٢٩\١٢\٢٠١٣
لە کەرکووکەوە بۆ
ڤێستەرۆس
بەدەم پیاسەوە
لەگەڵ سەلام محەمەدی شاعیر.
پەرتووکی
''لە کەرکووکەوە بۆ ڤێستەرۆس، بەدەم پیاسەوە لەگەڵ
سەلام محەمەدی شاعیر'' پەرتووکێکی نوێی عەبدوڵا
سڵێمان(مەشخەڵ)ە کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی چاپ و
بڵاوکردنەوەی سلێمانییەوە چاپکراوە و لەم ڕۆژانە کەوتە
بەر دیدەی خوێنەران. ئەم پەرتووکە ئاوڕدانەوەیەکە لە
ژیان و ئەزموونی شیعریی سەلام محەمەدی شاعیر و
وەستانێکە لەسەر بێدەنگیی میدیای کوردیی لە ئاست بەخشش
و داهێنانی ئەم شاعیرە کە لە ژێر تەمتومانی
فەرامۆشییدا خەریکە رۆڵی پێشڕەوانەی لە شیعری کوردیی
کاڵ ببێتەوە.. بە هیوای چنگخستن و خوێندنەوەی ئەم
پەرتووکە و دەوڵەمەندکردنی بە سەرنج و تێبینییەکانتان.
|
 |
abdullahsulaimanmashxal@gmail.com
|