له ماڵی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر* بووم !!
ئا: هه‌ردی ئه‌حمه‌د له پاش په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی ،پێیڕاگه‌یاندم ئێستا کاوه‌ی ئاسنگه‌ر له ئه‌مه‌زۆنه!!
ده‌رهێنه‌ری به‌ڕێزو به توانا هاڤی ئیبراهیم , دیدارێکی هاوڕێیانه و(چا) خواردنه‌وه‌یه‌کی پڕ له‌باس و پڕۆژه‌ی هونه‌ری خۆی ، بانگێشتی کردم و مزگێنی هه‌واڵێکی هونه‌ری خۆشی پێڕاگه‌یاندم بە بۆنەی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردییەوە،..
یه‌که‌م: میله‌تی کورد به‌و پێیه‌ی که له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدایه‌و باوه‌رێکی ته‌واوی به‌م چیرۆکه هه‌یه که له‌نزیکترین جێگه‌ی ڕوداوی ئه‌م چیرۆکه‌وه نزیکه‌و ،وه‌هه‌روه‌ها پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆکه جا هه‌ر چۆنێک ناوزه‌ندی بۆ بکرێت وه‌ک کورد ناوبراوه! پاشانیش وه‌ک یادکردنه‌وه‌یه‌کی ساڵانه‌ی ده‌سپێکی سه‌ری ساڵی نوێی کوردی ، و سومبڵیکی هه‌میشه به ده‌سته‌وه بوه بۆ وه بیرهێنانه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م له‌کۆمه‌ڵگاکه‌یی کوردی‌دا(به‌ئێستاشه‌وه)، بۆیه پێم باشبوه ئه‌و کاره بکه‌م ، وه‌ک له یاد هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه ئه‌فسوناویه له مێژه له ڕێگای فیلمێکی کوردی به ئه‌نیمه‌یشن ، دواجار زیندو هێشتنه‌وه‌ی مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌که وه‌ک ئاماژه‌م پێی کردوه، . بونی زوڵم وسته‌مه‌ێکی له مێژه‌یی وهه‌نوکه‌ییه له کوردستاندا ،.
دووهه‌م: ده‌رهێنه‌ری زۆر به‌تواناو به سه‌لیقه‌مان هه‌یه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌و باوه‌ڕادام که ده‌رهێنه‌رێکی فیلم سازیمان نییه تایبه‌ت بێت به‌جیهانی ئه‌نیمه‌یشن ، پاشانیش زۆر نمایش و کورته سیناریۆ بچوک بچوک‌و شانۆگه‌ریمان بینیوه له‌سه‌ر داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر، به‌ڵام به بڕوای من هیچ کامیان نه‌یانتوانیوه ڕاستی چیرۆکه‌که وه‌ک خۆی بگێڕنه‌وه‌و باسی لێوه‌بکه‌ن ، بۆیه پێم خۆش بو وه‌ک کارێکی سینه‌مایی ئه‌م چیرۆکه بکه‌م و وا جار وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی مێژوی له‌جیهانی فیلمسازی ئه‌نیمه‌یشندا کارێکی ئه‌وها له نێو فیملی کوردی‌دا دروست ببێت وهه‌بێت ، هه‌ر بۆیه پێم خۆش بو ئه‌م کاره‌بکه‌م، لێره‌شه‌وه به ده‌رفه‌تی ده‌زانم که سوپاس وپێزانینی تایبه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌و هه‌موو ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه‌ی که زۆر له خۆبوردوانه هاوکاری ویاریده‌ده‌ری منیان کردوه‌و سوپاسی زۆرم بۆ هاوڕێ وده‌رهێنه‌ری به‌توانا به‌ڕێز (ستیوارد) بکه‌م که به‌ڕاستی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵو ماندوبونی خۆی نواند له گه‌ڵمدا. خۆشبه‌ختانه ئێستا کۆتایی به به‌رهه‌مه‌که هاتوه‌و له‌بازاڕه‌کانی ئه‌وروپاو جیهان له ڕێگای ئه‌م کۆگایانهوه( ئه‌مه‌زۆن ییوکه‌ی و، پله‌ی دۆت کۆم و، هێچ ئێم ڤی)و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت وه‌ده‌ست ده‌که‌وێت .
1. Hmv.com official site2. Amazon UKŪ Official Site3. www.paly.co.uk/homeبۆ زانیاری زیاتر ده توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خوارهوهبکهن ده‌رباره‌ی کار‌و پرۆژه‌کانی داهاتو..www.splash-animations.com هه‌روا بۆ هه‌ر سه‌رنج و پێشنیارێک ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م پۆستهئهلکترۆنیهوهبکهن له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرمان بۆ هه‌موو بۆچون و سه‌رنجێکی ئێوه‌ی به‌ڕێز .. kawa@splash-animations.com
* هاڤی ئیبراهیم خاڵکی کوردستانی باشوره‌و ساڵانێکی دورو درێژه له تاراوگه له وڵاتی به‌ریتانیا ، ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، هاڤی ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی شاری دهۆکی قه‌شه‌نگ و دڵگیرا، ئێستا خوێندکاره له زانکۆی لینکن به‌شی کۆمپیته‌ر ئوسترایشن ( computer illustration)و وه‌هه‌روه‌ها کۆمتێمپه‌ری فاین ئارت (contemporary fine art).
|