له نه‌هامه‌تیه‌کانی ژنی کورد.
به‌ندی عه‌لی
یه‌کێک له دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه دزێوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، که هه‌رچه‌نده پێگه‌یه‌کی مێژوویی دووری هه‌یه ، وه‌لێ به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش له ئارادایه و هه‌ندێ جار شێوازی زۆر توندوتیژ به خۆیه‌وه ده‌بینێ .. ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی تێڕوانینی پیاوساڵاریی و به کۆیله‌کردنی ژنه بۆ ویست و ئاره‌زووه‌کانی خودی پیاو ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی له‌مڕۆدا ، ئه‌گه‌ری زۆر ترسناک هه‌ڵده‌گرێ و چیتر پشتگوێخستنی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی .. کۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر پرسیاری ته‌مومژاویی ئاینده‌یه‌کی ره‌شتر له ئه‌شکه‌وته‌کانی چاخه کۆنه‌کانی مێژوو.
زه‌قترین شێوه‌ی ئه‌م دیارده‌یه له‌مڕۆدا ، کوشتنی ژنانه له ژێر پاکانه‌ی نامووس دا.. نامووسێک که ته‌نیا پێوه‌رێک بۆ پاک و بێگه‌رد راگرتنی بۆته ساغ راگرتنی به‌شێک له ئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌وه له زۆرترین حاڵه‌ت دا ، نه‌مانی ئه‌و به‌شه، مانای نه‌مانی مرۆڤی مێ خۆیه‌تی ، چه‌ند به‌دبه‌خته ئه‌و مێیه‌ی له رووداوێکی زۆر دوور له سێکسیش ئه‌و به‌شه‌ی له‌ده‌ست دابێ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ریته ، به خه‌ویش له ووڵاتانێکی تری دونیا ، وه‌ک زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ... هتد، پیاده بکرایه، که کچگه‌لێکی زۆر ته‌نیا له رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی له‌شیان وجودی نامێنێ .. ده‌بوو قه‌سابخانه‌یه‌کیان بۆ دابنرایه و بێگومان توخمی مێ له‌وێ به ده‌ردی داینه‌سووره‌کان ده‌چوو!
6/2008
|