له ناوه‌ندی چاکه‌وه بۆ دایکی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر!
دایکی دڵسوتاو و فرمێسک له چاودا قه‌تیسماو، ئێمه له ناوه‌ندی چاک وه‌ک ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و به‌رگری له مافی مرۆڤ، به توندی گرتن و له سێداره‌دانی فه‌رزه‌ندی کوڕت و هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که هه‌ڕشه‌لێکارون له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فاشستی ئێرا‌نه‌وه ڕسواده‌کیه‌ن.
داواده‌کین، ئه‌م ده‌وڵه‌ته سه‌رکێش و چه‌موشه، هه‌ندێک به خۆیدا بچێته‌وه و بزانێت ده‌رمانی ده‌ردی به له سێداره‌دان و کوشت وبڕی کورده بێچه‌ک و سڤیله‌کان ناکرێت، ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئێرانی تێکه‌وتوه، به جۆرێک سه‌ری لێشێواوه, وه‌ک گورگی هار په‌لاماری هه‌موو شت ده‌دات، ئه‌مڕۆ کورد, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که کێشه‌که‌ی بوه به کێشه‌یه‌کی جیهانی و له هه‌موو ئه‌وروپا و وڵاته زلهێزه‌کاندا ده‌نگیداوه‌ته‌وه، له هه‌مان کاتدا چ به هۆی بێویژدانی و چاوچنکۆکی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و که‌پیتالیزمه‌کانه‌وه که هه‌رده‌م به دوای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و سه‌روه‌ت و سامان کۆکردنه‌وه‌ن، له لایه‌کی تریشه‌وه, په‌رت بوونی کورد و بێسه‌روبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردی و خولانه‌وه‌یان له گێژاوێکی سیاسی چه‌واشه‌کاردا، زۆری وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌ردۆغان قامچی هه‌ڕه‌شه‌یان هه‌لده‌سوڕێنن بۆ گیانی کورد و زیاتر پێشێلکردنی مافی گه‌لی کورد.
دایکی به‌ڕێز، م/ سه‌ڵته‌ن(دایکی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر) وێڕای ئه‌وه‌ی که تۆش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه وه‌ک خانه‌واده‌کانی کاوه پور، سدیق که‌بودوه‌ند، عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و هیوابوتیمار که ده‌نگی خنکاوی کوڕه‌کانتان و خۆشه‌ویسته هه‌ڕشه‌لێکراوه‌کانتان به له سێداره‌دان ده‌گه‌یه‌نینه ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهان و ئامنستی ئینته‌رناشوناڵ و نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنێف. له هه‌مان کاتدا داوا له تۆ و هه‌موو خانه‌واده کوڕ و برا گیراوه‌کانتان ده‌که‌ین، دۆکۆمێنته‌کان و ناو و نیشان و جێگه‌ی گرتنی ئه‌و لاوانه‌مان بۆ بنێرن به‌و ئێمه‌یل ئه‌دره‌سانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌م به‌یاننامانه نوسراون، تا بتوانین زانیاریه‌کان به ڕاستی بگه‌یه‌نینه جێگه‌ی مه‌به‌ست.
ناوه‌ندی چاک، هه‌میشه پشت و په‌ناتانه‌و، هه‌رچی پێبکرێت که‌مته‌رخه‌می ناکات.
ڕسوایی بۆ ده‌وڵه‌تی ئێرانی فاشست. سه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کوردی سته‌مدیده.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد(چاک).
|