په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠١١

لە (کۆنتراستى ژیان)دا فرمێسکەکان دوو جار دەڕژێن.

 

 


کاتێ مرۆڤ دڵى پڕپڕ دەبێت لە غەریبى، لەپاڵ هەر خەندەیەک خەمێک خۆى هەڵدەواسێ، لە ناو هەر خەمێکیش خەندەیەک فەنادەبێ. لە تەک هەر قریوەیەک، لەتەک هەر خەندەیەک، خەمێک خۆى حەشاردەدات. واتە مرۆڤ هەمیشە لە نێو تاڵى و شیرینى ژیاندا دەگوزەرێنێ، دەمێک سەرمەست و حەیران، دەمێک ئاوێزانى خەم و ماتەم، ئەمە ناوەڕۆکى فیلمى دۆکیۆمێنتارى (کۆنتراستى ژیان)ە. کە لەدەرهێنانى هونەرمەند (کەریمۆک)ە و لەم ماوەیەى پێشوودا سەرجەم کارەکانى تەواو بوو.


(کۆنتراستى ژیان) کۆنتراستى ئەو دیمەنە دژبەرانەیە کە لە ڕۆژانى جەژندا دێنە کایەوە، فیلمەکە باس لەو دیمەنە خەمئامێزە لەبیرکراوانە دەکات کە لەرۆژانى جەژندا کەمتر ئاماژەى پێ دەکرێت، چونکە لەجەژندا تەنیا خۆشى و شادى بەرقەرار نیە، بەڵکو چەندین مرۆڤى ئەم شارە دوور لە ئاسودەیى دەگوزەرێن.


وەک دەرهێنەر (کەریمۆک) دەلێ: "مرۆڤ هەمیشە فرمێسکەکانى دووجار دەڕێژێت، جارێک بۆ شین و جارێک بۆ شادى. فیلمەکە بەشێوەیەکى زۆر ریالى رووداوەکان دەگێڕێتەوە، بەڵام بەدیدێکى شاعیرانەء لە رێى وێنەو گۆشەنیگاو جوڵەى کامیراوە بەشێوەیەکى هونەرى باس لەو حاڵەتانە دەکات".


لەو فیلمەدا ژنێک لە دواى (24) ساڵ لە مردنى هاوسەرەکەى، هەموو رۆژانى پێنج شەممەو لەرۆژانى جەژن سەردانى گۆڕى هاوسەرەکەى دەکات و وەفاو خۆشەویستى خۆى دووپات دەکاتەوە. وەک خۆى دەلێ (ئەوە بیست و چوار ساڵە هەموو جەژنان، قوربان ء رەمەزان سەردانى گۆرەکەى دەکەم) کە ئەمە هێلى سەرەکى فیلمەکەیە و هەموو شتەکانى تریش لەم چوارچێَوەیەدا دەسوڕێنەوە.


وەک لە نەڕێیشنى فیلمەکەدا هاتووە: "مردووەکانیش لەم رۆژەدا فەرامۆش ناکرێن، خەڵک سەردانى گۆڕى ئازیزانیان دەکەن. بەتایبەتى ئەو خانەوادانەى کەیەکەم جەژنە کەسێکى خۆشەویستیان لەدەست چووە، لەم رۆژەدا دووبارە بە یادەوەرى مردووەکانیان ماتەم دەگێڕن و چێشتى جەژن لێنان ء جلى تازەو جوانیش ناپۆشن". هەروەها باس لە دابونەریتەکانى رۆژانى جەژن دەکرێت و لە نەڕێشنەکەدا بەمجۆرە دەدوآ: "لە بەیانى یەکەم رۆژى جەژندا برنج و گۆشت بە شلەى قەیسیەوە لە هەموو ماڵەکاندا ئامادە دەکرێت، بەڵام سفرەى ماڵە هەژارەکان جیاوازە لەگەلڕ سفرەى ماڵە دەوڵەمەندەکان!!.


(کۆنتراستى ژیان) فیلمێکى دۆکیۆمینتاریە، نواندنى (ئەدیبە خان)و وێنەگرتنى (سهیل سخن پژو) و مۆنتاژى فیلمەکەش لەلایەن (محێدین رەزا) جێبەجێ کراوە، (سەرهەنگ غەریب) وەک دەنگهەڵگر کارى کردووەو (هەژار عومەر)یش وەک یاریدەدەرى کامیرا هاوکار بووە، (دلۆڤان حسێن)یش وەک فۆتۆگرافەرى فیلمەکە کارى کردووە.


ئەم فیلمە لە ناو شارى هەولێر و دەورووبەرى بە کامیراى (HD) وێنەى گیراوە و ئێستا سەرجەم کارەکانى بەکۆتا هاتووەو ئامادەى نمایشکردنە، وا بریارە لە ماوەى داهاتوودا، بەشدارى ڤێستیڤاڵەکانى ناوخۆ و دەرەوە بکات، دواتریش لە کەناڵە ئاسمانیەکان پەخش بکرێت.


ماوەتەوە بگوترێ ئەم فیلمە ماوەکەى (18)خوڵەکە و بەرهەمى (گروپى کوردپیکچەر)ە کە گروپێکى ئەکادیمى فیلمسازییە و کۆمەڵى لە قوتابیان و مامۆستایانى بەشى سینەماى کۆلێژى هونەرەجوانەکان دایان مەزراندووە.


ماوەتەوە بڵێین ئەم فیلمە لەێگەى کۆومپانییەکى پەخشى فیلم بۆ چەند فێستڤالێک رەوانەکراوە، ئەگەر لەلایەن ئەو فێستڤالانەوە قبولکرا ئەوسا راى دەگەنین.
_______________________________________
فیلمى (کۆنتراستى ژیان) لە دەرهێنانى (کەریمۆک) و وێنەگرتنى (سهیل سخن بژو) و مۆنتاژى (محێدین رەزا) کە ماوەکى 18 خولەکەو لە 28 خولى فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کورتە فیلمى تاران وەرگیرا.
لەم فێستیڤاڵەدا لەکۆى بەشدارى 105 وڵات، تەنها 18 فیلم وەرگیراون و لەگەل 11 فیلمى ئێرانى دەچنە پێشبرکێوە. فیلمى کۆنتراستى ژیان وەک یەکەم فیلمى کوردستان و عیراق بەشدارى ئەو فێستیڤاڵە دەکات. بۆزیاتر زانیارى سەیرى ئەم سایتە بکە:

http://fa.shortfilmnews.com/shownews.asp?id=2146464492
 

ماڵپه‌ڕی که‌ریمۆک

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک