پارتی ئازادیی کوردستان Kurdistan Freedom Party
له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان PAK و PDKIدا پێ له‌سه‌ر هاوکاری و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی هێزه کوردستانییه‌کان داگیرا.
به‌مه‌به‌ستی وتووێژ‌و ئاڵوگۆڕی‌بیروڕا له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی کوردستان، هه‌لومه‌رجی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی و دۆخی هێز و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ و قه‌یرانسازیی ده‌وڵه‌ته‌کانی ترکیا و ئێران بۆ باشووری کوردستان؛ سه‌عات 11 دوێنێ شه‌ممه 3 سه‌رماوه‌زی 2707 کوردی (24 نوامبری 2007)، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامه‌تی هه‌ڤاڵان شه‌مال پیران و هامنۆ نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رزگار عه‌باسزاده ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی PAK له سلێمانی، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان، له لایان شاندێکی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی و ئه‌ندامه‌تی به‌ڕێزان کاک محه‌مه‌د نه‌زیف قادری و کاک ته‌یمور مسته‌فایی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، کاک کاوه بارامی، کاک لوقمان مێهفه‌ر و کاک حسه‌ین نازدار ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و کاک که‌ریم په‌رویزی راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، پێشوازیی لێ‌کرا.
له قسه و باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به هه‌لومه‌رجی سیاسی و دۆخی هێز و رێکخراوه کوردستانییه‌کان، له‌سه‌ر پێویستیی لێکبزیکبوونه‌وه و هاوکاریی نێوان هێزه‌کان و حه‌ولدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌کان پێداگیرا. له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێز کردنی ئه‌و کۆنگره‌یه و راوێژی زیاتری هێزه کوردستانییه‌کانی ئه‌ندامی کۆنگره پێکه‌وه، کرا. له باسی قه‌یرانسازییه‌کانی ترکیا و ئێران له دژی باشووری کوردستان، هه‌ردوولا ئه‌و قه‌یرانسازییانه‌یان به ئامانجی دژایه‌تی کردنی ماف و ئازادییه‌کانی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دانا و هۆشیاری هه‌موو هێزه کوردستانیه‌کانیان له حاست پیلانه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، به پێویست زانی.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 4 سه‌رماوه‌زی 2707 25 نوامبری2007
|