له نێوان دوو (خالید ره‌شید) دا و شیوه‌نێک بۆ یه‌کێکیان.
ته‌مه‌ننا ده‌که‌م ته‌مه‌نی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی بونه‌ته هۆی شێواندنی گۆرانی کوردی ئه‌وا ته‌مه‌نیان بچێته سه‌ر ته‌مه‌نی خالید ره‌شیدی ده‌نگ خۆش و دووره وڵات، هیوام وایه مۆمی ته‌مه‌نی هه‌رده‌م له سوتان بێت و هه‌رگیز نه‌کوژێته‌وه. خالید ره‌شید ئه‌و مرۆڤه دڵپاک و ده‌نگ خۆشه به کۆڵێ وه‌فاوه سات له‌دوای سات برینه پشتگوێ خراوه‌کانی قوڵتر ده‌بن وله داخا ئێواره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ململانێ ی ئه‌م برینانه‌دا شکست دێنێ و له فیرده‌وسا ده‌گیرسێته‌وه. من ده‌زانم ئه‌م مرۆڤه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک عاشقه و ته‌نیا به‌م عه‌شقه‌وه‌ش ده‌ژی، عه‌شقی ره‌نگ و بۆن و سیمای ووڵات وای له‌م مرۆڤه کردووه که به‌م جۆره خه‌مه‌کانی ده‌وری بته‌نن! له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌بینێ که ئه‌مرۆ مۆسیقای کوردی به چ ئاقارێک و که‌مینێکدا ده‌ڕوا و خه‌ریکه مۆسیقای کوردی به کولتوری عه‌ره‌بی و تورکی بارگاوی ده‌بێ و ده‌بینێ خه‌باتی هونه‌ری کوردی خه‌ریکه تووشی نسکۆ ده‌بێ و له‌ناو ده‌چێ!! که دڵنیام ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌و سه‌رده‌مه چونکه نموونه‌یه‌کی زۆر ساده قسه‌کانم ده‌سه‌لمێنم (( ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک براده‌ر بۆ گه‌شتوگوزار به‌ناخێری گیانم بڕیارمدا له‌گه‌لیان بچم له‌رێگا تاگه‌یشتینه شوێنه گه‌شتیاریه‌که و تا هاتینه‌وه‌ش سه‌یرم کرد له‌سه‌ر مسجله‌که سی دییه‌ک هه‌یه و گۆرانیبێژێک گۆرانی ده‌ڵێ هه‌ست ده‌که‌م ووشه‌کان کوردین لێ هیچی لێ حاڵی نابم و خۆم پێ نه‌گیرا و پرسیم ئه‌وه کێیه؟ ئیتر کردیانه پێکه‌نین وتیان عه‌مرت نه‌مێنێ چما نایناسی؟!! وتم ناوه‌للا ده‌زانم ووشه‌کان کوردیه وه‌لێ نه له مۆسیقایه‌که ده‌گه‌م و نه له‌مانای ووشه‌کان ئیتر وتیان ئه‌مه فڵانه منیش روخسه‌تم لێ وه‌رگرتن که گۆرانیه‌ک له‌ناو مۆبایله‌که‌م دا هه‌یه له رێگای مسجله‌که‌وه لێی ده‌ده‌م ئه‌وانیش رازی بوون منیش گۆرانی ( له‌دووگمه‌ی سینه‌ت دوێنێ نوێژی شێوان) ی هونه‌رمه‌ندی هه‌میشه زیندوو (قادر زیره‌ک) م لێ دا و زۆریان پێ خۆش بوو ئه‌مجاره من پرسیم ئه‌وه کێیه؟ که‌سیان نه‌یانزانی له‌وه کاره‌ساتتر پرسیم خاوه‌نی هۆنراوه‌که کێیه که‌چی نه‌یانزانی له کاتێکدا له کۆپڵه‌ی دووه‌م ده‌ڵێ ( شه‌ڕابی له‌علی ڕ‌ومانی له‌ناڵێ حه‌ڕامه ئه‌مشه‌و بێ مه‌ززه‌ی ماچێکی لێوان) دووجار ئه‌م کۆپڵه‌یه‌م به ده‌م بۆ دووباره کردنه‌وه که‌چی ئێستاش هه‌ر نه‌یانزانی) بۆیه ئێستا هۆکاری هه‌ره زه‌قی له‌ناوچوونی گۆرانی و مۆزیکی کوردی ئه‌م جۆره که‌سانه‌ن که ته‌نیا بایه‌خ به له‌ش و لار و کلیپێکی ئیغرایی ده‌ده‌ن گرنگ نیه ووشه‌کان چیه گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌لک تامه‌زرۆی بینینیان بێت نه‌ک بیستن بۆیه ئێستا له‌لایه‌ن که‌ڕولاله‌کانیش ده‌زانن کامه گۆرانی خۆشه و کامه گۆرانیش ناخۆشه،،، چونکه ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ خۆیان کردۆته ده‌مڕاستی مۆزیکی کوردی ئه‌وانه ته‌نیا چاویان هه‌یه نه‌ک گوێچکه، من کۆپڵه‌یه‌ک گۆرانی ره‌سه‌ن ناده‌م به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ گۆرانی کوردی بشێوێنن.
ئێمه ده‌زانین هونه‌ر ناسنامه‌ی گه‌له، به‌ڵام له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا( نه گه‌ل هونه‌ر ده‌ناسێ و نه هونه‌ریش ئاشنای گه‌له.. کێ ده‌زانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه؟) بۆیه لێره‌دا به خالید ره‌شید ده‌ڵێم که تۆ زۆر سه‌ربه‌رزتری له‌وانه‌ی ته‌نیا عه‌شقی پاره و گیرفان پڕکردنن و ئاماده‌ن له‌پێناو پاره هونه‌ر بفرۆشن که‌واتا به‌یانی له‌پێناو پاره ئاماده‌ن ووڵاتیش بفرۆشن، بێده‌نگی تۆ خۆشتره له هه‌موو ئه‌و کۆنسێرته پڕ خه‌رجیه بێ به‌هایانه. ئیتر ده‌زانم که ئه‌و خه‌مانه‌ی له‌دڵتدان خه‌می له‌ناوچوونی ووڵاتێکه دڵنیابه ئێمه‌ش له‌ژێر هه‌مان هه‌ورداین و هه‌مان ناڵه‌مان هه‌یه….
|