٩\٦\٢٠١٤
لە
کوێڕای لانەکەت دەنووی.

ستار ئه‌حمه‌د
ئاگر سنگتی
داگیرسان
دڵت...
سارد...
سارد...
سارد...
وه‌ك گیرفانی..
ئه‌و كراسه‌ی،
په‌نجه‌كانت..
بۆ ژماردنی گڕ،
تێدا گڕده‌دا.
چێژت..
له نه‌سیمی،
خه‌نده‌كان وه‌رده‌گرت.
راست...
دارێكی ئه‌زموون بووی.
گه‌ڵات به‌زه‌یی،
به‌رت قه‌قنه‌س،
به‌ژنت پێكه‌نین و
به‌یانیت به سه‌را ده‌باری.
گه‌رداوت ده‌خوارده‌وه..
مه‌ییت یارمه‌تی،
مه‌زه‌ت ده‌سگرتنی
هاوڕێیان بوو.
رۆیشتی...
دووكه‌ڵێك،
شه‌پۆلی ئاو،
تراویلكه‌یه‌ك خۆر،
به‌ردێك حه‌سره‌ت،
بۆ هه‌ستیاری هزرت،
ده‌ریایه‌كی بزه‌ن.
له ئاستی بێده‌نگی،
سره‌وتن له‌ماڵ،
بردن بۆ شار،
سه‌فه‌ر بێ ئاو،
مه‌له ده‌نگی غوربه‌ت،
چاوه‌ڕوانی نه‌غمه‌ی هاوژین،
بزربوون،
سه‌فه‌ری ژێر ورژمی،
ئاخێكی هاوسه‌رتن.
بردتیان به‌ره‌و گه‌زۆی به‌هه‌شت..
خواردتیان له‌بری سوێسكه‌ی لووتكه،
نه‌هاتییه‌وه..
واتده‌خواست..
بۆ خۆزگه‌ی،
ده‌سله‌ملانی ئاشته‌وایی.
تۆڕێك له هاژه،
ئاسمانێك بۆ ئه‌ستێره،
خێزانێك بۆ بێ ده‌ربه‌ستیت،
كرده سه‌ربه‌رستی قه‌ڵه‌م.
زمانی ئاڵوو
چه‌ندایه‌تی ئه‌مدیو
ئه‌و دیوت پاڵاوت،
زانیت ئه‌م عه‌شقه‌ت،
بۆ گوڵه ئه‌ستێره،
له خوار به‌ده‌نی گڵه‌وه،
چۆن ده‌ژی.
به‌فامبووی...
له ژانی خورپه،
شكانی باده‌م،
سوتانی دا‌و،
پژانی خه‌نه‌ی به‌هار و
داماڵینی كه‌ژی دار ، له خه‌زان،
كه‌وتنی ناوكۆكه..
له ته‌مه‌نی ره‌گ،
كوژرانی دڵ..
له توانه‌وه‌ی زمان،
بنبڕكردنی هزر،
له پشكنینی ئاكام،
بڕینه‌وه‌ی گه‌ردن،
له گیرفان،
سڕینه‌وه‌ی په‌نجه..
له نه‌خشه‌ی ده‌ست.
هه‌ڵسانی ترپه‌ی دڵ..
له خرۆشانی خوێن،
كڕینه‌وه‌ی ئازادیی..
له شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه،
ئه‌نفال و
برینی بتوێن.
رۆیشتی..
خاڵێك له ناونیشانمان..
كه‌وته خواره‌وه،
ژماره‌یه‌ك له پیرۆزیی..
بووه گه‌ردیله،
تابووتی نارنجۆك،
لانكی ئاو و
فه‌وتانێك..
له ره‌حمی دایك،
بووه منداڵ،
ئاشووبێك له دووت..
زاده‌ی ئاوی كرده هه‌ویر.
سه‌فه‌رت خێر..
چوویت بۆ دورگه‌یه‌ك دوور.
بنووه چاوه‌كانت داكه‌نه،
ئه‌ڵقه‌یه‌ك له ئاو..
به نووكی پێنووسه‌كه‌ت دیاری بكه،
نیگا مه‌كه..
برۆكانت هه‌ڵده‌وه‌رن،
گلێنه‌كانت ده‌ته‌قنه‌وه.
ئێسكه‌كانت ده‌پووكێنه‌وه.
چۆن چوویت؟
به باڵ،
یاخود به سواری شنه‌ی با؟
ئاسمان به ئه‌ستێره بسپێره..
خاك به ژان،
ژیان بۆ فرمێسك جێبهێڵه،
ناتبینمه‌وه..
بینین له هه‌واره‌كان وه‌رناگری.
ده‌سته‌كانم نابنه سایه‌ت،
سێبه‌رێك راناچه‌نێ بێكۆشت.
بنووه...
خه‌ون به عه‌شق بسپێره، و
داره‌كان به لقه‌كانیان.
ره‌نگه ئه‌ندێشه به‌رۆكت نه‌دڕێ،
ئیتر شه‌پۆله‌كان..
به سه‌رتا نه‌ده‌نه‌وه.
به تینوێتی..
رووت له ئاودا بتشارنه‌وه.
نه‌كه‌یت ده‌ست له شه‌پۆل هه‌ڵگری.
له كوێڕای لانه
گڵ به خاك كه‌ت ده‌نووی..؟
رووباره‌كان ده‌زانن..
هه‌ناسه‌كان ده‌تخۆن،
گه‌ردیله‌كانت..
ئاو له لێوت ده‌سوون..
ئارام به...
ئا. ئا. را. را. م.
star.ahmad62@ymail.com
|