٣\١١\٢٠١٢ لەنجە ئاشقی ماملێ بووە!
لالەبەدەستان یەکەمین کلیپی لەنجەیە لە ستۆدیۆیەکی پڕۆفیشناڵی لەندەن تۆمار دەکرێ.
لەنجە: سه‌ره‌تا ناسینی من بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ماملێ دەگهرێتهوه بۆ سه‌رده‌می منداڵییم، خودی ئه‌م گۆرانییە‌ش به تایبه‌تی که مامم یادی به خێر هه‌میشه له‌به‌ر خۆیه‌وه دەیگوتەوە و زۆر خۆشیش دەیچڕی، دەشێ هه‌ر ئه‌وه‌ش بووبێ ئه‌و ئە‌شقه‌ی لا دروست کردبێتم، هەڵبەت ئێستا خۆشم هه‌سته‌که‌م دەتوانم باش بیچڕم..
زانا: من ئه‌گه‌ر لێتان نه‌شارمه‌وه دره‌نگ ئه‌شقی ده‌نگی ماملێ بووم، به‌ڵام ئێستا وه‌کو مۆزیکژه‌نێک هه‌سته‌که‌م زۆر گرنگه ئاشنای سه‌رجه‌م مێلۆدییە‌کانی هونه‌رمه‌ند ببم.. چونکه به راستیی ماملێ ده‌ریایه‌که له ئاوازی کوردی.
لەنجە: دەکرێ لێره‌دا ئێمه ماملێ وه‌کو هێمایەک دابنێیین بۆ مۆزیک، منیش که دەڵێم ئە‌شقی ماملێ بوومە کەواتە ئاشقی مۆزیکم به گشتیی، ئیتر چ مۆزارت بێ و چ ماملێ.. سه‌ره‌نجام من عه‌شقی مۆزیک بوومە. بۆ ئه‌وه‌ش که تا چه‌ند ئازاری داوم پێم وایه هه‌ر یه‌ک له ئێمه یادگارییمان له‌گه‌ڵ گۆرانی و مۆزیک هه‌یه جا دەشێ ئه‌و گۆرانییە لەو ساته‌وه‌خته‌دا ئازاره‌که‌ی قووڵتر کردبێته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه باری خه‌ممانی سووکتر کردبین و ئارامیی پێبه‌خشیبین.
لەنجە: وه‌ک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا کە من هه‌سته‌که‌م دەتوانم ئه‌م گۆرانییە باش بچڕم، جا ئیتر به راستیی ئه‌و وه‌ڵامه‌ش له ده‌ستی خه‌ڵکدایه و زۆر به‌خته‌وه‌ر دەبم ئه‌گه‌ر بتوانم رامان و بۆچوونی ئه‌رێنیی خه‌ڵکیش لەسەر کارەکەم وە‌ده‌ست بێنم و ئه‌م گۆرانییە زیندووتر بکه‌مه‌وه.
سازدانی: زەنوێر zzenwer@yahoo.com
|