٢٠\٩\٢٠٢٥
لە کەرتی گشتی بۆ
کەرتی خێڵ و باندەکان.

شوان سدیق
ترستان لەوە نەبێ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی حکوومی نامێنێ یان لەزانکۆ
دەبێ پارە بدن، ترسەکە زۆر لەوە قوڵترە.
داهات و سامانی گشتی گۆڕاو دابەشکرا بەسەر حیزب و باندوخێڵە
میلیشیادارەکان.
ڕووخاندنی ئابووری گشتی بۆ جێگرەوەی ئابووری تایبەت،و نەهێشتنی کەرتی
گشتی پەروەدە، تەندروستی لە پێناو جێگرەوەی کەرتی تایبەت، ئەمە
سیاسەتێکی ڕوونی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی باشوری کوردستان بووە، بەدرێژای
ئەم چەند ساڵەی لە دەسەڵات بوونە.
ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ نزیکە لە ئابووری نیولیبرالیزم، بەڵام
ئەمەی ئەمان خێڵ و گروپ و باندەکان، ئابووری وڵاتەکەیان کۆنترۆڵکردوە.
ئەم حیزب و باندانە. خاوەنی:
پاڵاوگەو کۆمپانیای سوتەمەنی، بانک، زانکۆ، پرۆژەی نیشتەجێبوون، مێدیا،
نەخۆشخانە، کارگە، هێڵی فڕۆکەوانی، تەلەفۆن، ئینتەرنێت، شوێنی گەشتیاری
و هتدن.
ئەمڕۆ ئەم نیولیبراڵە دەنگەکانی کڕیوە، مێدیای تەنیوە هاتۆتە نێو کایەی
سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تەنانەت بەناوی ئۆپۆزسیۆنیش قسە دەکەن،
تمووحی دامەزراندن و پارەیان خستۆتە پێش کۆمەڵێ گەنجی ڕەشوڕوتی
نیشتیمان!!
تەنانەت، ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان لە چینە چیاوازەکانی کۆمەڵگە وەکو
مێدیاکار، پارێزەر، مەلاو پزیشک و بانگخوازیان بە پارە ڕاگرتووە،
بەپارە ناچاریانی کردونە خۆیان لە مەترسی ئەم نیولیبراڵە بەدوور بگرن
و باسی نەکەن!
هەڕەشەی قۆرخکردنی ئەم ئابوریەی وڵات، گۆڕینی کەرتی گشتی بۆ کەرتی
حیزبی و باندو خێڵەکان، مەترسیە لەسەر داهاتووی نەوەکانیش.
ئەم مۆدێلە، لەسەر ئاستی جیهان ڕەنگە مۆدێلێکی تایبەت بێ، ئابووری
وڵاتێک دابەشی چەند گروپ و باندێک بکرێت.
مۆدێلی کەرتی تایبەت زۆرن، مودێلی ئابووری دەوڵەتی و ئابووری تێکەڵیش
زۆرن.
بەڵام مۆدێلی ئابووری هەرێم مۆدێلێکی تایبەتە بەزۆر ئابووریەکەی
دزراوەو دابەشی چەند حیزب و گروپێکی بێمتمانەو دەست پیس کراوە، بەبێ
چاودێری و لێکۆڵینەوە!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|