١۴\٥\٢٠١٠
له مانگرتنی
گشتییه‌وه بۆ خۆڕێکخستن و ڕاپه‌ڕین.
'' ئازادی به‌بێ یه‌کسانی، به‌هره‌کێشییه، یه‌کسانیش
به‌بێ ئازادی، کۆیله‌تی! ''.
مانگرتنی گشتی (سه‌رتاسه‌ری) خه‌ڵکی کوردستان ڕێکه‌وتی 13ی ئایاری 2010
له‌به‌رمبه‌ر کشتوبڕ و ڕاونان و سێداره‌ی هاوڕێیانمان، هاوکارانمان،
هاوسێیانمان، هاوگهرهک و هاوشاریانمان، هاوچینانمان، ههنگاوێکی گرنگ
و پێداویستی سه‌ره‌کی قۆناخی ئه‌مڕۆی خه‌باتمانه بۆ خۆمائادهکردن، بۆ
وه‌ستانه‌وه، بۆ کۆتاییهێنان به کوشت‌وبڕ، بۆ کۆتاییهێنان به‌سه‌روه‌ری
و سته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داران، که ئه‌وڕۆکه له ئێران‌دا ئاخونده‌کان،
نوێنه‌رانی خواکانی سه‌رمایه، به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له سێداره‌دانی پۆلێک له ئازیزانمان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و ئاماده‌کردنی
لیستێکی تر بۆ ڕۆژانی داهاتوو، په‌له‌قاژێی دیکتاتۆره‌کانی سه‌رمایه‌یه
له ئاست خه‌باتی په‌ره‌سه‌ندووی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی ئیران، هه‌ولێکه
بۆ چاوترسێنکردنی لایه‌ندگرانی مافی مناڵان، ئازادی و یه‌کسانی ژنان،
سه‌ربه‌خۆیی که‌مینه‌کان، سه‌ندیکا و کۆمه‌ڵه کرێکاریی و جه‌ماوه‌رییه‌کان.
هاوکات له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتگه‌ریی و ڕێگرییه‌کانی ڕژێم، مانگرتنی
گشتی په‌سه‌ندترین و کاراترین و شۆڕشگێڕانه‌ترین چه‌کی ده‌ستی چه‌وساوانه
چ له‌ژێر چه‌کمه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆرییه‌کاندا چ له‌ژێر چه‌پۆکی ڕژێمه
دێمۆکراتییه پارله‌مانییه‌کاندا؛ مانگرتنی گشتی نیشانه‌ی به‌ره‌و
لوتکه هه‌ڵکشانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه و لێکهه‌ڵپێکانی
ڕیزه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی چه‌وساوانه.
مانگرتنی گشتی ته‌نیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه هه‌وڵی سه‌رکوت و
تێکشکاندنی نادرێت، به‌لکو له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه دهسهڵاتخوازهکانیشهوه
هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و کۆنترۆڵکردنی ده‌ردرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌رکی ده‌سته‌به‌جێی
سۆشیالیسته ئازادڕهوهکانه کار و چالاکی په‌یگیرانه بۆ ههلخڕان و
پێکهێنانی هه‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کان به‌ڕێبخه‌ن،
ده‌ستی ناوه‌ندگه‌رایه‌تی و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه هه‌لپه‌رسته‌کان
کۆتا بکه‌ن، پاگه‌نده بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕیزی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری و هه‌وڵی
پێکهێنانی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان چ له
شوێنی کار و خوێندن چ له گوند و گه‌ره‌ک و هه‌رێمه‌کاندا، له ئاستکی
فراوان و سه‌رتاسه‌ریدا به‌ڕێبخه‌ن.
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، له‌وه ده‌مانگێڕێته‌وه که
وه‌ک ساڵی ڕابوردوو هه‌وڵه‌کانمان بچنه گیرفانی ده‌سه‌ڵاتخوازانێکی
ڕیفۆرمیستخواز (لایه‌نگرانی موسه‌وی) یا ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌لاتخواز و
ناوه‌ندگه‌را و سکتاریست (وه‌ک پارته رامیارییه‌کان)، که به درێژایی
مێژوو کار و چالاکییان له‌یه‌ک دابڕانی ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ری نارازیی
بووه به ده‌سته‌گه‌ریی و شه‌ری لابه‌لایی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات
و کۆنترۆلی ئێمه‌ی چه‌وساوه به‌ناوی خودی خۆمانه‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌ته‌ک
ئامانجی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناکۆکه و ئه‌گه‌ر
چاره‌نووسی خۆمان به‌ده‌ست ئه‌و هێزه ده‌سه‌لاتخوازانه یا
ڕیفۆمیستانه بسپێرین، ئه‌وا جاره‌نووسمان له چاره‌نووسی هاوچینه‌کانمان
له عیراق، ئه‌فگانستان وگیرگستان و باشووری ئه‌فه‌ریکا باشتر نابێت،
به‌دڵنیاییه‌وه کۆمه‌لێک سه‌روه‌ر له سه‌رووی خۆمانه‌وه قوتدهکهینهوه
و جارێکی تر سه‌رله‌نوێ ناچار ده‌بینه‌وه چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی تر بۆ
وه‌ڵانانی ئه‌وانیش ژیان و گیان و ئاره‌زووه‌کانمان قوربانی بکه‌ینه‌وه.
هاوڕێیان، هاوکاران، هاوسه‌نگه‌ران، هاودهردان، مانگرتنی گشتی سه‌نگه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌یه که دژه به سه‌روه‌ری چینایه‌تی و سته‌م به
هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه له سه‌راپای کۆهمهڵگهکاندا تێده‌کۆشن، ئه‌وانه‌ی
هێجیان نییه له‌ده‌ستی بده‌ن و ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئازادی
و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری خۆیانن له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازادی ڕێکخراو
له‌سه‌ر بنه‌ما فیدراڵییه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌ن و کۆموونه
خۆدموختارهکانن.
زیندوو بێت یادی گیانبه‌ختکردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆشیالیزم و دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی.
بڕۆخی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌گشت شێوه‌کانییه‌وه.
نا بۆ دیکتاتۆری به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه.
سه‌رکه‌وتوو بێت دێمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ.
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه.
سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی
کوردستان KAF
12ی ئایاری 2010 / 23ی
ئوردیبهشتی 1389
anarkistan@activist.com
|