له‌کۆڕی پێشبڕکێی خانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ناوه‌ندی چاکدا سێ شاعیر خه‌ڵاتکران.
ئێواره‌ی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 19/4/2009 له‌سه‌ر تۆڕی پاڵتالک له ژوری کوردستان نه‌ته‌وه‌یی ، یه‌که‌م کۆڕی پێشبڕکێی هۆنراوه له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساته جینۆسایدیه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێوه چوو.
له‌و پێشبڕکێیه‌دا 54 شاعیر به‌شداریان کردبوو به کۆمه‌ڵێک شیعر و هۆنراوه‌ی به‌پێز بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی تاوانه جینۆسایدیه‌کانی گه‌لی کورد.
له دوای تاوتوێکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگادنی بابه‌ته‌کان 3 به‌رهه‌م خه‌ڵاتی ناوه‌ندی چاکیان به‌رکه‌وت .
ئه‌نجامی پێشبڕکێکه به‌م شێوه‌یه بوو:
خه‌ڵاتی یه‌که‌م: هۆنراوه‌ی شاعیر شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داخی خه‌ڵاتی دوه‌م : هۆنراوه‌ی حاجیه‌کان بێردا ڕه‌د ده‌بن شاعیر قوبادی جه‌لیل زاده خه‌ڵاتی سێهه‌م : هۆنراوه‌ی بێده‌نگ بن هه‌ڵه‌بجه هاته‌وه له‌لایه‌ن شاعیر ئیدریس عه‌لی
خه‌ڵاته‌کان بریتین له نه‌خشێکی ئارمی ناوه‌ندی چاک و وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر به شێوه‌یه‌کی شیاو و ده‌نێردرێت بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاماژه‌یان پێدراون.
سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌شداریان کردوه له نامیلکه‌یه‌دا بڵاوده‌کرته‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد -چاک - 19/4/2008
|