له‌مه‌ڕ ئێمه ژیان و ژن بۆ بۆنی مردنی لێبێ و پیاوانیش بۆنی بارووت بۆ لوتی ژن .!.
وه‌رگێڕان‌و کۆکردنه‌وه‌ی له‌سوێدیه‌وه: حه‌مه‌شوان شه‌ریف به‌شی دووهه‌م فیلیسیا نامه‌یه‌کی نووسی به‌ر له‌وه‌ی خۆیی هه‌ڵواسێ !.
دایکی فیلیسیا ده‌ڵێ : هه‌رکاتێ له‌هه‌واڵی کچه‌که‌م پرسیووه له قوتابخانه پێیان وتووم هیچ کێشه‌یه‌کمان نیه له‌گه‌ڵ فیلیسیا و به‌باشی ده‌ڕوات ، که چی نه‌مزانی من ڕووبه‌ڕویی چ ئاقارێک ده‌بمه‌وه له‌ژیانی ئه‌ودا !؟. یان ده‌ڵێ > ئامۆژگاریکه‌رانی ده‌روونناس ئاگاداریان نه‌کردمه‌وه له گرفته‌کانی فیلیسیا تا فیلیسیا مرد و به‌جێیهێڵام !!.
نامه‌که‌ی فیلیسیا ئاوا ده‌ستپێده‌کات :
من ماڵئاوا ئازارم لێده‌چۆڕێ، زۆر دژواره ژیان بۆ من ، که هیچ که‌سێ نه‌یتوانی له من تێبگات. هه‌موتان له‌و بڕوایه‌دابوون من ده‌توانم درێژه به‌ژیانم بده‌م ، به‌ڵام به‌داخه‌وه،وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌خێر ! من هه‌ڵم نه‌بژارد گووزه‌رانی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چونکه ئێوه ناتوانن گه‌شه‌ی منداڵ دابین بکه‌ن،. من توڕه‌کراووم و ڕقم لێهه‌ڵگیراوه ، ڕێز له‌ناوتاندا نابینم . ئیوه که‌ی گوێتان گرتووه . باوکه ،دایکه ، ئه‌وانه‌ی له‌خێزانه‌که‌مه‌وه نزیکن خۆشم ده‌وێن و به خه‌به‌رتان ده‌که‌مه‌وه. - پرسه م- کۆتایی.
دیاریده‌ی خۆکوشتن له سوێدا بووه به په‌تایه‌کی بڵاو و زۆر له گه‌نجه‌کانی سوێدی داماڵیووه و ده‌زگاو ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕۆژنامه کا‌نیش به چڕوپڕی ئه‌م بابه‌ته شیده‌که‌نه‌وه و هۆکاره‌کانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وکه‌م ته‌رخه‌مییانه‌ی له ڕێگه‌ی هێورکردنه‌وه ی ده‌روونیه‌وه پێیان گه‌یشتوه له له‌قۆناخه‌کانی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات تاده‌گاته قۆناخه‌کانی تری پێگه‌یاندن ، هه‌رچه‌نده باریده‌روونی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکیترده‌گۆڕریت بۆنموونه نه‌خۆشی شیزۆفیرینیا < که‌ئه‌م نه‌خۆشیه‌کاردانه‌وه‌ی به‌زۆری له‌سه‌رئافره‌تان هه‌یه‌و نیشانه‌کانی زۆربه‌زوویی له‌و که‌سه خه‌مۆکانه‌دا ده‌رده‌که‌ویت که‌ئاره‌زووی ته‌نیایی (هه‌میشه‌یی) ده‌که‌ن و به‌زه‌یان به‌خۆیاندا دێته‌وه و پێیان خۆشه له‌پرسه‌کانی خۆیاندا دانیشن و مردن به جوانترین ئاسووده‌یی ده‌بینن و به‌چاویلکه‌یه‌کی ڕه‌شه‌وه له هه‌ناسه‌کان و سه‌وزایی سرووشت ده‌ڕوانن ،هه‌ربۆیه له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریه‌وه ئه‌م دیاریده‌یه گه‌نجان ده‌گرێته‌وه و کاردانه وه‌ی خراپی ده‌بیت بۆئاینده‌ی گه‌نجان ،زۆر هۆکار ده‌بنه‌بنچینه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م خه‌مۆکیه له‌وانه / دابڕان ، زوڵم و مافخواردن ،هه‌ژاری ، هت..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووان گرنگتره لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که‌یه که شاره‌زایانی ده‌روونناس ڕسته‌کانیان وسه‌رنجه‌کانیان وه‌ک به‌ردی تیژ ده‌گرنه دڵی ده‌سته‌ڵاته‌وه تا ئه‌وانیش به‌تازه‌ترین داهینانه‌وه ئامۆژگاریه‌کانیان لێوه‌ربگرن و پشتگیریان بکه‌ن و ئاینده‌ی ڕوناکتر بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م بهێنن .که‌چی ئه‌م ڕوداوه‌ی فیلیسیا زۆر پێچه‌وانه که‌و تۆته‌وه بۆ ده‌رونزانانی قوتابخانه‌کان و ده‌سته‌لاتی سویدی ، لیره‌دا من ته‌نیا یه‌ک نمونه ده‌که‌مه‌باس وهه‌وێنی با به ته‌که‌م که‌ئه‌ویش خۆکوشتنی فیلیسیا پیته‌رشۆنه که له‌ته‌مه‌نی 14ساڵیدا خۆی هه‌ڵواسیووه له نزیک(ماڵی لێپرسینه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی گه‌نجان له قوتابخانه‌دا* که فێلیسیا قوتابیه‌که له‌یه‌کێک له‌قوتابخانه‌کانی فالکنبێری و ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ش بۆئارام کردنه‌وه وساڕێژی ده‌رونی له‌قوتابخانه‌که‌ی ئه‌ویشدا به‌رپاو ئاماده‌بووه بۆ گه‌نجان . بابزانین چۆن ده‌که‌وێته‌وه ! ؟. له‌قوتابخانه که‌ی فیلیسیادا).
که‌مێک له ڕوودانی ئه‌وبابه‌ته بۆ گه‌نجانی کورد ڕون ده‌که‌مه‌وه و به‌راوردێک له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوڕدانه‌وانه‌ی که له‌گه‌نجی کورد به تایبه‌تی کچان و قه‌یره‌ژنانمان دراوه‌ته‌وه!!!!و ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ی له‌م کیژه درابوویه‌وه وله ئاکامیشدا هه‌رخۆی هه‌ڵواسی چونکه هێشتا ئه‌ودڵنه‌واییانه‌یی له مرۆڤه‌زانسته هێورکه‌ره‌وه‌کانی ده‌روونی وه‌رگرتوه له قوتابخانه‌که‌یدا هه‌ر به‌ناته‌واوی که‌مته‌رخه‌می زانیووه و داوای باشتری خواستووه بۆ ئامانجه‌کانی تا به‌ڵکو له‌م په‌تایی خه‌مۆکیه ئازاد ببێت و وه‌ک منداڵی بۆ ناو گوڵ و گوڵزار بگه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ،. فیلیسیا له ته‌مه‌نی 13ساڵیدا ئاره‌زوی ئه‌وه‌ده‌کات به‌رگی ڕه‌ش بپۆشێت و پرچی ڕه‌شبکات تا له‌ناو تاریکی ژیاندا له‌شه‌و تاریک‌تر بنوێنێت و له‌گه‌ڵ خه‌مه‌کانیدا ئالووده‌بێت ، بۆیه ڕوو له گروپی هیپیه‌کان*ده‌کاو له‌وێ خۆی ناوزه‌ند ده‌کات ،. یه‌که‌م هه‌نگاو که‌فیلیسیا ده‌یه‌ویست بیکات گۆڕینی قوتابخانه‌که‌ی‌بوو ، که‌بۆی نه گونجا ، هۆکاره‌کانی لایخۆیه‌تی و بۆ که‌سی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه بۆ پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه !. له 16052006دا فیلیسیا له گه‌ڵ مامۆستاکه‌ی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه یی و له سێلاوه ده‌ستی خۆی بریندارده‌کات وخۆینیشانی ئه‌و په‌رستیارانه‌ده‌دات( سیسته‌ر) که له قوتابخانه‌که‌دا ڕێنمایی ده‌که‌ن و تیماریده‌که‌ن ،پاشان به که‌سێکی هه‌ڵچوو و شپرزه و خه‌مۆک ناو زه‌ندی ده‌که‌ن ،که‌سێک له‌و لێپرسراوه‌نه‌ی له ناو قوتابخانه‌که‌دان ئاگاداری که‌سووکاری فیلیسیا نا که‌نه‌وه و ڕوداوه‌که به‌ردێکی له‌سه‌ر ده‌نێن !. له 17052006دا فیلیسیا له دوای نانخواردنی نیوه‌ڕۆی چاو پێکه‌وتنێکی زازداوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌باره‌ی هێورکردنه‌وه‌ی ده‌رونی و ئامۆژگاری کارامه‌ن و به‌سانایی چاره‌سه‌ری تێکچوونی باره ده‌رونیه‌کان( پیسیکولۆگ) ده‌که‌ن ، له‌داوای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ش ،فیلیسیا ئه‌وه‌نده‌ی تر باری ده‌روونی ته‌نگه‌ژه ده‌بێ و خه‌مۆکیه‌که‌ی تووندڕه‌وترده‌بێت و به‌ره‌و شوین و ژووری حه‌وانه‌وه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ،له‌بری ئه‌وه‌ی ئارامی بکه‌نه‌وه و دڵنه‌وایی بده‌نه‌وه کار له‌کار ده‌ترازێ و فیلیسیا تووڕه‌ده‌بی و ملی ڕێگای ده‌ره‌وه ده‌گرێ و خۆی بزرده‌کات ،دیسان ئامۆژگاری که‌رانی قوتابخانه و ده‌روون ناسان هیچ که‌سێکی نزیکی فیلیسیا ئاگادارناکه‌نه‌وه ،پاشان چوار کاتژمێر به‌سه‌ر ڕوداوه‌که‌دا تیپه‌ڕ ده‌بێت ،له‌ڕێگه‌ی که‌سوکاری خۆیه‌وه پۆلیس ئاگادارده‌که‌نه‌وه له 18052006دا ته‌رمی فیلیسیا پێته‌رشۆن ده‌دۆزرێته‌وه ، له‌دوای پشکنینی جه‌سته‌ی چل برین به‌له‌شیه‌وه ده‌بینرێت که به‌گوێزان و که‌ته‌ر له‌شی خۆی بڕیووه که هه‌ندێ له‌و برینانه‌ی پێوستی به‌دوورینه‌وه کردوه ...
له ڕێگه‌ی یاساوه ئه‌و سزایانه چی بوون * به‌سه‌ر ماڵی لێپرسینه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی گه‌نجاندا دراوه له فالکن بێری -له سوێددا. • بۆماوه‌یه‌ک له کارکێشانه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که که‌مته‌رخه‌مبوون له په‌یوه‌نی نه‌کردنیان به خێزانی فیلسیاوه . • دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆرش و بڕوانامانه‌ی که هه‌ندێک له‌و مامۆستایانه‌ی به‌که‌مته‌رخه‌میه‌وه له باره‌ده‌روونیه‌که‌ی فیلیسیا کۆڵاونه‌ته‌وه . • داپینکردنی پاره به‌ڕێژه‌ی پیێویست بۆ خیزانی فیلیسیا پێته‌رشۆن ...
ئه‌مه مه‌به‌ستمه ئه‌زیزم !
با بزانین له کوشتنی بێگه‌ردا که ئاسایش وکۆمه‌ڵه‌کانی ئافره‌ت پارێزی له وده‌ڤه‌ره‌دا ئاگاربوون، به‌م قۆناخه تازانه‌دا ده‌یانه‌وێت تێپه‌ڕبن و دان به‌ڕاسته‌کاندا ده‌نێن تا که‌سانی تر و ژنان و کچان به‌م ئاقاره‌دا تێنه‌به‌ڕنه‌وه . ئه‌ی هاوار بۆ گه‌نجه‌کانی لای ئێمه چ قوڕێکیان بۆ گیراوه‌ته‌وه نه‌ک ده‌سته‌ڵات و یاسا ئاووڕیان لێنا‌داته‌وه ! به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ڵات و یاسایی کوردییه‌وه گه‌نجان ماڵ‌وێران و سه‌رگه‌ردان ده‌بن ،،،.~
سه‌رچاوه‌کان: گۆڤاری GP و GT و expressenو له ژماره‌کانی 324 له ساڵی 2004وه تا 20112006دا.
سه‌رنج : ئه‌م بابه‌ته‌م له ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری و ده‌نگه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه ،به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌م بابه‌ته شیکاره به پێویستم زانی ،که‌مێ ده‌ستکاری بکه‌م و تێکه‌ڵاویه‌ک له نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوایی بۆ بابه‌ته‌که‌م گرێ لێبه‌م و بکه‌ومه سه‌ر شیکارکردنیان بۆ بابه‌ته‌کانی داهاتوو .
ماویه‌تی
سوێد /کونگێلف
|