١٠\١٠\٢٠١٢
(له کلتوورێکدا
شوناسی هیچ که‌سێک) نمایشکرا.
له مانگی یه‌کی ٢٠١٢ فێستیڤاڵی جیهانی گه‌نجان له به‌ریتانیا
بڕیاریدا، که کۆمپانیایی گه‌یلان دۆکڕوم وه‌ک نوێنه‌ری خۆی له
هه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشان بکات و کاره‌کانی فێستیڤاڵ ڕاپه‌ڕێنێت.
کۆمپانیای
ناوبراو له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌و پرۆسه‌ی پێشبڕکێوه کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی
بە توانای بۆ فێستیڤاڵ ئاماده‌کرد تا وه‌ک نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان
ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بێت. له‌م فێستیڤاڵه‌دا که‌١٠٠٠ هونه‌رمه‌ند له‌١٠٠
وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداریان تێیداکرد و بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌٧ بۆ ١٦ی
سێپتێمبه‌ر فێستیڤاڵ چه‌ندین کاری ناوازه‌و سه‌رسوڕهێنه‌ریان نمایشکرد
و سارا عومەر، گەیلان نەژاد و شاخەوان حەمە کەسانێک
بوون لەو ١٠٠٠ گەنجەی، کە تێیدا نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانی کوردستان به‌هۆی دواکه‌وتنی ڤیزه‌وه
نه‌یانتوانی به‌شداری فێستیڤاڵ بن له‌کات و شوێنی دیاریکراودا.
بۆیە لیژنه‌ی فێستیڤاڵ و کۆمپانیای گه‌یلان دۆکڕوم به
هاوکاری سیتی ئارت و نیو ئارت ئێکسچه‌نچ بڕیاریاندا، که
فێستیڤاڵ درێژه‌بکێشێت و وه‌ک ڕێزێکی تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندانی
کوردستان له‌٤ ی ئۆکتۆبه‌ر هونه‌رمه‌ندان(
ئازاد فاتیح، بان غازی، خدر موحەمەد، سارا عومه‌ر و لانس هۆڵمه)
نمایشی (له کلتوورێکدا شوناسی هیچ که‌سێک)یان
پێشکه‌شکرد له هۆڵی نیو ئارت ئێکسچه‌ینج به
ئاماده‌بوونی بینه‌رێکی به‌رچاو. له
دوای نمایشه‌که کۆڕێک بۆ هه‌ردوو
هونه‌رمه‌ند ئازاد فاتیح و سارا عومه‌ر به‌سترا بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ
بینه‌راندا سه‌باره‌ت به‌نمایشه‌که
له هه‌مان شه‌ودا پێشانگای تایبه‌تی فۆتۆگرافی گه‌یلان نه‌ژاد و
پێشانگای تایبه‌تی په‌یکه‌رسازی شاخه‌وان حه‌مه کرایه‌وه.
له کۆتاییدا سارا عومه‌ر به
کۆڕێکی شعری و به‌چه‌ند به‌رهه‌مێکی میوزیکی له‌گه‌ڵ میوزیسیانی
ئینگلیزی لانس هۆڵم کۆتایی هێنا به شه‌وی
کوردی له‌م فێستیڤاڵه‌دا.
xozga86@hotmail.com
|