١٢\٣\٢٠١٣ له منی ژن‌دا.
رەوشەن بەلقیس بە نێو تێکڕای کووچه و کۆڵانی مەژییمدا
دێی و ده‌ڕۆی
رێگەکانی بیرم ده‌بڕی، وەسەر که‌ناری هۆشمدا هەنگاو دەنێی
وەگڕم دەخەی..
به پڕیی له نێو
ناخی خۆمدا تۆ ده‌بینم
به‌ره‌و پێدەشتی
ئەو دڵە پەشۆکاوەم رێگە دەبڕی، ئیدی نۆرەی دڵ و رۆحە.. لە شەکەتیی بیر و مەژییمدا تێر نابی
دەست بۆ قرتانی لقوپۆی دڵیش دەبەی
من وا راهاتووم (هۆگر) بم!
له
دوڕ مندا، لە منی ژن‌دا خۆت ون ده‌که‌ی.. بیر و مەژیی و دڵ و دەروون و رۆحمدا
تێپه‌ر ده‌بی..
|