٩\٢\٢٠١٧
لێكچوونی
بنه‌ماڵه وه‌ك فاشیست.

شوان سديق
گه‌ر پاره‌ی حیزب وه‌رناگرن و بندیوار نین.
هه‌رگیز جیاكاری له نێوان هه‌ردوو ماڵباتی بارزانی و تاڵه‌بانیدا مه‌كه‌ن.
وه‌كو چۆن سه‌دام له هه‌ڵه‌بجه جیاكاری له نێوان ژن و منداڵ و پێشمه‌رگه‌و
سه‌ربازی ئێران‌دا نه‌كرد و كیمیابارانی كردن.
كه‌وایه له دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی باش و خراپه‌كانی ئه‌م دوو
بنه‌ماڵه‌ش هاوسه‌نگی پاریزبن چوون هه‌ردوولا به‌شدارن له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی
ئه‌مرۆ ئاماده‌یی هه‌یه. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه وه‌ك یه‌كن له‌تای ته‌رازویه‌كدا.
هه‌ردوولا به‌شدارن له‌و خراپه‌كاریانه‌ی له كوردستانی عێراقدا رووده‌ده‌ن.
هه‌ردوولاش له دزینی سامانی گشتیدا درێغیان نه‌كردووه.
كه‌وایه درۆی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه به‌ناوی رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر و
میدیای سێبه‌ر فریو مه‌خۆن و ره‌تبكه‌نه‌وه. كه له‌سلێمانی ئازادی
هه‌یه و له هه‌ولێر نییه یان خه‌لكی هه‌ولیر خۆشگوزه‌رانترن، له خه‌ڵكی
سلێمانی هیچی وا نییه گه‌لی كورد ساڵانێكه به‌ده‌ست ئه‌م دوو ئیداره‌وه
گیرۆده‌ن، كه دوو بنه‌ماڵه راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئازادی سلێمانی ئه‌م شاره په‌یوه‌ست نییه به یه‌كیتی
بوونی ئه‌و هه‌موو مێدیا سیبه‌ره‌ش له سلمانی مانای ئازادی نییه
ئازادی ئه‌وه‌یه جارێ باس له ده‌ورووبه‌ر بكرێت. نه‌ك له سلێمانیه‌وه
شیكاری بۆ هه‌ولێر بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئازادی ئه‌وه‌یه گوێت
لێبگیرێت ئازادی ئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌دار نیوه‌ی شار داگیرنه‌كاو به‌رۆژی
رووناك حه‌قی خه‌ڵكی بخوات. یان ئازادی ئه‌وه‌نییه هه‌موو سه‌رمایه‌دارێكی
نزیك له یه‌كیتی مێدیای تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و ئه‌مرۆ ئه‌وان بوونه‌ته
هۆی ره‌شوڕووتی زیاتر له نێوكۆمه‌ڵگادا.
نه‌بوونی ئازادیش له هه‌ولێر ته‌نیا گرێ نه‌دراوه به پارتیه‌وه.
ژینكه‌ی هه‌ولێر دۆخێكی ئابوری و دینی وه‌رگرتوه خه‌ڵك كیشه‌ی نییه
میدیا هه‌بێت یاخوود نه‌بێت. كابرا ده‌یه‌وێ نانی رۆژێك په‌یدا بكات.
پارتیش وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌وڵی جدی داوه بۆ ریگری له
ده‌نگی جیاواز ئه‌مه ئه‌و راستیه ده‌بێ بیزانین!
له‌هه‌مانكاتدا نابێ پارتی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌م حیزبه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌ویان پێ قه‌بووڵه
واته به‌و جۆره‌ی گه‌ر كورد نه‌بوایه كابرای به‌عسی عه‌ره‌ب گه‌نجی
كوردی له هه‌ولێره‌وه بۆ به‌ندیخانه‌كانی موسڵ په‌له‌كێش نه‌ده‌كرد!
بابینه سه‌ر لێكچوونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌كته‌رانی
پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزم هیچ كارێكیان نه‌كردوه، بۆیان مایه‌ی شه‌رم بێت.
یه‌كه‌م: پارتی و یه‌كێتی تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوای ئه‌و بوودجه‌ی له
عێراقه‌وه ده‌هات له‌نیوان خۆیاندا به‌سه‌ر هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر
و سلیمانیدا دابه‌شیان ده‌كرد.
دووه‌م: كاتێك هاته سه‌ر نه‌وت و به‌بازاڕكردنی هه‌ردوو ئه‌م حیزبه
له ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتیان نه‌وتیان ده‌رهیناوه‌و پارتی له‌گه‌ڵ
وڵاتانی توركیا‌و ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی بارزگانیكردوه‌و یه‌كیتیش له‌گه‌ڵ
ئیران.
سییه‌م: پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بووه له‌ریگه‌ی كۆمپانیاكانیانه‌وه بۆ
بارزگانی و وه‌به‌رهینان له هه‌موو بواره‌كاندا كه‌مترین ده‌رفه‌تیان
داوه‌ته كۆمپانیای تر رۆلی بارزگانی بگێڕێت. هه‌روه‌ها له‌بواری ئینته‌رنیت
و گواستنه‌وه‌و ته‌له‌فۆن و ته‌نانه‌ت جگه‌ره‌و ئه‌لكحولیش ئه‌م دوو
حیزبه بازرگانیه‌كه‌یان به‌سه‌ر یه‌كدا دابه‌شكردوه. نموونه‌یه‌كی
بچووك له ساڵانی پیشوو له‌سه‌ر جگه‌ره‌ی مارلیبۆر و پاین كیشه كه‌وته
نیوان سه‌رمایه‌دارانی هه‌ردوو حیزب ناچاربوون. جگه‌ره‌ی پاین و بۆ
پارتی بوو یه‌كیتیش مارلیبۆرۆی هاورده ده‌كرد!
چواره‌م: ئازادی و تیرۆری میدیاكاران. هه‌ردوو حیزب ده‌ستی راسته‌خۆیان
هه‌یه كاتێ سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌ولێر تیرۆركرا. یه‌كیتی و
میدیاكارانیان ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه بۆ لیدانی پارتی به‌ڵام زۆری پینه‌چوو
كاوه گه‌رمیانی له شاری كه‌لار تیرۆركرا ئیدی باری یه‌كیتی لێژبوو هه‌ردوولا
هاوسه‌نگ بوونه‌وه.
پینجه‌م: سه‌باره‌ت به ئازادی سیاسی بیگومان هه‌ردوو حیزب تاراده‌یه‌ك
ملی نه‌یاره‌كانیان شكاندووه. ئه‌گه‌ر پارتی له دهۆك باره‌گای یه‌كگرتووی
ئیسلامی سوتاندبێت. بیگومان یه‌كیتیش زۆریكرد به لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو
خستنیه به‌ندیخانه. ژماره‌یه‌كی زۆر كادیری ئیسلامیه‌كان و سه‌ركرده‌ی
كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك عه‌بدوڵای قه‌سرێ له گه‌رمیان و
مه‌لا سه‌یفه‌دین له هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن یه‌كیتیه‌وه تیرۆر‌كراون.
هه‌روه‌ها یه‌كیتیش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ له تیرۆكردنی كادیرانی
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری وه‌ك چۆن له هه‌ولێریش دوو كادری كۆمۆنیست
تیرۆركران ئیسلامییه‌كان و پارتی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی و دابه‌شبوونی هه‌ردوو حیزب به‌سه‌ر
هیلالی شیعی و سوونی.. روون و ئاشكرایه ئه‌م دوو حیزبه كه هه‌ردوو
بنه‌ماڵه رۆلی تێدا ده‌بینن. ئه‌وان په‌یوهستن به‌په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كیه‌وه‌و
ناتوانن به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كیان هه‌نگاو بنێن. پارتی وه‌ك
حیزبێك تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ توركیا و
هیلالی سوننی‌دا هه‌یه هه‌روه‌ها ریكه‌وتنی باشیشی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌و
به‌بێ ئه‌م به‌ره‌ی سوونه‌یه حیزبێكی وه‌كو پارتی ناتوانی هه‌نگاو
بنیت. هه‌روه‌ها حیزبی یه‌كیتیش په‌وه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئیران و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
هه‌یه‌و زۆءر به‌روون و ئاشكرا ئه‌م په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی
نه‌شاردوه‌ته‌وه!
كه‌واته كوردستانی ئه‌مرۆ له سایه‌ی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌دا. به‌وه‌دا
بزانه هیچی به‌هیچه ئاسۆیه‌كی روون چاوه‌ڕێی ناكات. كه‌وتووه‌ته
دۆخێكه‌وه چاره‌سه‌ری ئاسته‌مه له‌سه‌ر ده‌ستی پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزم
جووت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی فه‌شەلی هێنا وه‌ها حوكم و ئه‌زموونه‌كه‌شی
كه‌وتووه، رۆژئاوا‌و ئەمەریکای پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنی
تیرۆر و داگیركا‌ر ده‌ست وه‌ربده‌نه ژیرباڵی ئه‌م ئه‌زموونه كه‌وتووه‌ی
ناسیۆنالیزم هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.
جا ئیدی با نوێنه‌رانی فشه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تی كوردی
هه‌ر بانگه‌شه‌ی خۆشگوزه‌رانی و داهاتوویه‌كی باشتر بكه‌ن. نازانن گشت
مرۆڤی كورد وه‌كو ده‌ربارانی ده‌ورووبه‌ریان له‌گوێی گادا نه‌نووستوون،
هیچ شتێك باوه‌ڕیان به‌وه پێناكات، سه‌رانی ئه‌م حیزبانه بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌كه‌ن.
زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پاش دوای رووخانی په‌رله‌مان و وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكه‌كه‌ی
ئه‌وه‌تا بۆ دووساڵ ده‌چێ ئه‌و سیاسیانه‌ی شتیان به‌ده‌سته نیوه‌یان
بوونه‌ته فاشی و به‌شدارن، كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه سه‌رپه‌ر‌شتی ئه‌م
پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن. له‌م خراپه‌كارییه‌ی كه‌هه‌یه ئه‌و نیوه‌كه‌ی
تریان هه‌ڵهاتوووه بۆ ده‌ره‌وه.
دۆخێك دروستبووه. قه‌ده‌ری وڵاتێكیش نادیاره ئاسۆكان ئه‌وه‌نده
ناڕوونن، ته‌واو بێده‌سه‌ڵات ده‌مێنیته‌وه و چۆك داده‌ده‌یت، ئیدی هه‌ر
ده‌بێ خۆمان بده‌ینه ده‌ست قه‌ده‌رێك یان رووداوێك هاوشێوه‌ی جه‌نگی
كه‌نداو كه بووه هۆی لاوازی حكومی سه‌دام حوسێن و به‌عس له عێراق،
پاش داگیركردنی وڵاتی كوێت. ئیدی به‌دواوه كورد له هه‌رێمی كوردستان
توانی ناوچه‌كانی خۆی رزگار بكات. به‌داخه‌وه ئیستا له فۆڕمێكی تردا
داگیركراوه‌ته‌وه. پێویستی به رزگاردرن هه‌یه.
به هۆی نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی باش و ئه‌زموونی فاشی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و
به‌شێكیشی په‌یوه‌سته به‌رژیمی رابردووه. ئێمه ته‌نیا له سیاسی و
حیزبی‌دا فه‌شه‌له‌مان نه‌هێنا. له ئاستی تاكیشدا له خراپی خراپترینین.
تاكی كورد سه‌قفی داواكارییه‌كانی خۆی له ئه‌ركی زیاتر داوا ده‌كات و
له هه‌مانكاتدا نازانین چیمان ده‌وێ كه‌سیشمان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م
خراپی دۆخه له ئه‌ستۆ ناگرین. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی رق و كینه و
ناوچه‌گه‌ری له‌نێو هاولاتیانی ئیمه به‌ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌ر
ئه‌مه‌ش وایكردوه. ئه‌و حیزبانه‌ی ساڵانێكه له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵات
بمێننه‌وه‌و دریژه به حكومی فاشی و بێ نیزامی خۆیان بده‌ن!!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|