په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

لە نێوان (تەسەلول) و (تەسەلسول) چەند قسەیەک دەکەم.

رزگار کۆچەر  


بەرپرسێکى وەزرشى کورد لە یەکێتى تۆپىى عێراق کە لەسەردەمى رژێمەوە تائێستا لە پۆستەکەیەتى تا ئێستاش جیاوازى لە نێوان تەسەلول و تەسەلسول ناکات بۆیە کاتێک میوانى یەکێ لەکەناڵەکانى تەلەفزیۆن دەبێت بەپێکەنینەوە وەڵامى رۆژنامەنوسە وەرزشیەکە دەدات و دەڵێت وەاللە بابە ئەوگۆلەى تیپى .......کردى بەخوا تەسەلسول بوو لە جیات ئەوەى بڵێت گۆلەکە لە حاڵەتێکى تەسەلول یان ئۆف ساید بوو ئەو بەپێکەنیەوە چەند جارێک لە دواى یەک دەى گوت گۆلەکە تەسەلسول بوو جا خۆشیەکە لەوەیە ئەم برادەرە کە بەعەربى قسە دەکات مرۆڤ دەبێت هەر پێکەنێت چونکە وەک وتم عەرەبیەکەى دوکەل دەکات و موزەکەر دەکاتە موئەنەس و پێچەوانەش هەر راستە ، لە هەمووش خۆشتر ئەوەیە ئەو وەزرشوانە گەوەرییەى کورد جاران دۆستێکى نزیکى کورکەى دیکتاتۆر بوو ئێستاش زۆر نابێت لە عەمانى پایتەختى ئوردن ڤیلایەکى بە نزیکى 40 دەفتەر دۆلار دروست کرد ووە ؟!


لەهەمووش حاجباتى تر ئەوەیە نوێنەرانى کورد لە بەغدا نەوەک تەنها لە بوارى وەزرشى بەڵکوو لە زۆر بوارى تر تا ئێستا نەبەعەرەبیەکى باش قسە دەکەن تا شەقامى عەرەبى لە کێشە رەواکانى گەلى کورد تێبگەینن نە بە چاکیش لە عەرەبى دەگەن تا شەقامى کوردى لە نیەتى ئەوان بگات ، ئێستاش کاتێک قسە لەسەر پاڵێوراوانى لیستە کوردیەکان دەکرێت هەقى خۆیەتى ئێمەمانان کە دەنگ بە یەکێ لە پاڵێوراوەکان دەدەین هەر زوو بپرسین وبڵێین ئەرێ ئەزیزم تۆ کە بەدەنگى من دەبیتە ئەندام پەرلەمان ،کە بەدەنگى من دەبیتە خاوەن پازدە تا بیست پاسەوانى بن دیوار، تۆ کە بەدەنگى من دەبیتە خاوەن سەیارەى باش و جەوازى دبلۆماسى و خانوى چاک و چۆن بە زمانى عەرەبى داکۆکى لە مافەکانم دەکەى کە تا ئێستا نەوەک بە عەرەبى نازانى بنوسیت بەڵکوو بە عەربى نازانى گفتگۆش بکەیت ؟!! لەکاتى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەندە وەک زۆرێک لەو گەنجانەى کە دەرچووى پەیمانگاو کۆلێجەکانن هەوڵى ئەوەم دا لە یەکێ لە وەزرەتەکانى حکومەت وەک فەرمانبەر دابمەزرێم بۆیە لە رێگاى هاورێیەکم داوایەکم ئاراستەى وەزیرى رۆشەنبیرى کرد بۆ ئەوەى رەزامەندی بدات لەسەر دامەزراندنم خۆش بەختانە پاش ماوەیەک پێم رەگەیاندرا کە وەزیر رازى بووە نوسراوێکیشى بۆ دیوانى وەزرات ناردووە تا ئەوانیش راى خۆیان بڵێن و بیکەن بەنوسراو ، پاش ئەوەى چەند جارێک وەزارەتم بەسەر کردووە تا ژمارەو وێنەیەکى رەزامەندیەکە وەرگرم فەرمانبەرێک پێى راگەیاندم کە نوسراوەکەى من وون بوە یان بزر بوە بۆیە بەندەش دووبارە داوەکاریەکى ترى پیشَکەش کاربەدەستانى وەزارەت کرد ، پاش ماوەیەک چاوەروانى دووبارە نوسراوەکەم بە دەردى نوسراوەکەى تر رۆشت و ون کرا ! هەم دیسان بۆ سێیەم جار داوەکاریەکى ترم پێشکەش وەزارەت کرد دیسان ئەویش بزرا کرا ، جا ئێستا لە بەرپرسانى وەزارەتى رۆشەنبیرى دەپرسم ئەرێ هەڤاڵبیینە هەر داوەکارى خەڵکانى وەک من بزردەکرێت یان خەڵکى تریش بۆ چەند جارێک لە وەزراتەکەى ئێوە نەوەک خۆى بەڵکوو ناسنامەکەشى ون دەکرێت ،لە هەمووش خۆشتر هاوکاتى پێشکەش کردنى داوەکاریەکەى من برادەرێک کە لەوەتەى هەیە بن دیوارە و دەوام ناکات و موچەکەى بۆ دەچێتە ماڵ بە تەنها تەلەفۆنێک کرا بە مودیرئەقدەم ؟ کاتێکش بەندە بەسەر هاتى وون بوونى داوەکارەیەکەى خۆم بۆ چەند هاورێیەک باس کرد ئەوان بە پێکەنینەوە باوریان بە قسەکم نەکرد چونکە تا ئێستاش نازانن ئێمە لە نێوان بەرداشى شوعى بوون وپارتى بوون لەقەلیش بوینەو لە کۆتاریش قابیلە ئیمەش وەک کابراى بەناورۆژنامەنوس بین کە لە 10 شوێن موچە وەردەگرێت دوایین موچەشى کە لە شارۆچکەى ..... وەردەگرێت تەنها 240 هەزار دینارە بەناونیشانى پاک کەرەوە لە شارەوان ....


ماوەیەک بەر لە ئێستا من وچەند کورە شەهیدێک کەمپینێکمان بۆ داکۆکى کردن لە شەهیدانى حزبى شوعى پێک هێنا خۆش بەختانە وەدەنگ هاتن و هاوکارى کردنى وەزیرى شەهیدان دکتۆر مەجید زوو کارەکانى کەمپینەکەى بە ئەنجام گەیاند کاتێک چەند لێژنەیەکى پَیک هێنا بۆ بەدواچوونى داوەکاریەکانمان بۆیە مرۆڤ دەبێت بە وەیژدانەوە سوباسى هەڵوێستى جەنابیان بکات چونکە هەمیشە کارى باش هەقى خۆیەتى باس بکرێت ، ئەوەى جێگاى هەڵوەستە کردنە هەڵوێستى یەکێ لە قیادیەکانى حزبى شوعى بوو لە هەولێر کاتێک خۆم داوام لێکرد لیستێک بەناوى شەهیدانى حزب ئامادە بکات تا بیخەینە بەردەست وەزیر بەڵام ئەو کات ئەو بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو هاوکارمان بێت و وەدەنگ داوەکاریەکەمان بێت بەڵام پاش ئەوەى زانى کەمپینکە ئەنجامى باشى بەدەست کەوت لاى قیادەى حزب گوتبووى ئەو چالاکییە هەر هەمووى بە چاودێرى من بوو ؟! لەچەند رۆژى رابردوو وتارێکم لەسەر شیرى حوشتر نوسى ئەگەر وتارەکەم کەم وکورى زۆرى تێدا بوو چاوەرێى ئەوە بووم ئەهلى ئەکادیمى و خاوەن قەڵەم بەرەخنەى چاک چاو گەشم کەن چونکە مرۆڤ تا چەند رەخنەى بونیادنەرى لێبگرێت ئەوندە خۆى سودمەند دەبێت بەڵام کاتێک بەناو برادەرێک بە ئیمالێکى خوازراو لە جیات ئەوەى هاوکاریت بکات وهەڵەکانت چاک بکات تەنها ئەوە بزانێت پێت بڵێت کەچەڵى فاشیل بۆ ناوت لە لیستى چاش قەلەمەکان نیە مرۆڤ دەبێت چۆن بیر بکاتەوە چ بریار بدات ، بەبێ ئەوەى ئەو برادەرە ئەوە بزانێت کە بەندە دەمێکە لە پێکەنین و مەدح وسەناکانى ئەوگەیشتووم بۆیە پێویست بەوە ناکات من وەڵامى بدەمەوە چوونکە ئەگەر مرۆڤى نەخۆش تەنها یەک پشکنینى بوێت تا نەخۆشیەکەى دەست نیشان بکرێت ئەوا ئەو دەبێت چەند دکتۆرێکى نەفسى بۆ دابنرێت تا واز لە حەسادەت و مونافەسەى ناشەریفانەو قسەو قسەلۆک بینێت لەکۆتایش پیاوى ئاقل ئەوەیە دۆست ودوژمنى خۆى بناسێت ؟!!!
 

 

R_kochare@hotmail.com