له‌مه‌ڕ ئێمه ژیان و ژن بۆ بۆنی مردنی لێبێ و پیاوانیش بۆنی بارووت بۆ لوتی ژن .!.
حه‌مه‌شوان شه‌ریف به‌شی یه‌که‌م
ماڵئاوا له‌گوڵه دوعاکان ماڵئاوا له گوڵه شه‌و بۆکان ماڵئاوا له گوڵه نه‌جاته‌کان ،. به‌خێر بێنه‌وه بۆ لای بێگه‌رده‌کانی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 2008/4/19 که به‌چه‌قۆ کوژرا به‌ده‌ستی مێردی یه‌که‌می.
کۆمه‌ڵگایه‌کی تا سه‌ر ئێسقان نه‌خۆش و پیاوی شه‌له‌لاوی بۆ تێڕوانینه‌کانی ئاینده، که‌زه‌مه‌نێکی زۆری پێویسته‌که ئه‌م ئاراسته‌یه ڕوبکاته کایه‌و کاڵاکانی گۆڕان بۆ دا‌هێنان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌که پیاو که‌ڵه‌گایه‌تی ، بۆیه له‌به‌ر خۆمانه‌وه کام سروده به‌دبه‌ختی تیاگه‌ڵاڵه بووه و بۆنی مه‌ینی خۆێن و ناولنگی پیاوی پڵنگ به شه‌و و تاوعونی دین و مردنی لێدێت بۆ ژنانمان هه‌ڵبژاردوه و به زۆره‌ملێ به به‌رۆکی ژناندا هه‌ڵمان واسیوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه ساڵی زۆره ژن کۆیله‌ی ده‌ستی ناولنگی پیاوی پڵنگ بوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ڵاتی شێریش له‌به‌ر به‌ر ژه‌وه‌ندیه‌کانی خوددا بۆ مانه‌وه‌ی زۆری و خێرا نه‌توانه‌وه‌ی له هۆزدا ،سه‌رپۆشی به‌سه‌ر هه‌مومافه‌کانی یاسادا داوه و مل که‌چ و هه‌ڕه‌شاوی ده‌می به توێکڵه‌شوتیه‌کی ئاینزاوه =دیانه‌تی سه‌ماوی ناوه و له ژێر ئه‌و ڕكێفه‌دا له وشك توڕه ده‌بێ و له ته‌ڕیش ده‌له‌وه‌ڕێت ، یان به‌مانایه‌کی تر وه‌ک که‌ڕ ده‌ستی له گیرفانه‌کانی ناوه و به شه‌قامه‌کاندا فیکه‌ده‌کێشت ،ئا ،،ئا ده‌سته‌ڵات مه‌به‌ستمه ئه‌زیزم .
سه‌ربازێکی هه‌ڵهاتوو * له مێژووی نوسیه‌نه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیه‌که‌یدا لێی بپرسیت ، ده‌ڵێ < به‌د به‌خت بوون ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان به شه‌ڕو کوشتنه‌وه به‌سه‌ر برد ، پێمان ده‌ڵێ < من لێره‌وه پێتان ده‌ڵێم ، که به هیچ ئاقارێک نه‌گه‌یشتوون و ئامانجه‌کانی هه‌رده‌که‌ونه‌وه به‌ر سفر و هه‌ر سفر ده‌کاته‌وه ، یان ئه وانه‌شی که‌له ڕه‌قنن و هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی وه‌ک و ئه‌وه وایه چه‌قۆ به ناو سگی بادا بگێڕیت و چاوه‌ڕێی مردنی لێبکه‌یت ، بۆیه هه‌ر درێژه‌ی پێده‌دات و ده‌ڵێ < بۆ یه زۆر ده‌ڕێسم و وه‌بیر ئه‌م نه‌وه نوێیه ده‌خه‌مه‌وه ، با ئه‌و نه‌وه نوێیانه‌ی پێگه‌یشتوون دڵداری بکه‌ن و ژن وه‌ک و گوڵ ته‌ماشکه‌ن و ژنیان خۆشبوێت و له‌جه‌نگ دوور که‌ونه‌وه ، به‌سنه‌بێ له داهاتوودا ئاکامێک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ویش منداڵ و ژیانه ،که به‌ستراوه به ژنه‌وه ) .
به‌داخه‌وه له مه‌ڕئێمه له ژێر کڵاوه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م ڕۆی کوردی‌دا نه‌ک ئاو به‌بریندا ده‌کرێت به‌ڵکو ده‌سته‌ڵات بووه به خوێ فرۆش و خوێ به‌سه‌ر برینه‌کاندا دابه‌ش ده‌کات ،ده‌نا له کوشتن و به‌ردباران کردنی دوعادا له به‌عیشقه له 070407دا که‌م ته‌رخه‌می نه‌ده‌نواندو هه ڵه‌یه‌کی مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕاست ده‌کرده‌وه و ده‌هاته سه‌ر میمبه‌ره‌کانی ڕاگه‌یاندن و به‌ڕاشکاوانه‌وه و هه‌ڕه‌شانانه‌وه له ڕاستی مه‌سه‌له‌که ده‌دوان و ئه‌م ده‌رگا به هه‌میشه داخراوه‌یان له سه‌ر ژنان ده‌کرده‌وه و بۆ کۆمه‌ڵگا یان ڕون ده‌کرده‌وه که خوزیاری ڕه‌ها و گوڵ‌و بنه‌ما خۆشه‌وییه‌کانی ئاوده‌دا و هاوبه‌شی ئه‌م گرفته‌ی ده‌کردوو دوعای به خوشکی براله *حوکمه‌ته ساوه‌که‌ی ناوزه‌ند ده‌کرد تا ژنانی کوردیش له سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت بۆ خۆیان ده حه‌وانه‌وه و ده که‌وتنه ژماردنی ئه‌ستێره‌کانی خۆزگه‌کان‌یان به‌ئاسمانی خه‌یاڵه‌وه ، ئه‌و ده‌مه پیاوێک نه‌بوو ئه‌م ڕه‌فتاره دوباره بکاته‌وه و به‌ژنانی کورد بڵی ژێرچاوت کلی پێوه‌یه ،ئه‌وه‌تا هه‌موومان ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌ببنین و خوێندومانته‌وه که 33000هه‌زار و چوار ژن به (دوعا‌و شه‌وبۆو نه‌جات و بێگه‌ر د ووووهه‌تا به‌رده‌وامی ) بونه‌ته قورنانی ده‌سته‌ڵاتی پیاوان و کوشتن و لووت بڕین ی ژنانیش ژماره‌یان له زیاد بوندایه و ده‌سته‌ڵاتی کوردیش ملی له‌و توێکڵه شوتییه ی په‌تای دین و ناوگه‌ڵ په‌رستی پیاو * هه‌ڵنابڕێ و له لێسینه‌وه‌ی توێکڵه‌شوتیه‌که تێرنابێت ، هه‌ر بۆیه ژنانیش وا خه‌ریکه هه‌موو پیاوێک به یه‌کچاوه‌وه ده‌ماشاده‌که‌ن و بۆنی دوکه‌ڵ و بارووت له پیاو جیاناکه‌وه و حه‌وسه‌ڵه‌یان نه‌ماوه بۆ ڕوانینی ڕوناکی . لێره‌دا باسێکی تر دێته ئاراوه و به شه‌کانی تری ئه‌م بابه‌ته به‌شیکارێکی تر شیده‌کرێته‌وه و به ئاراسته‌یه‌کی بیریتردا سیسۆلؤژیانه ده‌رهاوێشته ده‌کرێ و ئه‌و هه‌ڵانه له کۆمه‌ڵگاوه ده‌ست پێده‌کاو که‌م ته‌رخه‌میه‌کانیش بۆ لای ژن خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و زیاد کردنی کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ژنان له ئه‌وروپاشدا له گه‌شه‌کردندا یه و کوردیش له کو شتی ژناندا سه‌رقافله‌ی ئه‌م کاروانی تاریکستانه‌یه . ماویه‌تی
سوێد /کونگێلف
|