له نێوان سه‌رۆک
بارزانی و ئه‌رده‌ڵانی جوانه‌مه‌رگ.

ئاری کاکه‌یی
سه‌ره‌تای
ساڵی 1994 بوو ،تازه ماڵ ئاواییم کردبوو له باکووری سوید و په‌نام
هێنابوو بۆ ستۆکهۆلم ،چه‌ند ڕۆژێک تێ نه‌په‌ڕی ده‌عوه‌تیان کردم بۆ
شایی دۆستێکی دێرینم که هاوپۆلی منداڵیم بوو کاک جه‌لیل ،له‌وێ چاوم
به کوڕێکی خۆین گه‌رم وئێسک سووک که‌وت ، خاوه‌ن ده‌نگێکێ کوردی ڕه‌سه‌ن
وبه‌سۆز، له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌هچه وچریکه‌یه‌ک هه‌موو ناخی ئامه‌ده‌بوانی
هه‌ژاند ،ڕوومه‌تێکی ئه‌وروپایی و ڕه‌وشتێکی کوردانه‌ی پاک ،له پشتیه‌وه
کاک زه‌که‌ریا به ئۆرگێک هاریکاری ده‌کرد ،بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ
پێکه‌وه ده‌رده‌که‌وتن ،تا زه‌که‌ریا خۆی جیا کرده‌وه‌و ،به‌ته‌نیا ده‌رکه‌وتنی
خۆی ڕاگه‌یاند وه‌کوو گۆرانی بێژێک.
له‌و شه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌ڵان به‌کر
ئاشنایه‌تیم په‌یدا کرد ،پاشان بۆم ده‌رکه‌وت که دراوسێشمه!
(ڕنکبی)یه‌کێکه له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی باکووری ستۆکهۆڵم که ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی
بیانی زۆره به‌تایبه‌ت تورک ،زیاتر له 100 نه‌ته‌وه لێ ده‌ژین به
بێ گرفت .
ئێمه‌ش له‌وێ ده‌ژیاین ،جار جار سه‌ردانم ده‌کرد ،گوێم له‌ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی
ده‌گرت ،باسی بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی بۆ ده‌کردم به‌تایبه‌ت داستانی
گۆرانی (کچی گاوڕ)،ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی ، ڕۆژانی هه‌رزه‌کاری له هه‌ولێر
وئاشنابوونی به دونیای هونه‌ری کوردی ،ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که خزمه‌تی
به‌عسیان ده‌کرد ..هتد.
پاش ماوه‌یه‌ک وه‌ک (ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵایه‌تی ) وه‌رگیرام له قوتابخانه‌ی
(یه‌رینگا سکولان) که یارمه‌تی ئه‌و قوتابیانه بده‌م بۆ فێربوونی
زمانی سویدی و ئاشنایه‌تی زیاتر ده‌رباره‌ی سوید ،له‌وێش چاوم به کاکه
ئه‌رده‌ڵان که‌وت ،له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند که‌مال مه‌حه‌مه‌د که دووان
بون له قوتابیه‌کانم ،ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌وانم بینی ده‌گه‌شامه‌وه ،هه‌ستم
به‌کات نه‌ده‌کرد ،حه‌زم ده‌کرد وانه‌که ته‌واو نه‌بێت ،هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند
به قسه‌ی خۆش و شیرین بارودۆخێکی تریان هێنابووه کایه‌وه.
له هاوینی 2008 چاوم به کاک ئه‌رده‌ڵان که‌وت ،پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی
دورو درێژ بوو یه‌کمان نه‌بینی بوو ، له قه‌راخی ده‌ریا وجێگای سه‌یرانگا
و مه‌له‌وانی خه‌ڵک له هاوین دا (بلاکبێری ).
نه‌مر له‌گه‌ڵ هاوڕیه‌کی سویدی بوو ،به‌نده‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕیه‌کی خۆم
بووم که له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان ده‌عوه‌تیان کردبووم ،خێزانی هاوڕیه‌که‌م
ووتی ئه‌وه کاک ئه‌رده‌ڵان نیه له پشتمانه‌وه دانیشتوه؟ که چاوم
پێ که‌وت ،هه‌ستام چووم ده‌ستم کرده ملی و هێنام بۆ سه‌ر سفره‌که‌مان
له‌گه‌ڵ هاورێیه‌که‌ی.
هه‌موو ئه‌و پاش نیوه‌ڕۆیه تا ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ پێکه‌وه بوین و
باسی زۆر شتمان کرد ،زیاتر گوێم لێ ده‌گرد ،به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی
بۆ کوردستان پاش 15 ساڵ و چاوپێکه‌وتنی به که‌س وکاری ،دۆستداران،
هونه‌رمه‌ندان ،کاربه‌ده‌ستان و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به‌سه‌ر
کوردستان و به‌تایبه‌ت شاره خۆشه‌ویسته‌که‌ی هه‌ولێرهاتووه.
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه که به‌لامه‌وه سه‌رنج ڕاکێشه‌ر بوو ،چاوپێکه‌وتنی
جوانه‌مه‌رگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کاک مه‌سعود بارزانی .ئه‌ڵبه‌ته
من که ئه‌م بابه‌ته ئه‌گێڕمه‌وه ، ئه‌و هاوڕێیه‌م وه‌کو شایه‌ت ماوه
و پێکه‌وه گوێمان له قسه‌کانی بوو ، هیچ مه‌به‌ستێکیشم به‌دواوه نیه
ته‌نها مێژویه‌که و ده‌بێت تۆمار بکرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانمان بێ
به‌ش نه‌بن له ڕوداوه ڕاسته‌قینه‌کان .
جوانه‌مه‌رگ ووتی کاتی چاوپێکه‌وتنم به کاک مه‌سعود پاش به‌خێر هاتن
وڕێزلێنان ،ده‌ربرینی خۆشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان ،کاک مه‌سعود
فه‌رمووی ئه‌گه‌ر هه‌ر پێویستیه‌کت هه‌یه ئاماده‌ین یارمه‌تید بده‌ین.
منیش ووتم گه‌وره‌م زۆر سوپاست ده‌که‌م ،پێویستیم به هیچ یارمه‌تیک نی
یه . له‌کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ماندا دیسان کاک مه‌سعود ووتی ئه‌گه‌ر
لێره شه‌رمت کرد ،ئه‌توانیت له‌ده‌ره‌وه به سکرتێره‌که‌م بڵێت
ئاماده‌ین یارمه‌تید بده‌ین ، منیش ووتم زۆر سوپاس گه‌وره‌م بۆ
ڕێزلێنانت ،پێویستیم به هیچ یارمه‌تیک نی یه .
به‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ کاکه ئه‌رده‌ڵان مرۆڤێکی یه‌ک ڕوو ،یه‌ک
زمان ،ده‌ستپاک ،دڵپاک ،ڕه‌وشت پاک ،کوردپه‌روه‌ر،خاوه‌ن هه‌ڵوێست ،ئاشقی
نیشتمان بوو، وه‌فادار وخه‌مخۆری هاوڕیانی بوو.
مه‌رگی ناوه‌ختی،برینیکی قوڵی له دڵی هه‌موومان به جی هێشت ،تا مرۆڤ
،خاک ،وه‌رزه‌کان ، جوانی ، گوڵ ، عشق ، هه‌ژاران ،ده‌نگ مابێ ،کاکه
ئه‌رده‌ڵان ماوه‌و هه‌میشه نه‌مره.
2009/10/18
سوید
arikaki@hotmail.com
|