٩\٦\٢٠١٠
له
لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه نامه‌یه‌ك
ئاراسته‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌د نه‌ژاد ده‌كرێ.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ
رِۆژی سێ شه‌ممه رِێكه‌وتی 8-6-2010 ده‌سته‌یه‌ك
له لاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه پێك هاتون له ستافێك له‌رِێكخراوی هه‌ڵوێست
و چه‌ند لاوێكی رۆشنبیری شاره‌كه سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی كۆماری
ئیسلامی ئێرانیان له سلیمانیان كرد .
به‌مه‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی لاوانی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌رۆك كۆماری ئێران
تایبه‌ت به ئه‌و تۆپبارانكردنه‌ی كه ناوچه سنورویه‌كانی هه‌رێمی
كوردستانی گرته‌وه وه چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه وه‌ك
هه‌ڵوێست نواندێك نامه‌یه‌كی كراوه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئیران ئه‌كه‌ن
له‌رِێگای نوێنه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلیمانیان .
له‌لایه‌ن ئاغای که‌ریم به‌رپرسی به‌شی
سیاسی قنسوڵخانه‌ی ئیران پێشوازی لێكران و له دانشتێكدا كه بۆ ماوه‌ی
1 كاتژمێر‌و نیو ی خایاند به دورودرێژی سه‌رجه‌م
ئه‌و په‌یوه‌نده‌یه ی نیوان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هاوكاری حكومه‌تی
ئیران له ساته‌وه‌ختی كیمیابارانكردنی شاره‌كه خرانه رِوو، مه‌به‌ستی
سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌ردانه گه‌یاندنی داویی لاوانی هه‌ڵه‌بجه بوو له‌مه‌رِ
وه‌ستاندنی ئه‌و تۆپباران و ماڵوێرانكردنه‌ی كه چه‌ند ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن
هیزه‌پیاده‌و ئاسمانی و تۆپ بارانه‌كانی ئیراوه ئه‌كریته سه‌ر خه‌ڵكی
بی گوناهی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
له‌لایه‌ن که‌ریمی پاش به‌خێرهاتن و وه‌رگرتنی
نامه‌ی كراوه‌ی لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه گوتی من به‌ئامانه‌ته‌وه ئه‌م
نامه‌یه ئه‌گه‌ینمه شوێنی خۆی .
ئه‌نسار که‌ریم غریب به‌رپرسی رِێكخراوی هه‌ڵوست
له‌شاری هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ داوا و گوتی ئیمه
وه‌ك خۆمان و ده‌سته‌یه‌ك له لاوانی شاری
هه‌ڵه‌بجه به پێی ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی له‌نیوان خه‌ڵكی شاره‌كه
و ده‌سه‌لاتی ئیراندایه نامه‌یه‌كی كراوه‌مان ئاراسته‌ی
مه‌حمود ئه‌حمه‌د نه‌ژاد
كردوه ئاماژه‌مان به‌وه كردوه ئه‌و كاره‌ی ئیستا كه له‌لایه‌ن
هیزه‌كانی ئیرانه‌وه رۆژانه رِو ئه‌دات كارێكه خزمه‌ت به په‌یوه‌ندی
هه‌ردوو لا ناكات ئیمه ئه‌وانمان له كاتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه
به‌شیوازێكی تر دی و ئه‌مرِۆش به‌شێوازێكی تر ده‌یبینین بۆیه داوامان
كردوه له‌و نامه‌یه‌دا كه ئه‌م باردۆخه و بارگرژیه ناوچه سنوریه‌كانی
گرتوه‌ته‌وه خزمه‌ت به‌هیچ ناكات .
گروپی هه‌ڵوێست له‌و نامه‌كراوه‌یه‌دا كه بۆ سه‌رۆك كۆماری ئیرانیان
نارد داوا ده‌كه‌ن كه‌چیتر بارگرژی سه‌رسنووره‌كان
نه‌بینرێت و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانی
بۆردمانه‌كه بكرێته‌وه ،وه‌ك له‌كۆتایدا
هاتووه گه‌رچی كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌به‌ستی
خه‌ڵكی بێ‌دیفاع نه‌بیت به‌ڵام له‌ئیستادا ته‌نها ژن و مناڵ بوونه‌ته
ئامانج، هه‌روا
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماڵوێرانكراوه‌كان له
ئه‌ستۆی ئیرانه و پێوسته كۆماری
ئیسلامی ئێران پۆزشیان بۆبهێنیته‌وه .
www.halabja.info
|