له‌ململانێی نێو یه‌کێتیدا کام به‌ره له‌خزمه‌تی خه‌ڵک دایه؟
قادر نادر
ماوه‌یه‌که لەکوردستانی باشوردا دوو شێوه ململانێ بەزەقی که‌وتۆته ناو میدیا وشەقامی کوردی‌دا . که‌لایه‌نی یه‌که‌م به‌شێک له رۆشنبیران و رۆژنامەنوسانه ، لەگەل دەسەڵاتی کوردی‌دا، ئەم ململانێیە زادەی ڕەفتارە قێزەوەنەکانی دەسەڵات و نادادپەروەری کۆمەلایەتیەکهیهتی ، کەبۆتە هۆی ئەوەی توێژی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان وەک هوشیارترین توێژ بێنە مەیدان و رۆژ بەدوای ڕۆژیش ئه‌م به‌ره‌یه به‌رفراوان بێت ، کهسەرباری ڕۆژنامەنوسان ،بەدەیان کەسایەتی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و حزبی هاتۆته پاڵپشتی .
لەبەرامبەر ئەمەدا، ململانێیه‌کی تر ، لەنیو یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەری هەڵداوە به‌تایبه‌تی لە چەند ڕۆژی رابردودا ،کهململانێکان گەیشتە سەرەتای شەری راگەیاندندا . دیارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرلەسەرەتای دروستبونی وەک 3 باڵ ودواتر لەگەرمەی دروشم‌دان و مارکسیزبونی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەناوەندی ئەم ڕێکخراوەدا ململانێی شەرە ده‌سه‌لات ، ،شارچێتی بونی هەبووە ، سەرباری ئەوەش لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا وه‌ک پارتی یەک خەتی بریار بەدەست هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه تائێستا بونی نیه .
پرسیارە سەرەکیەکە ئەوەیە ،ئایا خەلکی وکوردستان چۆن درێژه بهخەباتی ناره‌زایه‌تی سیاسی خۆی بدات ؟ ، پالپشتی کام ڕەوت بکات و لهقازانجێتی ؟
وەک تاکێکی کۆمەڵگای کوردی که بچوکتررین روداو کاریگەری لەسەر بارودۆخی کوردستان دادەنێت به‌پێویستی ده‌زانم راشکاوانە ، پەنجە لەسەر راستیەکان دابنێێم . کە ململانێی نێوبالەکانی یەکێتی نێستمانی کوردستان ئەوەندەی کەسێتیە ،ملاملانێ هێزی خێر‌و شەر نیە .
کاردانەوەکانی ڕابردوی نێوان کۆمەلەی رەنجدران و ئاڵای شۆڕش، شەرە دەسەلاتی دوای تاڵەبانی ، بونی فرە سەرکردەی بریاربەدەست لەنێو یەکێتی ، کاریگەری خۆی هەیە لە سەر ئەم ملاملانێیانهدا ، بەلام ناشکرێت دان بەو راستیە نەنێین کە خەلکانێک هه‌ن له‌نێو باڵی ڕیفۆرمدا ، خه‌بات ده‌که‌ن بۆ باشترکردنی کۆمەڵگا ی کوردی وسنوردانان بۆ گەندەڵی له نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ودەسەلاتی کوردی‌دا .
لەبەرامبەر ئەمەشدا ئەم خەباتە سیاسی و مەدەنیە نوێیەی روشنبیران که‌ماوه‌ی چەند سالێکە پەرەی پیدەدرێت و ڕۆژانەش بەرفراوان دەبێت ،ئەمە خەباتی سەرەکی و سروشتی راسته‌قینەی خەلکە ، که‌نابێت تێکه‌ل بەو ملاملانێیە نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکرێت ، چونکە باشترین پهندله مێژودا سود وهرگرتنیهتێتی له رابردودا ، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری ململانێی نێوان جەلالی ومەلایی ، ،به‌ره‌ی جود ویه‌کێتی ، ئالای شۆڕش وکۆمەلەی رەنجدەران ، شەری ناوەخۆی پارتی ویەکێتی ، کەسەرجەم ئه‌م ملاملانێیانه سروشتی ولهقازانجی خه‌لک نه‌بوه ، بە ئاستی ئەوه‌ی لەدوا دەرەنجامدا ، ململانێکان کەسێتی وشەرە دەسەڵات بوە .
راستە کاردانەوەی ئەم ملانێیە نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاریگەری و تەکانی بە خەباتی بەرەکەی تریش داوە وشه‌ری دژ به گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا به‌رفراون کردوه ، وه نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌لکو خودی پارتیش ترسی گه‌وره‌ی له‌به‌رامبه‌ری داگرتوه . به‌لام ناشکرێت ئه‌وه له‌یاد بکه‌ین که مام جه‌لال و نه‌وشیروان دوو هاوڕێی کۆن و مێژویه‌کی درێژی پڕ له نهێنیان له‌گه‌ل یه‌ک هه‌یه ،دابرانی ئه‌م مێژوه ده‌ست پێکردنی ململانێ له‌نیوانیاندا ئاسته‌مه . وه راسته نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک له‌بواری گه‌نده‌لی دا که‌مترین ره‌خنه‌ی له‌سه‌ره . به‌لام ناشکرێت مرۆڤ چیتر قه‌ده‌ری سیاسی خۆی و ته‌سلیم بکات ،چونکه ئه‌زمونی سکرتێری کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان ، که‌باشترین و ئاکتیڤترین ڕێکخراوی قوربانیده‌ری کوردی (کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران ) له‌ناو برد ، وه له‌په‌رتوکی له لێواری دانوبه‌وه بۆ خڕه‌ی ناوزه‌نگه‌وه (1) ڕاشکاوانه و بوێرانه، باس له‌وه‌ده‌کات که ئه‌و بۆته سکرتێری کۆمه‌ڵه به لام بروای به مارکسیزم نه‌بوه . که ئه‌م 2 هۆکاره ئه‌سته‌مه بیکاته‌وه نه‌وشیروانه‌که‌ی 80 کانی سه‌ده‌ی ڕابردودا ، که زۆر خه‌لک وه‌ک فریادره‌سێک سه‌یری ده‌کرد .
به‌ڵام نه‌وشیروان که‌سێکه ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌شێکی گرنگ له شه‌قامی کوردی‌دا ، پانتایه‌کی به‌رفراوان خه‌ڵکی له‌گه‌له،که‌به‌شێکیان خه‌لکی دڵسۆزن ، ده‌توانێت رابه‌رایه‌تی حزب بکات ، وه له‌کاتێکدا ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌نێت یه‌کێتی نیشتمانی لهقهیرانێک ده‌ژی و له‌پاشه‌کشه‌دایه له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا ، ده‌سه‌لاتی کوردی له‌لوتکه‌ی گه‌نده‌لیدا رۆژگار به‌ڕێ ده‌کات ،بۆیه ناساندنی خۆی وه‌ک ئۆپزسیۆنی ده‌سه‌لاتی کوردی ته‌کانی گه‌وره‌ی پێده‌دات
له‌کۆتایشدا ئهوهدهلێم خه‌ڵک هه‌ڵه ده‌که‌ن چیتر قه‌ده‌ری خۆیان ته‌سلیم به و سه‌رکردانه بکه‌ن کهئهزمونێکی تاڵی ده‌یان ساڵه‌مان له‌گه‌لیاندا هه‌یه ،که‌ئه‌گه‌ری زۆره له دانیشتنێکی دو قۆلی نێوان به‌ره جیاکاندا کۆتایی پێ بێت ، به‌لام هاتنه ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لێک سه‌رکرده‌ی ئه‌م 2 پارته‌و ره‌خنه گرتنیان لهبهرێوهنردنی ده‌سه‌لاتدا ته‌کان به په‌ره‌پێدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌دات .
به‌نده ئه‌و خه‌باته‌ی نوسه‌رێکی وه‌ک ناسیح عه‌بدولره‌حیم له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌یکات ، زۆر پێم راستگۆیانه تره له‌شه‌ری ئه‌و سه‌رکرده حزبیانه‌ی که لهحزبهکانیان به‌هۆکاری جیا جیا داده‌بڕێن.
1/ زۆر دلنیا نیم که‌ناوی ته‌واوی په‌رتوکه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فام به راستی نوسیبێت .
|