له مه‌ڕ لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی هه‌ژاریه‌کی ته‌واوبه کورد وه دیاره .
مه‌هدی کاوانی ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌گه‌ر بته‌وێت لێکۆڵینهوهوهی سیاسی ته‌ندروست بکه‌یت ، ده‌بێ له لایه‌که‌وه تا بۆت ده‌کرێت بێلایه‌نانه بچیته ناو ناوه‌رۆکی ئه‌و بابه‌ته‌ی که لێکۆلینه‌وه‌که‌ی له سه‌ر ده‌که‌یت وکۆمه‌ڵه پرینسیپێکیش هه‌نه ئه‌گه‌ر بته‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌که‌ت به هه‌ند هه‌لگیرێ ،ده‌بێ پییانه‌وه پابه‌ند بیت . به بۆچوونی خۆم لیکۆله‌ره‌وه ده‌بێ پێش هه‌موو شتێ ڕابوردو به ئێستا ببه‌ستێته‌وه‌و له ڕوانگه‌یه‌وه هه‌وڵ بدات تیشکیش بخاته سه‌ر ئاینده و هه‌ر هه‌مووشی به چڕوپڕی و کورت و پوخت بیخاته سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی . به‌ڕاستی میژوو زۆر گرنگه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌که له سه‌ری ده‌که‌یت . ئه‌گه‌ر پیناسه‌یه‌کی وردی میژووش بکه‌یت ، مانای تۆمار کردنی ڕووداوه گرنگه‌کانی مرۆڤه. دیاره ڕووداوه مێژووییه‌کانیش کار‌و چالاکیه‌کانی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ له هه‌مو ڕوێکه‌وه. له هه‌ر دهرفههتێکی میژوویش هه‌ل و مه‌رجێکی وابه‌سته به ئه‌و کاتیه‌وه هه‌یه له ڕووی باری سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیری و ... هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به جیاوازی نێوان ئه‌و هێزانه‌وه هه‌یه که که‌وتوونه‌ته ناو یه‌کتره‌وه و هه‌میشه ئه‌و هێزانه له نێوان خۆیان له ناو یه‌کیه‌تی ململانێی وا به‌سته به‌و ده‌رفه‌ته مێژوویه‌ی که ڕوداوو و دیارده‌کان تیایا ڕوو ده‌دات . مرۆڤیش ناتوانێ به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ل و مه‌رجه جیاوازه‌کان وێک بچوێنێ ،چونکه هه‌ر ده‌رفه‌ته‌و وابه‌سته به هه‌ل و مهرجهکهیهتی . ده‌کرێ له ڕووی ئامانج و مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ....هه‌ل و مه‌رجه‌کان وێک بچوێنی ،چونکه مرۆڤ له هه‌موو قۆناغه‌کان مرۆڤه‌و ئاکار‌و پهیوههندیهکانی وا به‌سته به خۆی له هه‌موو ده‌رفه‌تێکا هه‌ڵ ده‌گرێ . بۆ نمونه سروشتی مرۆڤ که وا هه‌ڵکه‌وتووه حه‌ز به ئازادی ده‌کات له هه‌مان کاتیش‌دا ویستی به‌رژه‌وه‌ندی تاکایه‌تی خۆشی هه‌یه‌و تێکۆشان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنێته دێ . ئه‌گه‌ر له سه‌ر حیسابی خه‌لکی تریش بێت . ئێمـه که ده‌ڵێین یه‌کیه‌تی و ململانێ ، یه‌کیه‌تیه‌که له پێناو کاری هاوبه‌شه و ململانێکه‌ش زیاتر ده‌چێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاک .که ده‌ڵێین مرۆڤ له کاتی نووسیینی بابه‌ت له سه‌ر لیکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی ده‌بێ بێ لایه‌نانه بنوسێ ، کاری وه‌ها ئاسان نیه چونکه بێ لایه‌نی ئه‌گه‌ر له کاری حیزبایه‌تیش هه‌بێت ،بێلایه‌نی له فکر ،ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچون زه‌حمه‌ته . هه‌موو که‌سێ حه‌ز ده‌کات بیروبۆچوونه‌کانی خۆی به سه‌ر بابه‌ته‌که زاڵ کات ، گیر‌و گرفته‌که لێره‌یه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر شمولیانه بنوسێ و دیارده‌و شته‌کان به‌یه‌که‌وه گرێ دات وئه‌وه‌ی ده‌بیستێ یان ده‌بینرێ یان هه‌ل و مه‌رجه‌که قبولیهتی بخاته سه‌ر ڕووپه‌ڕی بابه‌ته‌کی له کاره‌که‌ی سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت . لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان پارتێک له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت یان له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بێت زۆر گرنگه . چه‌ندی گۆڕه‌پانی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی فراوان و ڕای جیا جیای تێکه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی تر مێشکی مرۆڤ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت و له بڕیار دانی سیاسیش زیاتر شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ . فراوانبوونی لیکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له ناو هه‌ر حیزبێک ،یانی گیانی زیندویه‌تی ده‌داته ئه‌و پارته‌و له ژیانی ته‌که‌تول و تهکهتولکاری دووری ده‌خاته‌وه . چونکه به لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی فه‌رزی سیاسی و خه‌لکی لێوه‌شاوه به ده‌رده‌که‌ون و بنکه‌ی ئه‌و پارته‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن و له ڕێگایه‌وه شوێنی ته‌که‌تول و ده‌سته‌و ده‌سته گه‌رێتی ده‌گرێته‌وه . له هه‌شتاکان لیکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له ناو یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه زۆری له سه‌ر فکر بوو ، ئه‌و کاتی چه‌نده‌ها مه‌دره‌سه له ناو ڕێبازی مارکسیزم لینینزم سه‌ریان هه‌ڵدابوو و خه‌لکه‌که لیکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌کرد .به‌ڵام ئیستاکه ئه‌و لیکۆڵینه‌وه فکری و سیاسیانه به‌ته‌واوه‌تی له ناو ئه‌و پارته مرێندراوه . به قه‌ناعه‌تی خۆم پێم وانیه زۆره‌که‌ی له به‌ر ئه‌وه‌وه بێت که ئه‌و پارته خه‌لکی نه‌بێت لیکۆڵینه‌وه بکات و ههلو مه‌رجه‌کان هه‌ڵسه‌نگینێ و به دوایه‌وه کاری ڕۆژانه‌ی له سه‌ر بکات . چونکه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین وه‌ک له ئاماژه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ش ئیشاره‌تم پێ کرد ،ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی دوور له خواستی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌که‌ی ته‌ماشابکرێ . بۆ که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی وه‌ک هه‌ر زانایه‌کی تر کاتێ که داهێنانهک ده‌کات له تاقیگه له پیشه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت ،ئینجا قسه‌کانی لێ وه‌رده‌گیرێ . لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسیش وه‌هایه ده‌بێت بابه‌ته‌که‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هاوکێشه سیاسیه‌کانی دهوروبهرهکهوه بێت و ناکۆک نه‌بیت له گه‌ڵی . به قه‌ناعه‌تی خۆم که یه‌کیه‌تی و پارته کوردیه‌کانی تر که خۆیان له لیكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی مه‌نهه‌جی ده‌دزنه‌وه یان زۆر گرنگی پێ ناده‌ن مه‌سه‌له‌که زیاتر به‌رژه‌وه‌نده . چونکه کاتێ که لیکۆڵینه‌وه سیاسیه‌که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خواست و مه‌به‌سته‌کانیان یان خۆی لێ ده‌دزنه‌وه یان بانگێشه‌ی ناڕاستبوونی ڕاده‌گه‌یه‌نن . وه‌ختی خۆی به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م سالح که وته‌بیژی یه‌کیه‌تی بوو له ده‌ره‌وه لێدوانه‌کانی بۆ که‌ناله ڕاگه‌یاندنه‌کان به مه‌وزوعی ده‌هاته پێش چاوانه‌وه .ئه‌وه وێڕای دیارده سه‌لبیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می ،به‌ڵام به زیره‌کانه لێدوانی له سه‌ر ده‌کردو له ڕێگه‌یه‌وه زیاتر خزمه‌تی حیزبه‌که‌شی ده‌کرد ، به‌ڵام ئێستانهکینی که ده‌سه‌ڵاتی له بن ده‌سته تا زۆر ڕاده جۆرێکی تره . ئیستاکه زۆربه‌ی لێدوانه‌کانی یه‌کیه‌تی به سه‌عدی پیره ده‌سپێرن ،چونکه ئه‌و به شاره‌زایی شته‌کان پۆشته ده‌کات و دبلۆماسیانه دیارده‌کان به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه . دیاره فه‌ن و فنونی هه‌ر لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سیاسی یان کاری دبلۆماسی لۆ پارته‌کی له بابه‌ت یه‌کیه‌تی وبه پارته کورده‌کانی تره‌وه کارێکی وا ئاسان نیه ،چونکه که‌سه‌که ناتوانێ به سه‌عدی پیره‌و دکتۆر به‌رهه‌م و ئه‌م و ئه‌وی تریشه‌وه بابه‌تیانه لیکۆڵینه‌وه‌که بکه‌ن ، جا ده‌بێ بۆ که‌سایه‌تی له‌و بابه‌تانه که کورد ده‌ڵێ نه شیش بسوتێ نه که‌باب . له لایه‌که‌وه نابێ وا له پارته‌که‌یان بکه‌ن که دونیا بۆیان مافوور ڕێژ کراوه‌و هیج لهکهبهرێکیان پێوه نیه وه نهدهشبێ ملی حیزبه‌که‌یان بۆ هی تر له حاردی بده‌ن . قسه‌و باسی زۆر ده‌کرێ که خه‌لکانێکی زۆری ئه‌و حیزبه له سه‌ر قسه‌و لیکۆڵینه‌وه‌کانیان ڕه‌زیل کراون . جا بۆیه به‌شی هه‌ره زۆربه‌ی مه‌سئوله‌کانی یه‌کیه‌تی له قسه‌ی عامی ئه‌و حیزبه‌وه به‌ولاوه هیچ لیدوانێکی تر ناده‌ن، وه‌ک ئه‌وه بڵێن ئاگره سووره له خۆم به‌دووره .عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ختی خۆی به خۆی و کوڕێکه‌وه به ناوی که‌ریم کۆمه‌نیستی زیاتر له چوار کاتژمێر له گه‌ڵ من که‌وتنه موناقه‌شه کردن که پێکه‌وه ئاڵای شۆڕش بووین . ئه‌و کاتی ئه‌و ڕێکاوڕیک وه‌ک مه‌لا به‌ختیار ئاسا فۆتۆکۆپی باوه‌ڕه‌کانی حیزبی ڕادیکاڵی کۆمه‌له‌ێ زه‌حمه‌تكێشانی ئێران بوون،که دواتر بوونه پارتی کۆمه‌نیستی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌می و پارتی کۆمه‌نیستی کرێکاری ئێسته‌ی ئیرهنه . کوڕه خۆ هه‌موو دونیای ده‌دا به‌رێ . شووعیهکانی پێ ته‌حریفی بوون یه‌کیه‌تی و پارتی پێ برژواو کۆنه‌په‌رست بوون وتێکڕای کامپی سۆڤیه‌تی پێشووی پێ ئیمپریاڵ بوون و له بیر‌و بۆچوونه‌کان له پارتی کۆمه‌نیست و ئه‌و خه‌لکانه‌ی که ده‌هۆڵ بۆ بووچوونه‌کانی ئه‌و لێ ده‌ده‌ن ،بهولاوهه که‌سی تری پێ هیچ نه‌بوو . به‌مه‌شی ده‌گۆت بڕۆن بورژواینه چۆن ده‌بێ پڕۆلیتێری ته‌ساهول له گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و بکات . خۆی وه‌ها به جارێک کردبووه ئه‌و واته ئه‌و ڕێبازه‌ی که بڕوای پێیه‌تی ده‌بوایه بزه‌بت چۆن له ناو کورده‌واری به هه‌نده‌ک که‌سانی زۆر زۆر ده‌گمه‌ن ده‌ڵێن ده‌روێش واته له خوا په‌رستی و خزمه‌ت کردن به مزگه‌وت به‌ولاوه ،مالی خۆشیان له خۆیان حه‌رام کردیه . به‌ڕاسی عیمادهکهی ئێمه‌ش خۆی به مجێوری له‌و بابه‌تانه ده‌هێنا پێشه‌وه . به‌ڵام من بۆم نهدهسهلماندن و زیاتر بیر‌و بۆچوونه‌کانی حیزبی شوعی عیڕاقیم به هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانی له ڕێبازه‌کانی ئه‌وان پێ باشتر بوو . به بۆچوونی وان حیزبی شوعی پارته‌کی خۆ پارێزه . که‌چی ئێستاکه ئه‌و دوو براده‌ره یان کۆنه هاوڕێیه له خۆ پارێزی چه‌ند قات له خواره‌وه‌ی حیزبی شوعین و منیش به‌و شێوه‌یه لیدوانی سیاسی دهدههم که له‌و نوسینه‌م و ده‌یان نووسینی ترم به ده‌ر ده‌که‌وێ . وه‌ختی خۆشی که له چیا بووم له‌وشوێنانه‌ی که جهولهم ده‌کرد به تایبه‌تی له ناوچه‌کانی خۆشناوه‌تی و ده‌شتی هه‌ولێرو دۆرێ شاورێ و شوێنی تر به ئاخاوتن با له گه‌ڵ جوتیاران و ماڵهوهویان ، نهدوهکردنهکان . قسه‌وباسی ناو پێشمه‌رگانه‌مان ،کۆبوونه‌وه‌کانمان ، به‌شداری کردنم له کۆنفڕاسه‌کان ،له هه‌موویان جه‌ختم له سه‌ر دیارده‌ی ناله‌باری شه‌ڕی نواخۆو دیارده نادیموکراتیه‌کانی حیزبی و کار‌و کاردانه‌وه‌ی مه‌فارزی چه‌کداریم ده‌کرد که ئه‌و قسه‌و لێدوانانه بۆ ئه‌و سه‌رده‌می ئه‌وه‌نده مه‌ترسی دار بوو هه‌ر نه‌بێته‌وه ، زۆر که‌س هه‌بوو پێیان ده‌وتم تۆ ملی خۆت له په‌تی ده‌خشێنیت .که‌چی ئێستا بۆ ئه‌و کابرایه واته عیمادهکهمان ڕێکاو ڕێک که‌وتۆته بوار‌و ههوارهکی تر. جاره‌ک ع وه‌ک بڵی ئاگه‌ر سوره له خۆم به‌دووره خۆی مه‌لاس داوه‌و بیده‌نگی لی کردووه‌و له قسه‌ی عام به‌و لاوه هیچی تر ناڵی و ئه‌ویش له کورتیه‌که‌ی ده‌یبڕێنێته‌وه و ته‌ماشای ده‌می مام جه‌لالی ده‌کات و هه‌رچی له ده‌می ئه‌و به‌ڕێزه دێته ده‌رێ و ئه‌و خێرا کۆپی ده‌کاو بۆ خه‌لکانی له خوار خۆی ده‌ڵێته‌وه . زۆر جارمن که گوێ له قسه‌کانی ڕاده‌گرم به ده‌ست خۆم نیه پێکه‌نین دام ده‌گرێ وله بن لێوانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و عیماده شه‌ش دهوهکهی ئالای شۆڕش بۆ وای لێ هاتووه . جار‌و بار لێره‌و له‌وی مه‌لا به‌ختیار لێدوان و هه‌ندێ لیكۆڵینه‌وه ده‌کات ،به‌ڵام چه‌ندی هه‌ڵی دهسهنگینی له قسهکۆنهکانی به پۆشته‌ی ئێستا زیاتر هیچ مانایه‌کی ترت ناداتێ ،جا ناشزانم قیاده‌ی حیزبه‌که‌ی یان مام جه‌لال که سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م و ئه‌و ده‌کات ئه‌ویشی له گه‌ڵه یان نا . ئه‌و قسانه به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان ناگرێرتهوه چ ئه‌و کاتانه‌ی که له هه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵات بوو چ ئه‌و کاتانه‌ی لێدرا چ ئێستاکه . هه‌موو کاتێ قسه‌کانی خۆی کردووه‌و ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌شیه‌وه به‌سه‌ری هاتووه ته‌حه‌مولی کردووه .مه‌به‌ستم له به‌ر ئه‌وه‌وه نیه وه‌ک بڵێم قسه‌کانی هه‌موو ڕاست و دروست بوون یان به پێچه‌وانه‌وه،ئه‌و قسه‌ی خۆی ده‌کرد جا چۆن لێک ده‌درایه‌وه نادرایهوه ، شتێکی تر بوو.جاره‌ک له ناو ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی به تایبه‌تی کوردستانی نوێ ئه‌و به‌شه واته لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه هه‌ژاریه‌کی ته‌واوی پێوه دیاره ، له به‌ر خۆم نیه که به چه‌نده‌ها بابه‌ت له‌هه‌مان بوار لێیان چووبمه پێشه‌وه‌و بڵاویان نه‌کردۆته‌وه ،به‌لکو ئه‌دی هی خه‌لکی تر ،حه‌تمیه‌ن بۆ ئه‌وانیش وه‌ک هینه‌که‌ی من که‌وتوونه‌ته‌وه . باشه با بڵێین له ناو پارته سیاسیه کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌می هه‌یه‌و هۆکاره‌کانیش ئاماژه‌کانی سه‌ره‌وه بیان گرێته‌وه . ئه‌دی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ، ئه‌دی سایته کوردیه بێ لایه‌نه‌کان ، خۆههرشتێکیان له‌بابه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی بده‌یتێ بڵاوی ده‌که‌نه‌وه ،که‌چی بۆچی له‌وێش به پله‌یه‌کی هه‌نده‌ک که‌متر له ده‌زگا حیزبیه‌کان ، هه‌مان هه‌ژاری پێوه دیاره . من نایشارمه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسیان له سه‌ر ده‌که‌م سودم له سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌وه‌و بابه‌ته‌کانیان وه‌رگرتیه. عه‌ره‌به‌کان ،ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش خۆی له ئاستیا بێ ده‌نگ کردبێ، به‌ڵام ڕۆشه‌نبیرانی ئۆپۆزسیۆنیان لێیه‌وه بێ ده‌نگ نینه . سه‌رده‌می شاخ ئه‌گه‌ر بابه‌تیانه بدوێم شوعیه عیڕاقیه‌کان پله‌ی شێریان له چاو هه‌موو حیزبیه کورده‌کان وه‌رگرتبوو له مهڕلێکۆڵینهوهی سیاسی و فکری و به یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌ی دیارده‌کان و کاریگه‌رییان له سه‌ر یه‌کتری . له پاش هه‌ره‌سهێنانی شوعیهتیش یان به ناوی شوعیه‌ت له ئاستی جیهان ، لێکۆلینه‌وه سیاسیه‌کانی پێشتریان بۆ که‌سایه‌تیه‌کانیان ببوه زه‌خیره‌یه‌کی زیندوو و ئیستاشی له گه‌ڵدابێ ڕاگه‌یاندنی ده‌ورو به‌ر به عه‌ره‌بی و کوردی پێیه‌وه دیاره . ما ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستاکه به تایبه‌تی له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه کی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ،وه‌ڵام : کۆنه شوعیهکانن . له ناو ته‌شکیله‌ی عیڕاقیش له ناو پارته عیلمانیه‌کان به تایبه‌تی به‌ره‌ی العیڕاقیة. ده‌ست و په‌نجه‌ی ئه‌وان له‌ناو ڕاگه‌یاندن له‌پێشه . ڕاسته ئه‌وان بۆ خۆیان هیچیان پی نه‌کرا ، هه‌لومه‌رج بێ ،هۆکاری تر بێ هه‌له‌و ههلهکاریهکانیان بێت ، به‌ڵام له عمومیاتی شته‌کان به تایبه‌تی له بواری ڕاگه‌یاندن جی پێ شوێنیان بۆ خوار خۆیان به‌جێ هێشتووه . ئێستاش من بۆ سایته‌کان ئه‌وه ده‌خوازم که ناو ناوه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تان و شتی تره‌وه ده‌روازه‌یه‌ک یان حیوارێکی دیموکراتیانه له سایته‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه که نووسه‌ران له ڕێگه‌یه‌وه قسه‌ی خۆیان تیا ده‌که‌ن . ده‌روازه‌ی وه‌هاش بۆ لیکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و هه‌لسه‌نگاندنی باری کورد‌و ناوچه‌که‌و تای ته‌رازووی هیزه ناکۆک و کۆکه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتری له ڕێگایه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره فراوانیه‌کی گونجاوی به‌خۆوه دیت و که‌سایه‌تی به توانه لیی هاتنه پێشه‌وه ، به هۆیه‌وه کارتێ کردنی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت بۆ فراوان بوونی سنووری بیر کردنه‌وه‌ی مرۆڤ .
به‌ریتانیا /20/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|