لە (منداڵانى شیوعییەت)ەوە بۆ (پیاوى کامل)ی خاوەنشکۆ - نەبەز گۆران - .
نەهرۆ عاللایى لە دەست پێکەوە یەکێک بووم لەوانەى بێئەندازە خوێنەرى نەبەز گۆران بووم نا لەبەر ئەوەى هەڵپەى بێ ، وەک فریاد رەسێک پێشگر بێت لە بەردەم بنەبر کردنى بەخراپ ئاراستەگرتووى رێرەوى ( سیاسى و ئابورى و ئیدارى و ...هتد) بەڵکو بێ ئەوەى بزانین ئەو گەمەیە چیە کە بەرێزى پێى دەکرێ ! تەنانەت کاتێ لێدانەکەیشى پەیوەندیم بە سکرتێرى سەندیکاى رۆژنامەنوسانەوە کرد بۆ زانیارى وەرگتن لە بارەى دەست درێژى کردنە سەرى و هەڵوێست وەرگرتنى ئێمەى رۆژنامەنوسان ، بەڵام ئەو کات بۆم دەرکەوت کە یارییەکە لەوە گەورەترە وەک ئەوەى من بۆى چووبووم، هەر چۆنێ بێ لەم چەند دیرە کە بە ( ئەدەبەوە ) دەینوسم مەبەستم تیایدا لەکەدارکردنى ئەم بەریزە نیە ، نەبادا چەشنى گۆرانى بێژێک لە جەماوەرەکەى کەم بیتەوە تەنها دیدێک کە هەمە ئەوەیە "نەبەز گۆران " بێ هیچ مەنتقیک هیرش دەکاتە سەر چەندین کەسایەتى و دەزگا و حزبیک ، ئەو دەچیتە نیو ململانەیەک کە هى ئەو نیە و بیگومان لە لاى دەیان کەسى بەهەلویست و نیشتمان پەروەر نوسینەکانى خۆى بێریز وناشیرین دەکات ، نەبەز گۆران دەبێ ئەوە بە باشى بزانێ سەرچاوەى فکر و فەلسەفە لەسەر دەستى شیوعییەکان لە عیراق بەگشتى و لە کوردستان بەتایبەتى بوو بە شتیکى مەئلوف ، بەڵگەش بۆ ئەوە سەدانى چەشنى نەبەز گۆران ئەگەر شیوعیش نەبووبن هەوڵیان ئەوە بووە لە شیوعییەکان نزیک ببنەوە بۆ گفتوگۆو دەوڵەمەند بوون لە رووى هزرەوە. دەگمەن نەبێ کامانەن ئەوانەى لە گۆرەپانى رۆشنبیر و نوسین و فکرییەوە شیوعى نەبووبن ئیستا کوردستان بەرەو پیش کەوتن وەردەچەرخێنن و شانازیبش بە مێژووى خۆیانەوە دەکەن .
ئیستا بە باشى بۆم دەرکەوت کە تۆ ئەم هەمووو بینە بەردەیەت بۆ ئەوە بوو لە دواییدا ئامانجى سەنگەرگرتنەکەت ئاشکراکەیت و نەتوانى چیتر بە هێرشکردنە سەر ئەم و ئەو رێچکەى نوسینەکانت درێژە پێبدەیت . دەبوایە ئیمە زووتر درک بەوە بکەین چونکە سەرەتاش هەر بە شیوعییەکانى نێو پارتى و یەکێتى دەستت پێکرد هەڵپەت بوو لەم رووەوە بە زوویى شۆرەت بێنى ،کە ئەوەش باکگراوندێکى هەیە ! بەتایبەتى شیوعییەکانى ناو پارتى ئەوانەى پیگەیەکیان هەیە هەستت کرد کە بەو ئایدۆلۆژیایە پەروەردە بووینە ، رۆشنبیر و تیگەیشتنى تۆ و هاوشیوەکانت جیدەهێڵن بێگومان ئەوەش گوناهى حزبى شیوعی نیە ، بەڵکو ئەوە سەرچاوەى خۆت گوتەنێ کلتورى شوعییەتە کە شانازییەکى گەورەیە بۆ شیوعییەکانى ئەمرۆش. ئەم تەرزە ئایدۆلۆژیایە بووە بە کلتور و مایەى تەنگ هەڵچنین بەوانەى دژى راستن . من کە وەڵامى تۆ دەدەمەوە هیچ پاپەندبونێکى رێکخستنم بە حزبى شیوعییەوە نیە تەنیا ئەخلاق نەبێ رێم پێنادات بێدەنگ بم بەرامبەر بەو سوکایەتیەى کە تۆ بە حزبێکى دەکەیت من رۆژیک لەرۆژان تیادیا ئەندام بوومە بێگومان بە (فەخرەوە) چونکە ئیستا لە لایەنێکى تر ئەندامم .لە هەمان کات بەهەلێکى دەزانم ئەوەت بێبلێم ئەوەى ئیستا تۆ پیتەوە گرتووە کەسانى تریش لە شیوەت ئەم ریگەیان تاقى کردۆتەوە . بە نوسینى کرچ و کاڵ شەڕیکى دۆراوانەیان کردوە چونکە زارى پر لە مەعریفەتى شیوعییەکانیان لیبۆتەوە ئەنجام هەر ئەویان وویستوە ( بەتکەى خۆیان هەستن ) .
کاک نەبەزى بەریز ئەم ئازادییەى کە بەریزت هەلتقستۆتەوە بۆ قسە گوتن بە کەسان و لایەنى شۆرشگیر بە خوینى دەیان پابەند بوو بەم ئایدۆلۆژیایە هاتۆتە دى، تۆ کە لافى نیشتمان پەروەرى لیدەدەى دەبێ ئەوەشت لاروون بى ووشە ریزکردن ماناى هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى ناگەیەنى .
حیکەمەت لەوەش نیە عەین و حا بکەینە پیوەر بۆ هەلسەنگاندنى حزبێک کریکار و جوتیار و هەژار و هەموو چین و تویژیک خۆى تیدا ببینیتەوە ، بەلکو حیکمەت لەوەدایە لەوەتاى تۆ دەنوسى چیت داوە بە خوینەر لە خۆ هەڵزنان بەبالاى کەسانى بیئاگا لە تۆ .! لەسەروى ئەوانەشەوە نەبەز گۆران وا نیشان دەدات کە شیوعییەکان ناتیگەیشتون و تازە بە تازەى دەیەوى بەم چەند قسە هەلەقانەى عەقل بە شیوعییەکان بفرۆشى . سەیرە ( کارل نەبەز ) گەرەکیەتى دواى زیاتر لە شەست ساڵ دامەزراندى ( کار مارکس) بە سەرکردەکانى ئەو حزبە بناسینى .هەلبەتەت نەبەز دەیەوى وا لە خوینەر بگەیەنى بە کوفریکى گەورە سوکایەتى لە هەمبەرى کراوە ، بەلام بیئاگا لە دەمى خۆى سوکایەتى بە ئایدۆلۆژیایەک دەکات کە تا مرۆڤایەتى مابى کاریگەرى پۆزەتیڤى بەسەر کۆمەلگەى مرۆڤایەتیەوە دەبى ، ویراى ئەوەى هیندە بی مەعریفەتە وا دەزانى ئەوەى پابەند بیت بەو ئایدۆلۆژیایە دەبى لەناو حزبى شیوعى بیت کە هەر ئەمەش واى کردووە شەر بەو کەسانە بفرۆشى لە نیو حزبەکەى خۆى هەمان ئایدۆلۆژیایان هەیە. لەکۆتایی ئەم چەند وشەیە سەرنجم ئەوەیە رەنگە هەندى بارى سەرنجت بخستایەتە روو لە لاى ( مندالانى شوعییەت ) زۆر ئاسایی با ، بەلام تۆ بییت راست و چەپیک بەسەر حزبیک دابینى ( ئایدۆلۆژیایەک بۆ ئیستاى کورد پیویست نیە ) بیگومان بە مندالانى شوعییەت وەلامیکت دەخەنەن مشت سەد خۆزگە دەخوازى سەرجەم وشە پر لە سوکایەتیەکانت بگەریتەوە نیو پینوسەکەت .چونکە ئەم مندالانە لە بەر قوربانى دانیان بۆ ئەم ئایدۆلۆژیایە ئەگەر نەپرژابنە سەر ئەوەى کە زانستگەیەک تەواو بکەن ، هیندەى لیوە فیربوونە دوو پیاوى کاملى وەک تۆ تیبگەینن ( مندالانى شیوعییەت ) کین ، لەگەل هەموو ئەمانەشدا من ری بەخۆم نادەم چەشنى بەریزت راست و چەپیک نەک بەسەر ئایدۆلۆژیایەک دابینم بەلکو بەسەر تۆش دابینم بەلام بۆم دەرکەوت کە نوسینەکانى جەنابت لە قسەى رووت و بی بنەما بەو لاوە چى تر نین ، باش بوو سەردەمى پاشایەتى نەبوو ، جەنابییشت پادشا نەبووى ئەگینا سەرکردەکانى حزبى شیوعی بە کەمال شاکرى سکرتیریانەوە دەبوو لە سەردەمى خۆشاردنەوە پەرە بە ئایدۆلۆژیاکەیان بدەن.
ئەم بابەتە لەژمارە 319هەفتەنامەى میدیا بڵاوکراوەتەوە کە وەڵامى نوسینێکى نەبەز گۆرانە بەلام بەهۆى دەستکاریکردنى ناونیشان و کرۆکى بابەتەکە لە لایەن کاربەریوەبەرانى میدیا بە پێویستم زانى کە بابەتەکە بەمە شێوەیە بڵاو بکهمهوه .
|