له نێوان من و خالیدی خوله سوردا نامه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ بۆ برایانی کۆردۆساید، زیندانییه سیاسیه‌کان.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
خالیدی خوله سوور، ماوه‌یه‌ک به‌پاڵپشتی یه‌کێتی و ئێستاش به‌پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانیوێتی و ده‌توانێت ئازاد بێت، چونکه نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌کوردستان و ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که‌له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا به‌رقه‌راره پاڵپشتی له‌م ئازادبوونه‌ی ئه‌و ده‌کات. وه‌لێ هه‌رگیز هیچ کام له‌و هێزانه‌ی خالید ناتوانن ببنه پارێزه‌ری ئه‌و له‌به‌رده‌م دادگاکانی میلله‌تدا که‌که‌س نازانێت چۆن و که‌ی و له‌کوێ ته‌قه له‌چه‌کوشه‌که‌ی هه‌ڵده‌سێنێت.
کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی خۆم سه‌باره‌ت به‌م دۆسێیه:
حیکایه‌ته نه‌بیستراوه مێژووییه‌که‌ی نێوان من و خالی خوله سوور له‌ساڵی 1979دا به‌م شێوه‌یه بوو: من پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی پارتی دیموکراتی کوردستان بووم، له‌هێزی سێی هه‌ورامان، به‌تالیۆنی هه‌ڵه‌بجه به‌لێپرسراوێتی شه‌هیدی نه‌مر (ئه‌حمه‌د حسێن شه‌مێرانی) جێگری یه‌که‌می ئه‌و شه‌هید مه‌لا سۆران و جێگری دووهه‌می کاک فازیل به‌شاره‌تی بوو، خۆشبه‌ختانه ئه‌م به‌ڕێزه‌ی دوایی له‌ژیاندایه‌و ئه‌ندامێکی تازه هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی کوردستانه. له‌و مێژووه‌دا باره‌گاکانمان له‌سنووری هه‌ورامان نێوان گونده‌کانی (بیاره، هانه‌گه‌رمه‌ڵه، کێمنه‌و بێرواز) بوو. سێ که‌س، من، شه‌هیدی نه‌مر ئازاد، تاریقی کوڕی نادر هه‌ورامی له‌بچوکترین پێشمه‌رگری ئه‌و هێزه بووین. کاک تاریق ماوه‌و نازانم ئێستا به‌چ کارێکه‌وه خه‌ریکه، به‌ڕێز ئازادیش، پاش ئه‌وه‌ی که‌چه‌ند جارێک له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌دا بریندار بوو به‌ڵام گه‌یشته کاروانی شه‌هیدان، منیش به‌هۆی خالیدی خوله سووره‌وه گه‌ردنم گه‌یشته په‌تی سێداره.
کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی خالیدی خوله سوور.
له‌کاتێکدا که‌شۆڕشی سیاسی و سه‌ربازی میلله‌تی کورد به‌ئه‌ندازه‌ی خوێنله‌به‌رچووی شه‌هیدانی مێژووی کوردستان پێویستی به‌پێشمه‌رگه‌و چه‌ک هه‌بوو، له‌جه‌وله‌یه‌کدا جگه له‌نانه ڕه‌قه‌و توێشه‌به‌رو کۆڵه‌که‌ی پشت و مه‌خزه‌نه‌کان که‌مه‌رو پێڵاوی دڕاوو شاخ شتی دیکه‌ی شک نه‌ده‌برد، ئاله‌و ڕۆژگاره‌دا خالدی خوله سوور (مه‌حمود ئه‌حمه‌د عه‌لی غه‌واره‌ی) له‌نێوان ساڵانی (1977-1982)دا خاوه‌نی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (74)ی سه‌ر به‌مه‌نزومه‌ی ئیستیخباراتی مه‌نتیقه‌ی شیمالی بوو. کاتێکیش که‌فه‌وجه خه‌فیفه‌کان دروستکرا، سه‌ره‌تا راوێژکاری فه‌وجی (96) بوو که‌باوکی خۆی سه‌رۆکجاشی فه‌وجه‌که بوو، دواتر خودی خالید بووه سه‌رۆکجاشی فه‌وجه‌که. هه‌ر ئه‌م خالیده بوو به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه یاسادانانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی سه‌ربه‌ڕێمی به‌عس.
سه‌رهه‌ڵدانی حیکایه‌ته‌که. له‌مانگی 10/1979 به‌هۆی دوو خاڵه‌وه به‌رپرسی هێزی سێ له(دزڵی) بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بکه‌م. یه‌که‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم داوام کردبوو، دووهه‌م: په‌یوه‌ندی کردن به‌هه‌ندێک که‌سی دیاریکراوه‌وه بۆهاتنه‌ناو کاری ڕێکخستنه‌وه. ئه‌م کاره له‌هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان بوو ته‌نها بۆ په‌یوه‌ندی کردن نه‌ک داڕشتن و کاری سیاسی له‌ڕێکخستنه‌کاندا، چونکه له‌ڕاستیدا گه‌نجێکی تازه‌هه‌ڵکه‌وتووبووم و توانای سیاسی و ڕۆشنبیری من له‌وکاته‌دا له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو که‌به‌کارێکی ئاوها ترسناکی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵسم. (خۆشبه‌ختانه شاهیدی حاڵ بۆ ئه‌م ڕاستیانه زیندوون).
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ خالیدی خوله سوور.
شه‌وی 22 له‌سه‌ر 23ی مانگی 11ی ساڵی 1979 کاتژمێر 12و 30 خوله‌کی شه‌و، بۆ یه‌که‌مجار ڕووبه‌ڕوی خالید بوومه‌وه، به‌ڵام له‌نزیکه‌وه نه‌مدی.. له‌کاتێکدا که‌به‌ره‌وڕووی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڕۆشتم، له‌چه‌مێکی نێوان گوندی به‌شاره‌ت و ئۆردوگای زۆره‌ملێی سیروان له‌نزیک شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید که‌وتمه بۆسه‌یه‌که‌وه. پاش ڕاکێشانی میلی تفه‌نگ و هاوار هاوارو بانگکردن و داواکردنی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، خۆمم دا به‌زه‌ویداو وه‌ک باران گولله ته‌قێنرا به‌سه‌رمدا. ئیتر ئاگام له‌خۆم نه‌ما، تومه‌ز به‌ته‌قه‌کان بریندار بووم و فیشه‌کێک لای چه‌پی سه‌رمی تیغ کردبوو، ئێستاش جێگه‌که‌ی دیاره.
کاتێک به‌هۆش خۆم هاتمه‌وه ده‌بینم له‌ناو له‌ئاوده‌ستی ماڵێکدا پاڵیانخستووم و به‌جامانه‌که‌م سه‌رم به‌ستراوه‌و خه‌ڵتانی خوێنم. گوێم لێ بوو پیاوو ژنێک ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌یانگوت (بیکه‌نه خاتری خوا، بیکه‌ن به‌خاتری پێغه‌مبه‌ر، کوره گوهانه خۆ ئێوه موسڵمانن. کاک خالید گیان بیکه به‌خاتری ئه‌و جوانییه‌ت مه‌ره‌خه‌سی بکه. باوکم به‌خوا به‌خوا وه‌ک حه‌جێک بۆت ده‌نوسرێت. ئیمانتان هه‌بێت) زۆرێکی دی له‌م قسانه که‌به‌که‌ڵکم نه‌هاتن. به‌ڵام نه‌مزانی ئه‌و خالیده کێیه که‌ناویان هێنا.
به‌جامانه‌که‌ی خۆم سه‌رم پێچراو هه‌ردوو ده‌ستم که‌له‌بچه کراو له‌ناو سه‌یاره‌یه‌کدا پاڵیانخستم و قاچێک له‌سه‌ر پشتم بوو، سه‌ره‌تا بۆ ئیستخباراتی سه‌ید سادق و دواتر بۆ ئیستخباراتی سلێمانی و پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پانزه ڕۆژی بردیانمه ئیستخباراتی که‌رکوک و له‌وێوه بۆ هه‌یئه‌ی خاصه‌ی که‌رکوک (کۆنه‌که) دوای چه‌ند مانگێک سزای له‌سێداره‌دانم ده‌رچوو، که‌پاشتر بوو به15 ساڵ و له‌لێبوردنێکی گشتیدا ساڵی 1982 واته پاش نزیکه‌ی سێ ساڵ، به‌هۆی خۆپێشاندانه مه‌زنه‌که‌ی شاری سلێمانییه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌لێکی زۆر ئازاد کرام.
له‌و پانزه ڕۆژه‌ی که‌له ئیستخباراتی سلێمانی بووم، به‌هۆی لێکۆڵینه‌وه‌و ئیعترافکردنم له‌سه‌ر هه‌ندێک شت که‌به‌زیان له‌سه‌ر خۆم شکایه‌وه‌و دانبه‌خۆداگرتنم له‌سه‌ر هه‌ندێک شتی تر که‌سوودمه‌ند بوو بۆ کۆمه‌ڵێک که‌س و شۆڕش، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌باشی و له‌نزیکه‌وه‌و به‌به‌ڵگه‌وه بۆمده‌رکه‌وت که‌خالیدی خوله سوور منی ده‌ستگیرکردووه‌و له‌یه‌کێک له‌ژووره‌کانی ئیستخباراتدا ڕووبه‌ڕووی یه‌کتریش بوینه‌وه.
ئێستا له نێوان من و خالیدی خوله سووردا.
له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه به‌شداریکردن له‌پرۆسه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال گه‌وره‌ترین تاوانه که‌له‌مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا ڕوویدابێت. ئه‌نفال ژانی ئه‌و میلله‌ته‌یه که‌له‌ناو مێژووییه‌کی خوێناویدا نوقمی به‌ئازارترین پرۆسه‌ی له‌ناوچوون بووه‌ته‌وه. بۆیه هه‌رگیزاو هه‌رگیز مه‌سه‌له‌ی زیندانی کردنی خۆم که‌کارێکی تایبه‌تیه‌و له‌م نوسینه‌مدا په‌یوه‌ندی ته‌نها به‌خۆمه‌وه هه‌یه ناخه‌مه ئاستێکی مه‌زنی وه‌ک ئه‌نفاله‌وه.
به‌ڵام جیاوازی له‌شێوازدا هه‌یه‌و ده‌کرێت سوود له‌و زیندانیانه وه‌ربگرین که‌له‌زیندانه‌کاندا ژیانیان بردووه‌ته‌سه‌ر. خالید به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌نفالچییه، به‌به‌ڵگه‌وه به‌شداری به‌جینۆسایدکردنی میلله‌تی کوردی کردووه‌و به‌ڵگه‌کان حاشاهه‌ڵنه‌گرن، وه‌لێ ئه‌م به‌ڵگه‌و هاتوهاواره‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سو ڕێکخراو نه‌یتوانیوه خالید دادگایی بکات، له‌دیارترینیان ڕێکخراوێکی مه‌زنی وه‌ک کۆردۆساید که‌به‌ڕاستی ده‌وری ئه‌و له‌م پرۆسه‌یه‌دا که‌م ناکرێته‌وه، چونکه له‌لایه‌که‌وه له‌پشت شکاتکردنه‌وه که‌سانی مه‌عنه‌وی هه‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵات له‌م کاته‌دا سه‌رقاڵی کارگه‌لێکی دیکه‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کانیش ئه‌وه هه‌ڵناگرێت له‌ئێستادا ئه‌وزاته بده‌ن به‌دادگا.
به‌ڵام بۆ زیندانه سیاسییه‌کان وه‌ها نییه، ئه‌گه‌رچی زیندانیانی سیاسی به‌ناو پرۆسه‌یه‌کی سیاسی‌دا تێپه‌ڕده‌بن و به‌شکی دانه‌بڕاون له‌ناو خه‌باتداو په‌یوه‌ندییه‌کی درێژخایه‌نیان به‌مێژووی شۆڕشه‌کانه‌وه هه‌یه‌و تێیدا میلله‌ت خاوه‌ندارێتی ڕاسته‌قینه‌ی زیاندانییه سیاسییه‌کانه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانین بیکه‌ینه پرۆسه‌یه‌ی تایبه‌ت. که‌سی زیندانی ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نانه‌و دوور له‌وابه‌سته‌ی هه‌ر کارێکی سیاسی ڕووبکاته دادگا‌و بێ کێشه‌و سه‌رئێشان شکایه‌تی خۆی تۆمار بکات و که‌یسه‌که بجوڵێنێت.
به‌ڵام واباشتره به‌کۆمه‌ڵ ئه‌م کاره بکه‌ین. من نازانم تاچه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ڕێکخراوی کۆردۆ سایته‌وه هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم که‌ڕێکخراوی زیندانییه سیاسییه‌کان ئه‌رکی سه‌رشانیانه دۆسێیه‌کی له‌م شێوه‌یه بکه‌نه‌وه. له‌کوردستاندا هه‌ر من زیندانی سیاسی نه‌بووم و تاکه که‌سیش نیم که‌خالیدی خوله سوور ده‌ستگیری کردبێت. گه‌ر ئه‌و له‌نێوان ساڵانی (1977-1982)دا خاوه‌نی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (74)ی سه‌ر به‌مه‌نزومه‌ی ئیستیخباراتی مه‌نتیقه‌ی شیمالی بووبێت، ئامر فه‌وجی خه‌فیفه‌ش بووبێت، دواتر به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی سه‌ربه‌ڕێمی به‌عس بووبێت، حه‌تمه‌ن زیندانیانی سیاسی دیکه هه‌ن. به‌ڵکو به‌هه‌زاره‌ها زیندانیانی سیاسی دیکه هه‌ن که‌له‌لایه‌ن چه‌ندانی وه‌ک نموونه‌کانی خالی خوله سووره‌وه‌زیندانی کراون، گه‌ر بێت و هه‌موومان کۆ ببینه‌وه‌و له‌ژێر چه‌تری ڕێکخراوێکدا ده‌روازه‌ی دادگامان ڕاته‌کاند دڵنیام که‌پێش ئه‌و دادگایانه ده‌ده‌ینه‌وه که‌حکومه‌ت ده‌یانجوڵێنێت.
له‌ئێستادا خالیدی خوله سوور ئازاده، ماوه‌یه‌ک به‌پاڵپشتی یه‌کێتی و ئێستاش به‌پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانیوێتی و ده‌توانێت ماوه‌یه‌کی دیکه‌ش ئازاد بێت، چونکه نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌کوردستان و ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که‌له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا به‌رقه‌راره پاڵپشتی له‌م ئازادبوونه‌ی ده‌کات. وه‌لێ هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌و مافه خۆش نابین که‌خالیدی خوله سوور ئه‌نفالچی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی بردۆته به‌رده‌م په‌تی سێداره. چونکه پاڵپشتی ئێمه به‌هێزتره‌و هیچ کام له‌و هێزانه‌ی خالید ناتوانن ببنه پارێزه‌ری ئه‌و له‌به‌رده‌م دادگاکانی میلله‌تدا که‌که‌س نازانێت چۆن و که‌ی و له‌کوێ ته‌قه له‌چه‌کوشه‌که‌ی هه‌ڵده‌سێنێت. به‌درێژایی مێژووی به‌شه‌رییه‌ت حزب و ده‌وڵه‌ت په‌ناگایه‌ک نه‌بوون و نابن بۆ پاراستنی تاوانبار، که‌سی براوه ئه‌وانه‌ن که‌له‌پاڵ میلله‌ته‌که‌یاندان نه‌ک حزب و ده‌وڵه‌تی تۆتالیتا‌ر. ته‌نها بایاسابوونی ده‌وڵه‌ت و کێشه‌کانی ڕۆژگاری ژیانه ڕێگری له‌م کاره ده‌کات. ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم که‌به‌خۆم و زانیارییه‌کانمه‌وه پشتوپه‌نای هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌م که‌ده‌یانه‌وێت ته‌قه له‌ده‌رگای دادگایه‌کی له‌م شێوه‌یه بده‌ن.
|