لە ناکازاکى کۆنفرانسى حەوتەمى ڕێکخراوى
شارەوانییهکان دەبەسترێ.
ئامادەکردنى: هونەر - نەریمان
بڕیارە سبەینێ (7-8-2009) لە شارى ناکازاکى حەوتەمین کۆنفرانسى
ڕێکخراوى شارەوانیەکان بۆ ئاشتى ، بە ئامادەبوونى وەفدێکى ( 8 ) کەسى
ئۆفیسى هەڵەبجەى شەهیدی ڕێکخراوەکە و ژمارەیەک سەرۆک شارەوانى شارەکانى
کوردستان و عێراق ، هاوکات مەراسیمى ساڵیادى کارەساتى ناکازاکى بە
دانانى تاجە گوڵینە لە سەر مەزارى شەهیدان لە (Hypo center) دەست پێ
بکات .
هەر لە ڕۆژى یەکەمى مەراسیمەکەدا کاتژمێر (2:30 – 3:45) بە کاتى یابان
.. بە پێى بەرنامەى ڕۆژى یەکەم ، سەرجەم ئەندامانى کۆنفرانس و
ئامادەبووان سەردانى موزەخانەى بۆمبى ئەتۆمى ناکازاکى و هۆڵى یادەوەرى
ئاشتى دەکەن .
پاشان لە کاتژمێر (6:30 – 8:30) کۆبونەوەیەک بۆ سەرجەم ئەندامانى
کۆنفرانس سازدەکرێت.
لە ڕۆژى دووەمى بەرنامەکانى کۆنفرانس و یادەکەدا .. کاتژمێر (1:30) پاش
نیوەڕۆ بە کاتى یابان سەرەتاى کۆنفرانس دەست پێ دەکات پاشان کاتژمێر
(3:30 – 6:00) کۆبونەوەى گشتى دەست پێ دەکات بە ئامادە بوونى سەرجەم
ئەندامانى ڕێکخراوەکە و تیایدا ووتارى جیاجیا لە لایەن نەتەوە
جیاوازەکانەوە دەخوێنرێتەوە لە سەر ئاشتى و پێکەوە ژیانى نەتەوەکان ..
لە نێوەندى ووتارەکاندا بەڕێز جێگرى سەرۆکى شارەوانى یەکانى جیهان (
خدر کەریم محمد ) سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە و سەرۆکى شاندى شارەوانى
یەکانى کوردستان و عێراق ووتارێک پێشکەش دەکات بە زمانى کوردى و لە
ووتارەکەدا ئاماژە بە مێژووى گەلى کورد و نەهامەتى یەکانى ئەو گەلە
ستەم دیدەیە دەدات کە چۆن لە ژێر چەپۆکى رژێمە یەک لە دوا یەکەکانى
عێراقدا ناڵاندویەتى .
شایەنى باسە ڕێکخراوى شارەوانى یەکان بۆ ئاشتى پتر لە (3000) شارەوانى
لە (132) ووڵاتى جیهان تیایدا ئەندامن و لە ئاستى عێراقدا شارى هەڵەبجە
بۆ یەکەم جار لە ساڵى (2005) دا بووەتە ئەندام و سەرۆکى شارەوانى
هەڵەبجە لە ساڵى (2008) دا وەک جێگرى سەرۆکى ڕێکخراوەکە دەست نیشان
کراوە .
ناکازاکى
|