٢٢\١١\٢٠١٣
ئاماری که‌یس و به‌دواداچوونیان
له سه‌نته‌ری نی‌نا:
له
ماوه‌ی سێ مانگی (٧،
٨، ٩)ی ئەمساڵدا پتر
له (٤٠)
که‌یس رووی کردۆته
سه‌نته‌ری نی‌نا.
له
ماوه‌ی سێ مانگی (٧، ٨، ٩)ی ئەمساڵدا
پتر له (٤٠) که‌یس
رووی کردۆته سه‌نته‌ری
نی‌نا. (٦)
له‌و که‌یسانه له
ماڵ هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، شه‌ڵته‌ری
تایبه‌ت بۆ پارێزگارییکردنیان دابین کراوه،
به‌دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان به‌رده‌وامه.
(١٢) له‌و که‌یسانه،
به هۆی سەختیی و
درێژخایه‌نیی کێشه‌کانیانه‌وه، له نێوان
ساڵێک بۆ پێنج ساڵ ده‌بێ کاریان له‌سه‌ر
ده‌کرێ.
زۆربه‌ی حاله‌ته‌کان بریتیین له
کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
توندوتیژیی خێزانیی،
و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن، له لایه‌کی تریشه‌وه
ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێته هۆی خراپیی باری
ده‌روونیی که‌سه‌که.
هه‌ر یه‌که له
که‌یسه‌کان کێشه‌ی جۆراوجۆریان هه‌بووه، هه‌ر
بۆیه هه‌ر که‌یسه‌و به
گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندیی کێشه‌که‌ی
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه و چاره‌سه‌ر و کۆمه‌کی پێویستی خراوه‌ته به‌رده‌م.
له‌به‌ر جیاوازیی کێشه‌کان و هۆکاره‌کانی،
ڕێگاچاره‌ی جیاواز و جۆراوجۆریشی ده‌وێ.
بۆیه کۆمه‌کی سه‌نته‌ری نی‌نا خۆی له چه‌ند
رێوشوێن و پاڵپشتییه‌ک ده‌گرێته‌وه، وه‌ک
به‌دواداچوونی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ خودی که‌یسه‌کان و ده‌وروبه‌ریان، هه‌روه‌ها
رێکخستن و به‌شدارییکردنی
په‌یوه‌ندییە‌کان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌کانی
خزمه‌تگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال)، پۆلیس،
دادگاکان، خوێندنگایەکان و فه‌رمانگه‌ی کۆچ
و کۆچبه‌ران، بۆ دابینکردنی کۆمه‌کی پێویست
به هاوکاریی ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندییدارانه.
شایه‌نی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌و که‌یسانه‌ی روو
له سه‌نته‌ری نی‌نا ده‌که‌ن ته‌نها ژنان و گه‌نجانێک نین که دانیشتووی
سوێدن، به‌ڵکو هه‌ندێک له که‌یسه‌کان له کوردستان و هه‌ندێک له وڵاتانی
تری ئه‌وروپییە‌وه روو ده‌که‌نه ئه‌م سه‌نته‌ره،
چ له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه یان ئاماده‌بوونیان
له سه‌نته‌ر.
به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له کێشه‌کان یان
ژنانێکن له خودی کوردستانن، یان ژنانێکن که له وڵاتانی
ئه‌وروپاوه له لایه‌ن که‌سوکار، یان ده‌زگای
کۆچبه‌ران ناچار به گه‌ڕانه‌وه کراون.
بۆیه بۆ هاوکاریی و چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه
به به‌رده‌وامیی
له په‌یوه‌ندیی داین له‌گه‌ڵ
رێکخراو و شه‌لته‌ر
و داموده‌زگا په‌یوه‌ندییداره‌کان به‌م
که‌یسانه.
_______________________________
سه‌نته‌ری نی‌نا:
بۆ
ڕێنوێنیی و داڵدەدانی ژنان، پاڵپشتیی و کۆمەکی ھەموو ژنانی قوربانی
توندوتیژیی، تیمی پسپۆڕ لە بواری توندوتیژیی پەیوەست بە ناموسپەرستیی،
شوێنی حەوانەوەی پارێزراو بۆ داڵدەدانی ژنان و منداڵەکانیان،
پێکەوەکاریی لەگەڵ پیاواندا.
بۆ
پەیوەندیی بە سەنتەری نی‌نا دەتوانن لە رێگای ئەم ئەدرەسانەی خوارەوە،
پەیوەندییمان پێوە بکەن:
تەلەفۆن:
نۆرماڵ: ٠٨٤٢٠٣١٤١١ ، مۆبایل: ٠٧٠٧١٧٨٥٧٧ ، مۆبایل: ٠٧٠٩٠٨٤١٩٠
کاتی تەلەفۆنکردن: دووشەممە تا ھەینی: ٩ی بەیانی
تا ٤ی ئێوارە، کاتەکانی تر بۆ ئەم ژمارەیە
تەلەفۆن بکەن: ٠٧٣٩٠٨٤١٩٠
فاکس: ٤٢٠٣١٤١١-٠٨
پۆستی ئەلیکترۆنیی:
nina.ikkr@hotmail.com
,
ikkr_kvinnor@yahoo.com
|