‌وه بیستومه ، که گوایه ( کورد وه‌چه‌ی جنۆکه‌نو خوداه‌وند
به‌رگی جنۆکایه‌تی لێداماڵیون ! بۆیه‌ش ناوی کوردیان لێنراوه چونکه
که سلێمانی پێغه‌مبه‌ر هندستانی داگیرکرد ، هه‌شتا که‌نیزه‌کی به دیل
هێناو له یه‌کێک له دوورگه‌کاندا نیشته‌جێیکردن ، جنۆکه‌کان له ده‌ریاوه
بۆیان هاتنه ده‌ره‌وه‌و جووتبون له گه‌ڵیانداو سکی چل له‌و که‌نیزه‌کانه
پڕ بو، کاتێک پێغه‌مبه‌ر سلێمان به‌مه‌یزانی فه‌رمانیدا دور بخرێنه‌وه
بۆ وڵاتی فارس ، له‌وێ چل کوریان بوو دوای زاوزێ‌و زۆر بونیان ، که‌وتنه
خراپه‌کاریو داوێن پیسی‌و جه‌رده‌یی، کاتێکیش ناره‌زاییه‌تی خه‌ڵکی گه‌یشته
پێغه‌مبه‌ر سلێمان فه‌رمانیدا دوور بخرێنه‌وه بۆ ناوچه شاخاویه‌کان
به‌واتای عه‌ره‌بی فه‌رمووی (اکردوهم)، له‌وه‌وه ناونران کورد، ئه‌مه‌ش
له ( محاضرات اڵادبائی الراغب الاصفهانیدا هاتوه - لاپه‌ڕه 160. ئه‌گه‌ر
بگه‌رێینه‌وه بۆ کتێبی ( الکافی ) که به‌یه‌کێک له گرنگترین سه‌رچاوه
ئاینیه‌کانی شیعه مه‌زهه‌به‌کان ئه‌ژمارده ئه‌کرێتو شیعه‌کان گرنگێیه‌کی
زۆری پێئه‌ده‌ن، ئه‌وا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که کورد له‌و کتێبه‌دا وه‌ها
پێناسه‌کراوه که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک جۆرێکن له جنۆکه‌و دورن له‌وه‌ی
مرۆڤ بن . کلینی له الکافیداو له زمانی ابی الربیع الشامیه‌وه ئه‌ڵێت:
له ڕبی عبدالله - سڵاوی خو‌دای لێبێت - م پرسی‌و وتم ( نه‌ته‌وه‌یه‌ک
له لامانن پییان ئه‌ڵین کورد ، کرین‌و فرۆشتنمان له گه‌ڵدا ئه‌که‌نو
تێکه‌ڵاومان ئه‌بن ، له وه‌ڵامدا فه‌رموی ئه‌ی باوکی ربیع تێکه‌ڵاویان
مه‌که‌ن ، چونکه ئه‌و کوردانه جۆرێکن له جنۆکه ، خوداوه‌ندی گه‌وره
به‌رگی جنۆکه‌یی لێداماڵیون ، ئه‌مه‌ش له ( الکافی5/158 و ریاض
المسائلی علی طباطبائی ج 1 لاپه‌ڕه 520و جوهر الکلامی شیخ جواهری
ج/3لاپه‌ڕه 116و چه‌ند سه‌رچاوه‌ێیه‌کی دیکه‌دا هاتوه له‌وه‌شدا نه‌وه‌ستاون
به‌لکو کاریان گه‌یاندۆته ئه‌وه‌ی که گه‌لی کوردیان به بوده‌ڵه‌ییو
بێنرخیو سوکیو پله هه‌ره نزمه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ پێناسه‌کردوه، وه‌ک
چۆن الگوسی ئه‌ڵێت ( ده‌بێت دور که‌ونه‌وه له مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی پاشه‌ڵپیسو لاده‌رو ڕه‌وشت نزمن و ته‌نها تێکه‌ڵی ئه‌وانه
بکه‌ن که له خێر‌و چاکه‌دا په‌روه‌رده‌کراونو به‌هیچ شیوه‌ێیه‌ک تێکه‌ڵاوی
کورده‌کان مه‌که‌نو لێیان دوور بکه‌ونه‌وه‌و کرین و فرۆشتن و ژن‌و
ژنخوازیان له گه‌ڵدا مه‌که‌ن . ئه‌مانه‌ش هه‌موی له ( النهایە ی شێخ
الطوسی) له لاپه‌ڕه 373 دا هاتوه . إبن الحلیش به هه‌مان شێوه
کرین و فرۆشتن و ژن‌و ژنخوازیی و تێکه‌ڵاویکردنی له گه‌ڵ کورده‌کان قه‌ده‌غه‌کردوه
.
ئائه‌مه‌یه ده‌ستی حورمه‌تی ئیسلام و سه‌ردارو
زانایانی ئیسلام که به‌سه‌رسه‌ری کوردیاندا هێناوه ، ئاوه‌هاش مه‌لاو
زانا ئیسلامیه کورده‌کان و برایانی بزووتنه‌وه و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو
بونه‌ته سووری به‌رله‌شکری وه‌هابیه مرۆڤکوژه‌کان .
بۆیه من لێره‌دا پێشنیار ئه‌که‌م که ئه‌و
مه‌لاو وتارخوێن و زانا ئیسلامیانه‌ی یه‌کیه‌تی زانایانی کوردستان‌و
شمشێر هه‌ڵکێشانی ناو بزوتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵو یه‌کگرتو ، ئه‌و تومه‌تانه‌ی
دراونه‌ته پاڵ گه‌لی کوردمان له زاری بێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی
یه‌که‌می ئیسلامه‌وه وه‌ک له‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتونو
وتراون به درۆ بخه‌نه‌وه وه‌ک به‌رگرییه‌ک له نه‌ته‌وه‌که‌یانو به
هه‌مان شێوه‌ی ئێستایان بکه‌ونه هاوارو هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌وانه‌ی
سوکایه‌تی به گه‌له‌که‌یان ئه‌که‌ن ، بێ‌شک ئه‌گه‌ر به‌م ئه‌رکه هه‌ڵسن
ئه‌جریان لای خوداوه‌ندی گه‌ور نوسراو ده‌بێتو ئه‌جره‌که‌ی ئێستایان که
له پاره‌ی پترۆ دۆلاری سعودیه وه‌هابیه‌کانه‌وه به لێشاو دێته
گیرفانیان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و نانبراو ئه‌بن . بۆیه چاره‌سه‌ری
بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوان ڕه‌وتی پێشه‌وه‌چونی ژیان به‌م
خێراییه‌و چه‌قبه‌ستنی ئاینی ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی له به‌رگێک و
چوارچێوه‌یه‌کی کۆن و به‌سه‌رچوودا، به‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت که ئاین
له ده‌وڵت جیابکرێته‌وه‌و بۆ ئیماندارانبێت ، نیشتمانیش بۆ هه‌موانبێت
، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆری ئه‌وێت !
20\12\2010
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|