پارتی ئازادیی کوردستان
له‌نده‌ن خۆپیشاندان دژی هێرشه‌کانی ئێران و ترکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
به مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی هێرشه‌کانی ئێران و ترکیا بۆسه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌عات 11:45 ده‌قیقه‌ی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 8 سێپتامبری 2007، کۆمه‌ڵه‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و ناوه‌ندی چاک و چه‌ند ناوه‌ندێکی دیکه، خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م بالیۆزخانه‌ی ئێران له له‌نده‌ن، سازکرد.
له خۆپیشاندانه‌که‌دا کۆمیته‌ی رێکخستنی بریتانیای پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڤاڵ سه‌ید وه‌فا رۆسته‌مزاده به‌رپرسی کۆمیته و به یاوه‌ریی که‌ریم شمشێری و حه‌سه‌ن ئازه‌رکیش و ئاریان ته‌یبی، به‌شدارییه‌کی چالاکانه‌یان له رێکخستنی خۆپیشاندانه‌که‌دا کرد. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران به ئاڵای کوردستان و به نووسینی ده‌یان درووشم، په‌لاماره‌کانی ئێران و ترکیایان مه‌حکومکرد و خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
کۆمیته‌ی راگه‌یاندنی پارتی ئازادیی کوردستان 26/ خه‌رمانانی/2707 17/ سێپتامبری/2007
|