له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی کوردستان،
سه‌رکردایه‌تی کورد ته‌نها سێ ڕێگای له‌به‌رده‌مدایه.

خه‌بات لاوباخ
به
داخه‌وه له‌په‌رتوکی مێژووی نوێ مرۆڤایه‌تی و ئه‌لبومی سه‌ربه‌خۆیی
ووڵاتانی سه‌ر ڕووی زه‌مین به‌گشتی و جیهانی سێهه‌م به تایبه‌تی له
کۆتایی سه‌ده‌ی 19 ه‌هه‌م تا سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی 21 ه‌هه‌م ،که
چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست تێیدا سه‌ربه‌خۆ بوون ، ته‌نها په‌ڕه‌یه‌ک
یان وێنه‌یه‌ک بۆ ئازادی کورد له لایه‌ن ووڵاتانی زلهێزه‌وه
هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه یان پیشان نه‌دراوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین و
چه‌وساوه‌ترین نه‌ته‌وه‌ین له‌سه‌ر گۆی زه‌مین ،که تاوانێکی
نامرۆڤایه‌تی وامان لێ‌کرا له هیچ سه‌رده‌مێکدا وێنه‌ی نه‌بووه ،
به‌رده‌وامیش دوباره ئه‌بێته‌وه ، له خشته ئه‌برێین و هه‌ڵ
ئه‌خه‌ڵه‌تێنرێین ،که تاوانه‌که‌ی ته‌نها دڕنده‌یی دوژمنانی داگیرکاری
شۆڤێنی یا گیرۆده‌ی ده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته‌زلهێزه‌کان و باری
جوگرافی خاکه‌که‌مان نیه ،به‌ڵکو تاوانی سه‌ره‌کی خۆمان و
سه‌رکرده‌کانی کوردن ، که جێگای داخه له‌به‌ر:
+ که‌م ئه‌زمونی کاری دیپلۆماتی و
دڵسافی و زۆرجار نیازپاکی به‌رامبه‌ر به دوژمن ، که‌وتونه‌ته ناو
داوی ئاڵۆز و کاره‌ساتی دڵته‌زێنه‌وه و له خشته‌براون.
+بیری ته‌سکی حیزباییه‌تی ، نه‌بونی هه‌ستی دووربینی کاری ڕامیاری
،شه‌یدای ده‌سه‌ڵات وپله‌وپایه ،ته‌نها بیر کردنه‌وه له خزمه‌تکردنی
پارتێکی دیاریکراو ، نه‌بوونی بڕوای ته‌واو به دیموکراتی و
جێبه‌جێکردنی ، مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌که به میراتگری وه‌ک
ڕژێمی پاشایه‌تی.
+ نه‌بوونی هه‌ستێکی
نه‌ته‌وایه‌تی وکوردایه‌تی تۆکمه ،که نه‌توانراوه ئه‌و هه‌سته له
ناو کۆمه‌ڵگا یان ئه‌ندامانی پارته‌که‌یاندا ڕه‌نگ بداته‌وه و سود به
بزاڤی کوردایه‌تی بگه‌یه‌نێت،به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاستتره ،
که‌هه‌ستی خۆخۆری و براکوژی زاڵتره و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له
کۆمه‌ڵگادا.
+ پشتگوێ خستنی داواکاری و
ڕه‌خنه‌ی تاکی کۆمه‌ڵ وشاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان لێیان و ڕێ نه‌گرتن له
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن ، خزمه‌ت نه‌کردنی
هاووڵاتیانی که‌م ده‌رامه‌ت وهه‌ژاران و گه‌نجانی کورد ، که چی له
کاتی ته‌نگانه‌دا ئه‌هێنرێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان .......هتد
له دوای نه‌مانی ڕژێمی گۆربه‌گۆڕی به‌عسه‌وه ،کورد به چه‌ند مافێکی
که‌م گه‌یشت ،که‌چی هه‌مان هه‌ڵه دوباره کرایه‌وه و ئێراقی داته‌پیو
له‌لایه‌ن کورده‌وه پشتگیری کرا بۆ به‌هێزبوونیان ، وا ئێستاش
پاداشته‌که‌یان ئه‌درێته‌وه ، تا ئه‌توانن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان،
ئه‌وه‌ی کورد به‌ده‌ستی هێناوه، لێی بسه‌ننه‌وه ، هه‌رچه‌نده
خه‌یاڵیان خاوه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بێ گرفتێکی زۆر و بێ قوربانی لێی
ڕزگار نابین .
جا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد پێویسته
له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌دا ، یه‌ک له‌م ڕێگایانه‌یه :
+ هه‌وڵدانێکی خێرایی و
به‌رپێچدانه‌وه‌یکی کاریگه‌ر و توند بۆ هێنانه دی گفتوگۆیه‌کی
چاره‌نوسساز بۆ جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستور و ڕێگانه‌دان به
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنمان ، گه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ،کشانه‌وه‌یان له
کابینه‌ی شۆڤینی یه‌کان ، گه‌ر پێویستیش بوو ، هێز به‌کار بهێنرێت ،
هه‌وڵی جیابوونه‌وه بدرێت به ڕێگایی ده‌ستوری و به پشتیوانی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،ئه‌و کاته زۆربه‌ی میلله‌تیش
له‌گه‌ڵیاندایه .
+ ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کوردی
به‌م ده‌ستدرێژییانه قایل بێت و هه‌روا نه‌رمی وخه‌مساردو بێباکی
نیشان بده‌ن ، باشترین کار که بیکه‌ن و خزمه‌تی کورد وکوردستانی پێ
بکه‌ن ، ته‌نها ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌یه
و به ئاشکرا به میلله‌تی ڕابگه‌یه‌نن ، که له‌به‌ر ڕێکه‌وتنی
ستراتیژی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات بۆ دابه‌شکردنی سامان و پله وپایه ، له
توانایاندا نیه به‌رگری له مافه‌کانی کوردستان بکه‌ن.
+ یان چیتر وا به‌ئاسانی
گوێڕایه‌ڵی ئه‌مه‌ریکا نه‌بن و شه‌رمیان لێ نه‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ووڵاته
زلهێزه‌کانی تر ناچار بکرێن که کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت
به کورد وکوردستان بگیرێت وچاره‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌رچوار
پارچه‌ی کوردستان بدۆزرێته‌وه و چیتر نه‌کرێین به سوته‌مه‌نی
ووڵاتانی ناوچه‌یی و جیهانی .
ئێمه‌ش به مافی چاره‌نوسی خۆمان بگه‌یین و ببین به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
کوردستان ، واز له بیری ئێراقچێتی بهێنرێت ، چونکه له ئێراقی
دیکتاتۆر و له ئێراقی ئیسلامی به‌ناو دیموکرات و فیدراڵ دان به یه‌ک
بستی خاکی کوردستاندا ناهێندرێت، به هۆی شیعه و سونه‌ی عه‌ره‌بی
ئێراق و به‌ره‌ی تورکمانه‌وه ،مه‌رامه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا جێ
به‌جێ ئه‌کرێن ، چیتر پێویست ناکات کاتیان به فیڕۆ بده‌ن له‌گه‌ڵیاندا
.ده‌با هه‌موو یه‌ک ده‌نگ ویه‌کگرتوو بن و دژی پیلان و گه‌له‌کۆمه‌کی
هاوپه‌یمانه شۆڤینیه‌کانی ئێراق و ووڵاتانی ناوچه‌که ببنه‌وه،چیتر
بیر له خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن نه‌کرێته‌وه ، با وا خه‌مسارد وبێباک
نه‌بن ، خۆیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێنن و بێتوانایی نیشان نه‌ده‌ن تا په‌شیمانی
له دوا نه‌هاتووه..
|