٢٣\٢\٢٠١٠
لێکچوونه‌کانی مه‌سعود
بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا.

عامر سابیر
1) تا ئێستا خه‌ڵکی کوردستان ژنه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی نه‌بینییوه و
نازانرێ ڕه‌نگی چۆنه و ناوی چییه، ته‌نانه‌ت بۆ تاقه جارێکیش چییه
پێکه‌وه ده‌ست له‌ناوده‌ست ده‌رنه‌که‌وتوون، هه‌روه‌ها نه‌وشیروانی
کۆنه‌په‌رستیش به‌چه‌شنی مه‌سعودی سه‌رۆک خێڵ فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووی
عه‌شایه‌ری به‌سه‌ر بیر و مێشکیدا زاڵه و هه‌رگیز نه‌بینراوه و
پیشاننه‌دراوه له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا ده‌ست له‌ناوده‌ست و پێکه‌وه.
2) هه‌ردووکیان نوێنه‌ری سه‌رمایه‌دار و بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی
کوردستانن، هه‌موو سیاسه‌ت و کارکردێکیان له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه،
هه‌ردووکیان زۆر سه‌رسه‌ختانه و گه‌مژانه ستایش و به‌رگری له بازاڕی
ئازاد و به‌ره‌ڵا ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌ڵایی و جه‌رده‌یی و گه‌نده‌ڵییه‌ی
ئێستا هه‌ر ئاوا درێژه‌ی هه‌بێت و چینی کرێکار و که‌م ده‌رامه‌ت له
بێمافیدا ڕابگرن.
3) باوکی هه‌ردووکیان ناوی (مسته‌فا)یه.
4) مه‌سعود و نه‌وشیروان هه‌ردووکیان شانازی به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراقه‌وه ده‌که‌ن که لێوان لێوه له کۆنه‌په‌رستێتی، وه پێیانوایه
مافی خه‌ڵکی کوردستانی تیادا مه‌یسه‌رکراوه و هه‌ردوولاشیان بالۆره
بۆ ئه‌و ماده‌ی 140 لێده‌ده‌ن که حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له‌وپه‌ڕی لاوازی
خۆیدا جێجه‌جێی نه‌کرد و ئێستا بووه به بڵقی سه‌ر ئاو.
5) هه‌ردووکیان پارێزه‌ر و به‌رگریکه‌ری ئاینی ئیسلامین له کوردستاندا،
وه ته‌رویجکه‌ر و سه‌پێنه‌ری فره‌ژنی و (شه‌ریعه‌تی کۆنه‌په‌رستی
ئیسلام)ن.
6) ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌ردوولایان به مێشک و بیری مه‌سعود و نه‌وشیروان
بیرئه‌که‌نه‌وه، به مانایه‌کی تر واته مه‌سعود و نه‌وشیروان له‌سه‌ر
هه‌ر مه‌سه‌له و کێشه‌یه‌ک بیروڕایان چۆن بێت، په‌رله‌مانتاره‌کانیشیان
ئه‌بێت کۆپی بکه‌ن، حه‌دیان چییه شتێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مان بڵێن.
7) له‌سه‌رداخوازی ئیتڵاعات، مه‌سعود و نه‌وشیروان، هه‌ردووکیان پێکه‌وه
له 4/6/1990 دا ئه‌چن بۆ سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی گۆڕبه‌گۆر وه له
5/6/1990 بۆ ماڵی ئیمام خه‌مه‌ینی بۆ دیداری ئه‌حمه‌دی کوڕی، وه هه‌مان
ڕۆژ بۆ بینینی سه‌رۆکی ئیستیخباراتی پاسدارانی ئێران ئاغای موحسین ڕه‌زائی.
8) مه‌سعود و نه‌وشیروان پێکه‌وه له 6/5/1991 دا ئه‌چنه به‌غداد بۆ
دیداری سه‌دام حوسێن، وه هه‌ردوکیان سه‌دام له ئامێز ئه‌گرن و ئه‌خنێنه‌وه
له‌به‌رده‌میدا.
9) هه‌ردووکیان عه‌شایه‌رن، باوه‌شێنکه‌ری دواکه‌وتوویی و کۆنه‌په‌رستی
و فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کین له کوردستاندا، وه دوو سه‌رکرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی
دواکه‌وتووی کوردایه‌تین.
10) له به‌رنامه‌ی لیستی هه‌ردووکیاندا هاندانی که‌رتی تایبه‌ت و
فرۆشتنی مومته‌له‌کاتی ده‌وڵه‌ت کاری سه‌ره‌کیانه.
11) خه‌ڵکی کوردستان تا ڕۆژێک زووتر یه‌خه‌ی له ده‌ستی مه‌سعود
بارزانی و حیزبه‌که‌ی ببێته‌وه، ئاسووده‌تر و دواڕۆژی ڕوونتر ئه‌بێت،
به‌هه‌مان جۆر نه‌وشیروانیش تا ڕۆژێک زووتر له هاوکێشه‌ی سیاسی و
ژیانی خه‌ڵکی کوردستاندا وون بێت، کوشتن و تیرۆر و ماڵوێرانی که‌متر ئه‌بێت.
12) مه‌سعود که ئه‌ڕوات بۆ ده‌نگدان له‌گه‌ڵ حیمایه‌کانیدا ئه‌ڕوات،
له‌سه‌ر سندووقه‌که به ته‌نها ده‌رده‌که‌وێت و ده‌ستی به پشتێنه‌که‌یه‌وه
گرتووه و ده‌می پانکردۆته‌وه بۆ کامێرا. نه‌وشیروانیش له‌گه‌ڵ مام
ڕۆسته‌م و فه‌رهاد سه‌نگاویدا ئه‌ڕوات بۆ ده‌نگدان ( که ئێستا فه‌رهادیش
به خۆی و ده‌هۆڵه شڕه‌که‌یه‌وه تۆراوه لێی)، نه‌وشیروان له‌به‌رده‌م
کامیرادا بزه‌یه‌ک ئه‌کات که هه‌ر ئه‌ڵێی بێگاری پێئه‌که‌ن و گاڵته‌ی
به‌و وه‌زعه‌ی خۆی دێت که تێی که‌وتووه، ده‌ستی به‌رزئه‌کاته‌وه و
په‌نجه مه‌ره‌که‌باوێکه‌ی پیشانی کامێرا ئه‌دات و ئه‌یه‌وێت به‌م شیوه‌یه
به خه‌ڵک بڵێت که مێژووی پڕ تاوان و تیرۆر و داپاچینی نه‌یارانم له‌بیربکه‌ن.
13) له ساڵی 1994دا له کاتی شه‌ڕی وه‌حشیانه‌ی نێوانیان، که پارتی
وه‌زعی له لێژی بوو وه په‌رله‌مانتاره‌کانیان مانیان گرتبوو، ئه‌وکات
مه‌سعود باسی پێشێلکردنی ئازادی و ئیراده‌ی خه‌ڵکی ئه‌کرد و نه‌وشیروانیش
به بینینی ئه‌و وه‌زعه‌ی پارتی بریسکه‌ی سمێڵی ئه‌هات. به‌ڵام ئێستا
که نه‌وشیروان باری له لێژییه و باسی ئازادی تاک و پێشێلکردنی مافی
مرۆڤ ئه‌کات، به پێچه‌وانه‌وه مه‌سعود بریسکه‌ی سمێڵی دێت به بینینی
ئه‌و وه‌زعه‌ی که نه‌وشیروان و یه‌کێتییه‌که‌ی جارانی تێیکه‌وتووه.
14) مه‌سعود بارزانی پاڵه‌وانی 31ی ئابه و له‌سه‌ر ده‌بابه‌ی به‌عس ته‌راتێنی
ئه‌کرد له کوردستاندا، ئێستاش به پاره‌خۆره‌کانی ئه‌ڵێ بنووسن که
31ی ئاب له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا بووه. نه‌وشیروانیش
له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی ئیتلاعات به‌ناوی ئاغای( ئه‌حمه‌د زولقه‌در) قیاده‌ی
مه‌یدانی فه‌تحی یه‌ک ئه‌کات و پێش پاسداران ئه‌که‌وێت و ئه‌یانهێنێته
سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک و ئه‌ڵێ ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ستراتیژی خه‌ڵکی کوردستان بووه.
15) مه‌سعود ده‌زگایه‌کی تۆقێنه‌ر (پاراستن)ی هه‌یه و کوڕه‌که‌ی خۆی
کردۆته لوتکه‌ی و موساد ته‌دریبی داون، نه‌وشیروانیش یه‌کێکه له
دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای تۆقێنه‌ری (زانیاری) که ئیتیلاعات و قه‌رارگای
ڕه‌مه‌زان ته‌دریبی داون.
16) هه‌ردووکیان زۆر سه‌رسه‌ختانه دژی به‌پاکردنی ڕیفراندۆمێکی ئازادن
له کوردستاندا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک
له کوردستان.
17) هه‌ردووکیان دیل کوژن، مه‌سعود و پارته‌که‌ی له کاره‌ساتی هه‌کاری
به ئار بی جی مه‌سئوله دیله‌کان ئیعدام ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن پیاوی گه‌وره
ئه‌بێت به چه‌کی گه‌وره بکوژرێ. نه‌وشیروانیش له شه‌ڕی حیزبه‌که‌ی
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا فه‌رمان به چه‌کداره‌کانی ئه‌دات که (په‌رێزیان
پاك بێت) واته دیل مه‌هێڵنه‌وه یه‌کسه‌ر بیکوژن، وه له پشتئاشان و
قه‌رناقا ته‌نانه‌ت فه‌رمانی کوشتنی ژنه دیله‌کانیش ئه‌دات.
18) نه‌وشیروان پێی وایه له کوردستاندا کێشه‌یه‌ک نییه به ناوی
کێشه‌ی ژنان، گاڵته ئامێزانه ئه‌ڵێت جا چه‌ند ژن ئه‌کوژرێ ئه‌وه‌نده‌ش
پیاو ئه‌کوژرێ، مه‌سعودیش له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیدا له دوو ده‌یه‌ی
ڕابردوودا ده‌یان هه‌زار ژن کوژراون و تیرۆرکراون به‌ڵام هه‌نگاوێکی
کارای نه‌ناوه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م دیارده و تاوانه، به‌ڵکو تا دێت
لیستی ژنانی کوژراو له هه‌ڵکشاندایه.
19) مێژووی شاخ و شاری هه‌ردووکیان پیشانی ئه‌دات که له‌به‌رانبه‌ر
بێگانه و داگیرکه‌راندا ملیان له موو باریکتره، به‌ڵام به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه دڕنده و دکتاتۆر و ملهوڕن.
20) هه‌ردووکیان به پله‌ی جیاواز تاوانبارن و ده‌وریان هه‌بووه له
تراژیدیای کوشتنی پێنج هه‌زار که‌س له هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیایی.
21) له وڵاتێک‌دا ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ پارێزراو بێت، ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی
مۆدرێن سه‌روه‌ر بێت، ئه‌وا ئه‌مانه ئه‌بێت ڕاکێشرێنه دادگا و
دادگایی بکرێن، نه‌ک داوا له خه‌ڵکی بکه‌ن که ده‌نگیان پێبده‌ن و
ماڵوێرانی و ڕۆژ ڕه‌شی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بهێنن.
23/2/2010
asabir79@hotmail.com
|