به‌شداریی .PAK له کۆبوونه‌وه‌ی رێکخراوێکی ژنان له هوله‌ند
له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆبوونه‌وه‌که، خاتوو چیمه‌ن که‌مالی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان وه‌کوو ژنه کوردێک ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو. به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌که خۆشحاڵیی خۆیان له‌مه‌ڕ به‌شدار بوونی ژنه کوردێک له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له لایان خۆیه‌وه خاتوو چیمه‌ن باسێکی سه‌باره‌ت به باروودۆخی ژن و پێگه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتکردن و گرینگیدانی ئه‌و رێکخراوانه به کێشه‌ی ژنی کورد ده‌ربڕی.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 10 رێبه‌ندانی 2707 30 ژانویه‌ی 2008 Holland Committee Kurdistan Freedom Party www.pazadik.com Mobil:0031616372119
|