٢٩\١٢\٢٠١١
لە کۆمەڵکوژیی
کوردان بێدەنگ نابین و
کۆمەڵکوژیەکەی
ناوچەی شێرناخ شەرمەزاردەکەین.
لە
درێژەی سیاسەتی دلرەقانەی حکومەتی تورکیا دژبەخەڵکی کوردستان،
شەوی پێنج شەممە ٢٩/١٢/٢٠١١ لە ناوچەی قەلابانی شەرناخ فڕۆکە
جەنگیەکانی تورکیا گوندێکیان بۆردومان کردووەوبەپێی زانیارییە
سەرەتاییەکان ٣٤ کەس کوژران و تائێستا ژمارەی قوربانیەکانی ئەو تاوانە
ڕولە ھەڵکشانە.
فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف ١٦ کاتژمێر ٨:٢١ یەک دەقیقە چوار گوندی ڕۆبۆسکی
بێجوەێی ناوچەی قەلابانی شەرناخیان بۆردومان کرد، بەوھۆیەوە ٣٤ھاوڵاتی
مەدەنی گیانیان لەدەستدا. بەپێی قسەی دەربازبوویەکی ئەوکۆمەڵکوژیە
بەناوی سەرڤەت ئەنجۆ لە کۆیی ٥٠ کەس تەنھا ٦ کەس لەوتاوانە رزگاریان
بووە، ئەم دەستدرێژیەی حکومەتی تورکیا بەھەموو پێوانەیەک دەچێتە خانەی
تاوانی کۆمەڵکوژییەوەودرێژەی ھەمان سیاسەتی پاکتاوکردنو کۆمەڵکوژی
کوردە عەلەوییەکانی دەرسیمە کە زۆرنیە سەرۆک وەزیرانی تورکیا داوای
لێبوردنی تورکیای لەبەرامبەر ئەو تاوانە بە پێویست زانی ...! کەچی ئەوە
بۆجارێکی تر حکومەتەکەی ئەردۆغان و فرۆکەکانی دەوڵەت ( بیێ شەرمانە)
بۆخۆیان کۆمەڵکوژی کوردان درێژە پێدەدەن.
پێویستە خەڵکی کوردستان لەم تاوانەی تورکیا بێدەنگ نەبن، ھەرچی زوترە
ھەڵویستی پێویست وەربگیرێ، لەسەر ئاستی ناوخۆو جیھانی تاوانەکە
شەرمەزاربکرێو لەبەرامبەریشدا کاڵای تورکی بایکۆت بکەن.
ئێمە لەناوەندی ھەلەبجە دژبەئەنفالکردنو جینۆسایدی گەلی کورد- چاک
وێرای ئەوەی پرسەوسەرەخۆشی خۆمان بۆکەسوکاری ئەو قوربانیانە
رادەگەیەنین، داواکارین لە ھەموو مرۆڤێکی ئەم سەرگۆیی زەویە، بەتایبەتی
کوردو دۆستەکانی لەم تاوانە بێدەنگ نەبنو فشاربخەنە سەر دەولەتی
تورکیا دەستبەرداری سیاسەتی جاھیلانەی خۆی بێتو لەسەر زەمینەی واقع
چارەسەری کێشەی سیاسی کورد لەوڵاتەکەی بکاتو چیتر بە پیچشیلکاریەکانی
مافی مرۆڤو رشتنی خوێنی مرۆڤی کورد ئابروی خۆی نەبات.
لەھەمانکاتدا داوا لەھەموو کوردان دەکەین کاڵاو کەلوپەلیتورکی بایکۆت
بکەنو ئەگەر بۆماوەیەکیش بێت بەکردەوە رێز لە قوربانیەکانی ئەو تاوانە
بگرینو سیاسەتی رەگەزپەرستانەی تورکیا مەحکوم بکەن.
ناوەندی ھەڵهبجە
دژ بە ئەنفالکردن
و جینۆسایدی گەلی کورد - چاک
٢٩\١٢\٢٠١١
|