|
٨\٩\٢٠٢٦
لە نێوان من و تۆ و ...

ئیلهام مورادی
ئەدوێم لە جوانییت
باڵاتر ئەبێ لەسەر زمانم
هەندێ جوانیی
بێدەنگە تابلۆیەک.
کاتێک ئەڕوانی
لە ئاوێنەی داهاتوو
من لە پشت پەردەی چاوەکانتدا
ئەبینم خۆم
خەیاڵمە ئەو مرۆڤە
ئەیکەیتەوە کۆ.
کاتێ ئەبینی ژیان
وەک هەنارێ تژی لە خوێن،
یادەوەرییەکە هەر دانەیەکی
دڵتەنگییە
پرسیارێکی بێ وەڵامە هەر دانەیەکی.
دانەیەکین هەموومان لە ناو هەناری ژیاندا
دەژین
دەشکێین
دەکەوین لە یەکدی
دەمێنینەوە وەک سێبەرێ لە ناو دڵێکدا.
کاتێ ئەکا ئاڵۆز ڕووخساری ئەڤین
ئەوا پەرێشانە زوڵف
بەندە ئەندێشە
ڕێگایەکی ڕاست نییە
عەشق
کۆڵانێکی ونبوونە مرۆڤ تێیدا.
بینیو ئازار لە ناو چاوەکانت
کاتێ کردم پرسیارێ
بۆچی دەخۆشێت، مرۆڤ؟
عەشق
ئەوە نییە، نزیک بێ کەسێ،
دووری بکاتە نزیکی عەشق.
کاتێ ئەکەی گاڵتە خۆشییەکانی ڕۆژ
شاراوەییەک لە نێو پێکەنینتدا مەڵاسداوە خۆی.
حەشار بدە نیگاکانت به قاچاغیی
تا یار
هەست بە بێهیوايی نەکا؛
لە نێوان تۆ و من و یاردا
بوونێ هەس
ئەفسانەیەک هەس
خۆشخوانییەک هەس
کاتێ ئێژم من
لە تۆشدا هەیە بەشێک
تۆ کە دەڵێیت "تۆ"،
لە منیشدا هەیە شوێنێ
کاتێ ئێژین یار
واتا نۆشینی سۆز.
سنە
ماڵپهڕی ئیلهام
مورادی
|