له‌م دوانه کامیان شه‌هیده ؟
سه‌ردار پشده‌ری
به فه‌رمانی کێ جه‌بار فه‌رمان مام یه‌حیای گوله باران کرد‌و کێ جه‌بار فه‌رمانی به ده‌رزی کوشت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
ساڵی 1992 له‌کاتی کرنه‌وه‌ی بیره‌نه‌وتیه‌کانی شیواشۆک له کۆیه، شه‌وێک کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تی کۆیه هاتنه لام بۆ به‌خێرهاتن و خۆشحاڵی ده‌ربڕین له ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان، خزمێکی کۆییم خه‌لکه‌که‌ی پێده‌ناساندم و سه‌ره گه‌یشته سه‌ر پیاوێکی ره‌نگ پیاوانه‌و خوێن شیرین، دوو شه‌قه‌ی له‌ژێر باڵ دابوو و بێژینگێکی ته‌لی به لاقه‌وه به‌سترابۆوه، خزمه‌که‌م پێی وتم ئه‌وه که‌ڵه پیاوی راپه‌رینی کویه‌یه‌و له راپه‌ڕینه‌که‌د رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه‌و ئه‌و قاچه‌ی له راپه‌ڕینه‌که‌دا بریندار بووه‌و ئێسکی لولاکی زۆر به خراپی شکاوه‌و له راپه‌ڕینه‌که‌دا هه‌لیکۆپته‌ر ماڵه‌که‌شی بۆردومان کردووه، به‌داخه‌وه له شه‌ڕی خۆ به‌خۆدا بیستم که کاک جه‌بار فه‌رمان ئه‌و مام یه‌حیایه‌و دوو برای و دوو خزمی تری دوای خۆ به‌ده‌سته‌وه دان له سه‌ر ده‌ستیی که‌سایه‌تیه‌کانی شاری کۆیه‌وه پێکه‌وه گوله باران کردبوون.
له‌م رۆژانه‌دا بابه‌تێکی ئه‌و مام یه‌حیایه‌م له به‌شی مێژووی کڵاو رۆژنه دا خوێنده‌وه‌و له جێی خۆم تاسام و وتم نه‌عله‌ت له سیاسه‌ت.
http://www.klawrojna.com/content/view/14163/32/
کاک بێستونی برای مام یه‌حیا باس له‌وه ده‌کات که له‌گه‌ڵ شێخ حه‌مه‌ساڵحی برای مام جه‌لال له ساڵی 1984 سه‌ردانی مام جه‌لالیان کردوه‌و مام جه‌لال کاک بێستون و شێخ حه‌مه‌ساڵحی برای راسپاردوه که با مام یه‌حیا ببێته مسته‌شار و یارمه‌تیمان بدات (که دانیشتین له‌گه‌ڵ( مام جه‌لال) ،یه‌کسه‌ر ( شێخ حمه‌سالح ) یارمه‌تی خواست وگوتی قسه‌ی خۆتان بکه‌ن و به‌جێتان دێڵم . له دوای گفتوگۆیه‌کی زۆر وباس کردنی ڕژێم وده‌نگ وباسی شاری کۆیه و هاته سه‌ر باس کردنی براده‌رایه‌تی منداڵی خۆی له‌گه‌ڵ باوکم وپاشان گووتی به‌ڕاستی ئێمه له شاری کۆیه زۆر پێویستمان به پشت و په‌نایه‌کی به ده‌سه‌ڵاته و بتوانێ له‌م ناوچه‌یه هاوکاری پێشمه‌رگه‌کانمان بکات ،لێره‌دا باسی خراپه کاری مستشاره‌کانی کۆیه‌یی کرد،وه گوتی زۆر به باشی ده‌زانم که ( مام یه‌حیا ) له‌گه‌ڵ ڕژێم چه‌ک هه‌ڵگرێ تا بتوانێ هاوکاریمان بکات وه ئه‌گه‌ر ڕازی بوو، من بۆی ( ته‌رتیب ) ده‌که‌م له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سماقولی چۆن ته‌نسیق بکه‌ن بۆ ئیش کردن .)
ده‌بێ بڵێین به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی بۆخۆیان خه‌ڵکیان هان ده‌دا که بڕۆن ببن به جاش بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان به‌کار بهێنن، کاک عه‌باس رۆسته‌می برای کاک تالب رۆسته‌م بۆی گێرامه‌وه ووتی، رۆژێک کاک عومه‌ری حه‌مه‌عه‌لی چه‌رمه‌گا ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و ووتی دێم بۆ لای کاک تالب، ئه‌و کاته تالبی برام له ماڵی ئێمه بوو، که کاک عومه‌ر هات سێ به‌سێ له حه‌وشه دانیشتین و کاک عومه‌ر کاغه‌زێکی مام جه‌لالی ده‌رهێناو نیشانی کاک تالب و منی دا، له نامه‌کدا مام جه‌لال داوای له عومه‌ری حه‌مه عه‌لی کردبوو که ببێته مسته‌شارو کاک تالبیش بکاته جێگری خۆی، به‌ڵام کاک تالیب رازی نه‌بوو، مه‌لا عه‌وێزی کۆیش له دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌دا ده‌ڵێ مانگی پێنج هه‌زار دینارم بۆ یه‌کیه‌تی ناردوه:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=174
سایتی شرۆڤه گفتووگۆیه‌کی کاک جه‌بار فه‌رمانی بڵاو کردوه‌و خێرا خوێندمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم باسی له‌ناوبردنی مام یه‌حیای کردوه، به‌ڵام داخه‌که‌م باسی نه‌کردنوو: http://shrova.com/index.php?id=703
لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆڕ، ئه‌گه‌ر مام یه‌حیا به فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌کی هه‌ڵگرتبێ و یارمه‌تی یه‌کیه‌تی دابێت تاکو راپه‌ڕینه‌که‌و له راپه‌ڕینه‌که‌شدا رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووبی، بۆ ده‌بێ کاک جه‌بار فه‌رمان وا به بێ ویژدانانه مام یه‌حیاو دوبرای و دوو خزمی به ده‌ست به‌ستراوی گوله باران بکات ؟، ئایا مام یه‌حیا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کی شه‌هید کردووه، یان کۆمه‌ڵێک نه‌هێنی له‌لا بووه و بۆ شادنه‌وه‌ی نه‌هێنیه‌کان له‌ناو براوه ؟.
له‌نده‌ن 31 - 7 - 2008
|