٢٣\٢\٢٠١١ له مه‌یدانی ئازادی نوێژکردن بۆ چیه؟
تاهیر حه‌سه‌ن
من ده‌زانم خه‌ڵکی کوردستان بۆخۆی به‌شێکی خه‌ڵکی موسڵمانن، به‌ڵام ئیشاره‌تدان به‌و نوێژ کردنه هیچ دوور نیه ئاقاری خۆپیشاندانه‌که و ئاستی داخوازیه جه‌ماوه‌ریه‌کان به‌ره‌و جێگایه‌کی تر نه‌بات؟ ئێستا ئه‌و حیزبه ئیسلامیه سیاسیانه تا ده‌گات به مساومه کردنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر مه‌سه‌له دینیه‌کان و پێفرۆشتنه‌وه‌ی به خه‌ڵکی کوردستان، هێنده‌ی تر ئاراسته‌ی خواسته مه‌ده‌نی و ئازادیخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌و ههڵدیرێک نه‌به‌ن، ڕه‌نگه پاشگه‌ز بونه‌وه و باج دانه‌که‌ی زۆر زه‌حمه‌ت بکه‌وێته‌وه. به‌ڕای من خۆپیشانده‌ران نابێت ڕێگا بده‌ن مه‌یدانی ئازادی ببێت به جێگایه‌ک نوێژی تێدا بکرێت، چونکه هه‌ر دووسه‌د مه‌تر ئه‌ولاتر مزگه‌وتی گه‌وره‌ی لێیه که تایبه‌ته به‌و کاره. خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئه‌مڕۆ گرفتیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نوێژ کردن و ئه‌و جۆره خواسته ئیسلام گه‌رایانه نیه، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان گرفتی سه‌ره‌کیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکدایه که له مێژوی خۆیه‌وه تا ئێستا خۆی به شۆڕشگێڕ ده‌زانێت و هه‌موو خه‌باتی سیاسی خۆی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شۆڕشگێڕێتی و خه‌باتی به‌رده‌وامی بۆ ئازادی ده‌فرۆشێته‌وه به‌و خه‌ڵکه، به‌ڵام له باری کرداریه‌وه ڕێک به پێچه‌وانه‌یه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ک شۆڕشگێڕ نیه به‌ڵکو تاسه‌ر ئێسقان ده‌سه‌ڵاتێکه دژی خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ستهمکێشی کوردستانه، چونکه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک خۆی به شۆڕشگێڕ بزانێت هیچ کات ئاماده نابێت دژی خۆپیشانده‌ران ڕێژنه‌ی فیشه‌ک به‌سه‌ریاندا ببارێنێت و مه‌یدان خه‌ڵتانی خوێن بکات. ده‌سه‌ڵاتێک که خۆی به به‌رهه‌می ئه‌و خه‌ڵکه بزانێت ده‌بێت زۆر ڕاشکاوانه ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی تێدا بێت که گوێ له‌خواسته ده‌ستبه‌جێکانی خه‌ڵکه‌که‌ی بگرێت و داخوازیه‌کانیان بۆ جێبه‌جی بکات تا ده‌گات به‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی کۆی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش، نه‌ک له کۆمه‌ڵگادا چینێک له مفته‌خۆران و مشه‌خۆران په‌روه‌رده بکات و چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگاش له نێو بێزاری و نه‌بونی بێکاریدا به جێبهێڵیت.
دیاره به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان به ناچاری به‌ره‌و هه‌ڵدێری لای بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان ده‌برێن و به پێدانی پاره و سڕینه‌وه‌ی هه‌رچ عه‌قڵیه‌تێکی مه‌ده‌نیانه تێیاندا کاره‌کانی خۆیان ده‌به‌نه پێشه‌وه، ئه‌م بزوتنه‌وه ئیسلامیانه زۆر ڕونه که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سعودیه و ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌کرێن، که بۆخۆیان ناڕه‌واترین ده‌وڵه‌تن له‌سه‌ر ئه‌م ڕوی زه‌مینه دژی خواسته‌کانی چینی ژێر ده‌سته‌ی خۆیان. بۆیه ده‌بێت ئه‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تیانه‌ی خۆیان به خه‌مخۆری ئایندهی کۆمه‌ڵگا ده‌زانن، ڕێگا نه‌ده‌ن له ژێر ناوی ئازادی‌دا، داوجار به‌ڕه‌که‌یان له ژێر پێ ده‌ربهێنرێت و کۆمه‌ڵگا توشی کاره‌ساتی جه‌رگبڕتر بکه‌ن. خه‌ڵکی ئازادیخواز و زه‌حمه‌تکێشی تونس و میسر، دژی ده‌سه‌ڵات و سیستمی ناعه‌داله‌تی ڕاپه‌ڕین و شۆڕ‌شیان به‌رپاکرد، چونکه زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا له ساده‌ترین ژیان بێبه‌ش بوو، دواجار توێژی گه‌نجانی نوێ که خواستی یه‌کجار مه‌ده‌نی و به سکولار کردنی کۆمه‌ڵگایان پێیه توانیان ببن به‌و هێزه له بن نه‌هاتوه‌ی که هیچ هیزێک ناتوانێت ئاماده‌ییان تێک بشکێنیت، ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ڕێکخراوی برایانی ئیسلامی، دواجار پێکهێنانی حیزبێکی ئیسلامی به‌ناوی حیزبی ناوه‌ڕاست که به‌شێکن له ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا له ژێر ناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بنه‌خشێنن،هه‌روه‌ها ئه‌م بانگهێشته له‌لایه‌ن که‌سی دوه‌می ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی ئه‌لقاعیده، ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری و هه‌روه‌ها، قهرهزاویهوه، ده‌خوازن ئاستی خواسته مه‌ده‌نی و ڕه‌واکانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئیسلامیزه کردنی کۆمه‌ڵگا به‌رن و ئیتجاهی شۆڕشه‌که له‌ئه‌سڵی خۆی ده‌رکێشن، که بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و ئازادیخواز بێت له میسردا.
جا ئه‌گه‌ر خواستی ئه‌و بزوتنه‌وه ئیسلامیه له ئاینده‌دا سه‌ر بگرێت، دڵنیام کۆمه‌ڵگای میسر بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی تر ده‌که‌وێته پاشه‌کشێ کردنه‌وه و هه‌رچ خواستێکی ملیۆنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشیش هه‌یه بۆ جارێکی تر له گۆڕ ده‌نرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م داوا کردنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی برایانی ئیسلامی پێناچێت به ئاسانی سه‌ربگرێت، گه‌رچی بانگهێشتی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که ئه‌مان سه‌ر به‌باڵی توندڕه‌وه‌کان نین. لێره‌دا باسکردنی ئه‌م نمونه‌یه بۆخۆی هه‌ڵگری ئه‌و چه‌مکه‌یه که ئه‌م هاتنه مه‌یدانه ملیۆنیه‌ی له کۆی وڵاتانی باکوری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێیان ناوه‌ته ناو به‌رپاکردنی شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ریه‌وه،ده‌رئه‌نجامی ئه‌و په‌یامه نیه که کۆمه‌ڵگا پێویستی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاخونده‌کانی ئێران بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامیه‌کاندا، به‌ڵکو هاتنه مه‌یدانی ملیۆنی خه‌ڵکی سته‌م دیده، ڕێک بۆ گۆڕینی کۆی سیستمێکه بۆ ده‌یان ساڵه به‌ری ره‌نجی کۆمه‌ڵگا ده‌دزێت و فه‌رهودی ده‌کات و فه‌سادی ئیداری له نێو کۆمه‌ڵگا ده‌چێنێت، ئه‌م به‌رپاکردنی شۆڕشه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌و چینهکهمهی له کۆمه‌ڵگادا بوون به‌بارگرانی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه. له کوردستان و عێراقیشدا، ئه‌م هاتنه مه‌یدانه ده‌ستی پێکردوه و له زۆرێک له شاره‌کانی عێراقدا ئیتر داخوازیه‌کان به‌ڕونی دیاره که ئه‌و خه‌ڵکه چیان ده‌وێت. ده‌سه‌ڵاتێک که له عێراق و کوردستاندا هه‌یه ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واو تائیفی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کیه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ژێر دروشمی پاراستنی که‌رامه‌ت و ئازادیه‌کانی کۆی خه‌ڵکی عێراقدا خۆی ناساندوه، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتێکه سه‌ر به چینی بۆرژوازیه له کۆمه‌ڵگادا و به‌هیچ ئه‌ندازه‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌ڕه‌واکانی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ناکه‌ن و تا بۆشیان ده‌کرێت ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا داماڵن له‌و ئه‌سڵه مه‌ده‌نیه‌ی هه‌یانه. دابه‌ش کردنی خه‌ڵکی به‌سه‌ر شیعی و سونی و نه‌ته‌وه‌کانی تردا هیچ ههنگاوێکی مه‌ده‌نیانه نیه‌و ته‌نها بۆ کاولکردنی زیاتری ئایندهی کۆمه‌ڵگایه و، لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌رچ مافێکی سه‌ره‌تایی که کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی لێی به‌هره‌مه‌نده. ئه‌م هاتنه مه‌یدانه‌ی ئێستا خه‌ڵکی سیڤیل و نه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌ڵگا پێی هه‌ستاوه له کوردستاندا، باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بتوانن داخوازیه‌کانیان تۆکمه‌تر بکه‌ن و هه‌نگاوی جیدییان ئه‌وه بێت که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌دا ببرێت، تا ئه‌وه‌ی چیتر پێویست نه‌کات ئه‌حزابی ئیسلامی و یان هه‌رچ هێزێکی تر به ناوی نیشتمان و چالاک‌تر کردنی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمیهوه، هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و ئاقارێکی نادیاردا، ببرێن.
|