١٨\٩\٢٠١٣
لە ناخمدا
کات وەستاوە.

ده‌ریا
١
چۆن عاشق بم
کاتێک...
له دابڕان بترسم
وه‌ره..
به‌ڵێن بده
کەشتیی عیشقت
له که‌ناری ده‌ریادا
ئارام بگرێ
تاکو ''ده‌ریا''ش
بۆ هه‌تایه
شه‌پۆلی عیشقی
هه‌ر بۆ تۆ بێ!
٢
لە عیشقی چاوانم
ئەترسم رۆژێک بێت و
نەتبینمەوە و
لە تەنیاییدا بمرم
خودایه یارمەتیم بدە
بێدەنگیی ژوورەکەم
ئەشکێنێ دەنگی لێدانی
کاتژمێری دیوارەکەم.
٣
تۆ...
هه‌نگاوێک نزیک به‌ره‌وه
ته‌واوی ته‌مه‌نم
به چاوه‌ڕوانییت ده‌به‌خشم و
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
وه‌ک مۆم
بۆ رۆشنایی رێگاکانی هاتنه‌وه‌ت
ده‌سوتێم!
٤
وه‌ره
وه‌ک باران ئاوێته‌م به
بڕژێ به‌سه‌ر ناخی ده‌ریا
هه‌ست به نه‌رمه شه‌پۆله‌کانی
عیشق بکه
ترپه‌ی پێی ''با'' ببیسته
که به‌سه‌ر لێوی ده‌ریا
به چاوه‌ڕوانیی هاتنت
به‌ره‌و که‌نار
هه‌نگاو ده‌نێن
ئاخر تۆ
له ره‌گه‌زی بارانی و
بۆنی باران ده‌که‌م.
٥
له تاریکیی شه‌ودا وه‌ره
خۆم ده‌تدۆزمه‌وه
وه‌ک مانگ
له که‌ناری ده‌ریا
راکشێ
ترپه‌کانی دڵم
ده‌بیستی و
خونچه‌ی لێوت
به هه‌ناسه‌ی عیشقم
ده‌پشکوێ
ئیتر شه‌وێک
چاوه‌ڕوانییم بشکێنه و
وه‌ک ئه‌ستێره
له ئاسمانی دڵی مندا
ده‌رکه‌وه!
٦
دوورییە‌کان
هیچ ناگۆڕن
له عیشقی من
بۆ هه‌زار ساڵ
خۆشمویستووی
وه‌ک گڵێنه‌ی چاوه‌کانم
ده‌تپارێزم
تاکو تۆ دێی
رێگه ناده‌م
کات تێپه‌ڕێ
له ناخمدا کات وه‌ستاوه
ناهێڵم هیچ شتێ بڕوات
ده‌ستت بێنه
وه‌ک په‌روانه
عاشقت ده‌بم
بۆت ده‌مرم!
٧
تێناگه‌م...
چ چاره‌نووسێکم هه‌یه
ئه‌وه‌نده دوور ده‌ڕۆیت و
نایه‌یته‌وه
که‌ی سه‌فه‌ری باران
له دوو وه‌رز تێپه‌ڕی کردوه
خودایه...
تێنوێتیی ده‌ریا
به بارانی عیشق بشکێنه
زۆر له‌مێژه
خه‌نده‌ی عیشقی
له‌سه‌ر لێوی سه‌وز نه‌بووه
ژووری ته‌نیایی
ترپه‌ی دوو دڵی نه‌بیستوه
گوڵی ئینجانه‌کان
به شیرینیی ماچێک
خونچه‌یان نه‌کردوه
که‌ی خۆری رووت
له ژووره‌که‌م
ده‌رده‌که‌وێ؟!
٨
ده‌زانم دێی
وه‌ک ئه‌و ''با''یه‌ی
هه‌موو شه‌وێ
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌م لاده‌دا و
خۆی ده‌خزێنێته
پێخه‌ڤه‌که‌م
تۆ...
زۆر دووری
که‌چی چاو داده‌خه‌م
له سۆمای چاوانم خه‌وتووی!
٩
له هه‌ر کوێ بی
ده‌تدۆزمه‌وه
کات بوو
عیشقی تۆی پێدام
تۆی بۆ هێنام
بۆ هه‌زار ساڵ
خۆشمده‌وێی
بۆ هه‌زار ساڵ
زیاتر
له دڵما
ده‌ژیت و ده‌مێنیته‌وه!
١٠
هه‌ر کات هاتی
گومان مه‌که
که باوه‌شم نه‌که‌مه‌وه
بۆ عیشق و ئه‌وینی تۆ
که‌ی زانیوته
ده‌ریا باوه‌ش نه‌کاته‌وه
بۆ چاوی ته‌ڕی باران
که‌ی زانیوته
ناخی ده‌ریا پاک نه‌بێ و
عیشقی بۆ ئاسمان و ئاو نه‌بێ
ده‌ی مه‌ترسه
دڵی ده‌ریا
هه‌ر بۆ تۆیه و بۆ تۆ ده‌بێ!
کەنەدا
/ ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|