١٥\۴\٢٠١٠
له نه‌رویج یادی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
ڕێکخراوی چاک هه‌ڵده‌سێت به‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاده‌وه‌ریه.
به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ئه‌م به‌ڕێزانه: به‌شداری
چالاکییه‌کانی ئه‌مساڵمان ده‌که‌ن: (شاعیر شێرکۆ بێکه‌س، نوسه‌رو
لێکۆڵه‌ر مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، به‌رپرسی که‌یسیی کیمیاباران و
ئه‌نفالی کورد گۆران ئه‌دهه‌م، مێژوونووس سۆران کاڵباسیان، شاعیر دڵشاد
عه‌بدوڵا، نوسه‌ر ئازاد تۆفیق، شاعیر خاڵه حه‌مه، له‌گه‌ڵ کۆڕاڵێکی
هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا) هاتن بۆ هه‌مووانه‌و داوه‌تی ڕێکخراوو لایه‌نه
سیاسییه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ین.
زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی یاده‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال:
ڕۆژی شه‌ممه 17 / 4 / 2010 له ئۆسلۆی پایه‌ته‌ختی نه‌رویج کاتژمێر
(3) سێی پاشنیوه‌ڕۆ تا 7ی ئێواره، ڕێکخراوه‌که‌مان (چاک) هه‌ڵده‌ستێت
به‌یاده‌وه‌ریی هه‌ردوو کاره‌ساته جه‌رگبڕو مه‌زنه‌که‌ی گه‌لی کوردمان
(هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال) به‌م شێوه‌یه:
وه‌ستان و ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدان.
وتاری ڕێکخراوی چاک
پێشکه‌شکردنی کۆڕاڵێکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی.
له‌شاری هه‌ولێره‌وه کاک دڵشاد عه‌بدوڵڵا به‌شداریمان ده‌کات
به‌خوێندنه‌وه‌ی شیعرێک،
کۆڕێک بۆ به‌ڕێز سۆران کاڵباسیان ((جینۆساید‌و مێژوویه‌ک ده‌رباره‌ی
جینۆسایدی کوردی)
گۆران ئه‌دهه‌م (به‌رپرسی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، پاکتاوکردنی
ڕه‌گه‌زی) زانیاری نه‌بیستراو ده‌رباره‌ی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
له به‌غداد و له‌نزیکه‌وه بینینی سه‌ددام و عه‌لی کیمیایی.
پشویه‌کی 15 خوله‌کی و خواردن و خواردنه‌وه‌ی کێک و چا و قاوه.
کۆڕێکی فکری بۆ به‌ڕێز مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی (پێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و
چه‌مکی کیمیایی باران)
ئازاد تۆفیق خویندنه‌وه‌یه‌کی کورتی مێژووی سیاسی هه‌ڵه‌بجه.
خوێندنه‌وه‌ی شیعرێک له لایه‌ن به‌ڕێز شێرکۆ بێکه‌س‌وه.(
به‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی)
خوێندنه‌وه‌ی شیعرێک له لایه‌ن (خاڵه حه‌مه)ی شاعیره‌وه.
به‌شداربووانی ئاماده‌بووان، گفتوگۆ‌و لێدوان
له‌نێوان چالاکییه‌کانیشدا وتار‌و هه‌ڵوێستی لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کان
ده‌خوێندرێته‌وه.
هاتن بۆ هه‌مووانه‌و تکامان له‌ڕێکخراوو لایه‌نه سیاسییه‌کان
ئه‌وه‌یه که‌ئه‌گه‌ر نیازی به‌شداریکردنیان هه‌یه به‌وتار یان
هه‌رشتێکی دیکه، پێشوه‌خت ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه:
95967838 96826321
یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمایله‌وه:
jihadhammah@yahoo.com
ئه‌دره‌س له هۆڵی کتێخانه‌ی گشتی ئۆسلۆ:
DEICHMANSKE..BIBLIOTEK ، ARNE
GARBORGS PLASS 4 ، OSLO 0179
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
|