له لایه‌ن ئه‌نیستیوتی
لێکۆڵینه‌وه‌ی کاروباری سیاسه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له نۆ‌رویژ،
کۆنفرانسێک له سه‌ر
به‌شداری نۆ‌رویژ له ناتۆ و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی پێکهات.
ڕۆژی
4 شه‌ممه 3ی گوڵانی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23.4.2008 میلادی، له
لایه‌ن ئه‌نیستیوتی لێکۆڵینه‌وه‌ی کاروباری سیاسه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له
نۆ‌رویژ، کۆنفرانسێک له سه‌ر به‌شداری و هاوپه‌یمانی وڵاتی نۆ‌رویژ له
ناتۆ و ئوپێک و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی جیهانی پێکهات،
له‌و کۆنفرانسه چه‌ندین که‌سایه‌تی ئوروپای وباڵۆیزی وڵاتان و سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ و سکرتێری وه‌زاره‌تی وه‌زه‌و ئینێرژی نۆرویژی به‌شدار
بوون، به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان به بانگهێشتنێکی فه‌رمی وه‌ک میوان له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شدار
بوو،
له‌و کۆنفرانسه‌دا گه‌لێک بابه‌ت و باسی گرنگی پێوه‌ندی دار به کار‌و
تێکۆشانی ڕێکخرای ناتۆ و به چاک و خراب تاوتۆی کرا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی
نۆرویژی به‌ڕێز توربیۆرن یاگلاند وتارێکی له سه‌ر وه‌زعی جیهان و
ڕێکخراوه‌کانی جیهانی پێشکه‌ش کرد، له ناوه‌ڕۆکی وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی
به مه‌ترسی چه‌کی مه‌ترسیدار کرد له ئێران‌دا،
کاک عارف له کۆنفرانسه‌دا توانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایتی نۆرویژی و
ئوروپایی دیداری کورت بۆ ئاشنای پێک بێنێت، یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تییانه
به‌رێز توربێۆرن یه‌گلاند سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ بوو، که له
کاتی پشوی کۆنفرانس بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک له‌گه‌ڵ به‌رێز یه‌گلاند
کۆبووه‌و کورته پێناسیه‌کی له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی ئاراسته‌ی ناو براو کرد، به‌ڕیز یه‌گلاند زۆر خۆشحاڵی خۆی له‌و
زانیارییانه ده‌ربڕی.
یه‌کێکی دیکه له‌و به‌رێزانه خانمی ترینه شه‌یگراند، جێگری سکرتێری
گشتی ڤێنستره پارتی( پارتی لیبراڵی نۆرویژی) بوو، که وێرای باسێکی
کورتی دو لایه‌نه بڕیاری دانیشتنێکی 2 لایه‌نه له نێوان هه‌ردو پارت
له نزیکترین کاتدا درا.
که‌سایه‌تی دیکه به‌ڕێز (یان ئێگه‌لاند) سه‌رۆکی ئه‌نیستیوتی لێکۆڵینه‌وه‌ی
کاروباری سیاسه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له نۆ‌رویژ بوو، له‌و دیداره‌دا کاک
عارف پێشنیاری پێ کردن که ئه‌نیستیوته‌که‌یان زانیاری و لێکۆڵینه‌وه
له سه‌ر کورد کۆکاته‌وه،
هه‌روه‌ها دیداری کورت له‌گه‌ڵ بالۆێزی وڵاتی سوید و سکرتێری وه‌زاره‌تی
وزه‌و ئینێرژی نۆ‌رویژ پێک هێنرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
3ی گوڵانی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23.4.2008 میلادی،
|