په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

لە کوردستان، بازارى هەڵبژاردن گەرمە و

لە هەندەرانیش بێدەنگى!


سامان عەلا 


ئەمجارەیان بەدەرلەساڵانى رابردءءکوردانى هەندەران بێبەش کران لەپرۆسەى دەنگدان، ئەم بێبەشکردنە،بێدەنگیەکى زۆرى لەنَێوجالیەى کوردى لەهەندەران دروست کردووە،بێدەنگیەک کەتاکى کوردى لێرە فرێدایە دەرەوەى نیشتمان وکوردستا نى بو نەوە، ئەم بەراوێزخستنەى کوردانى هەندەران لەهەڵبزاردنى ئەم جارەى بەرلەمانى کوردستاندا،خەڵکى توشى شوک ونیگەرانیەکى زۆرکرد، نیگەرانیەک کە ناکرێ بەئاسا نى گوزارشتى لێ بکرێ،...


ئەو بەهانەیەى کە کوردى هەندەرانى فرێ دایەدەرەوەى بازنەى هەڵبژاردن بەراستى هیج مانەیەکى نەبوو،سەدان هەزار کوردى هەندەران و وڵاتانى دەرەوە بەجاوێکى پڕلە ئومێدەوە دەیانڕوانیە هەڵبژاردنى ئەمجارە،بەڵام بێ بەشبونیان بویە هۆکارى بێ دەنگىءبآ هیواییان لەئایندەى هەڵبژاردنەکانءئایندەى بەدیموکراسیبونى راستەقینەى کوردستان،کەس تا ئێستا بەباشى لێرە نازانیت بۆفریدرایە دەرەوەى پرۆسەى دەنگدانەوە!پرسیارى سەرەکیش لێرە ئەوەیەئایا سبەى بۆ پەرلەمانى عێراقیش،دەسەڵاتى کوردى پێویستى بەدەنگى کوردانى دەرەوەى کوردستان نابێت،؟گەر هۆکارێکى تەکنیکى یاخود هەر شتێََکى دیکەبوبێتەهۆکارى بێبەشکردنى کوردانى هەندەران،ئایا لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقیشدا هەروا دەبێت؟ یاخود لەوەیاندا،بەکۆلێک مننەتءپیاهەڵدانءبەرزکردنەوەى کێرفى کوردایەتى،دەهۆلەکەدەکوترێتەوە؟


دەسەڵاتى کوردى جگە لەوەى غەدرێکى گەورەیان لەکوردانى هەندەران کرد،رۆحیەتى کوردایەتىءئینتمابونى تاکى کوردیان بەخاکءنیشتمانەوە لە هەندەران لاواز کرد،دەسەڵاتى کوردى لەبرى ئەوەى سود لەئەزمونى هەندەرانءئەجێندەى کوردى وەرگرێت لە هەڵبژاردنەکانى کوردستاندا،پەراویزیان دەخات،دەسەلاتى کوردى لەبرى ئەوەى نەهێلیت کوردى پەرتەوازەى وڵاتان،نەبنە ئاردى نێو درکء ون ببن،خۆى رێگا خۆشدەکات بۆفەرامۆشبونءلەبیرچونەوەى خۆیان!


ئەمە یەکیکە لەهەرە گەورەترین هەڵەکانى دەسەڵاتى کوردى ،کەدیسان لەم قۆناغەى ژیانى سیاسى خۆى دا کردى،چونکە بنیادنانى دەسەڵاتێکى دێموکراتىءدور لەسیستمێکى تۆتالیتارى لەکوردستان،بێگومان هەڵگرى بەشێکى گرنگى لە ئەستۆى کوردانى دەرەوەى کوردستان دەبێت،سبەىءپاشەرۆژیش،هەرکەسءلایەنیک بچێتەسەر تەختى دەسەڵات،هەردەبێت منەتبارى کوردانى هەندەرانءوڵاتانى دنیابێت.
 

 

سوید