٢٨\٩\٢٠١٩
لە ''نازم حیکمەت''ەوە.*

نازم
حکیمەت و: نەژاد عەزیز سورمێ
بۆ ڤێرا.
وتی: بە یارمەتیت وەرە!
وتی : بمێنەوە!
وتی: زەردەمسکە ببەوە!
بمرە!
ھاتم ..
مامەوە..
زەردەمسکە بوومەوەو
مردم.
پیاوێکی گەشبین.
کە منداڵ بوو،
چ جاران باڵی مێشێکی ھەڵنەکێشا،
تەنەکەی بە کلکی پشیلانەوە نەکرد
یان خاڵخالۆکەیەک
لە پەلکە شخاتە بەند بکا
یاخود ،
پێ لە شارەمێروولەیەک بنێ ..
کە گەورە بوو
ھەموو ئەو شتانەیان بەو کرد!
من لە تەنیشت جێ و بالنگانی بووم کە مرد،
پێی وتم:
قەسیدەیەکم
لەبارەی خۆرو دەریا
لەبارەی ،
فڕنە ناووکیی و
مانگە دەسکردەکان و
گەورەیی مرۆڤایەتییەوە
بۆ بخوێنەوە.. !
__________________________________________
*
لە (وتووێژی
مودێرن)ەوە، رۆژی
٦\٥\٢٠١٢.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|