په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١\٢٠١٨

    لە نێو دڵم.

ئاری محەمەد سابیر

لە نێو دڵم ناڕوا یادگارییەکان
رێگام دوورە
کات زۆر بێ باکانە خێرا دەڕوا
تەمەن بە یەک پێنووس هێڵی سپی لەسەر سنگم دەنەخشێنێ
تەمەن بە دوو خودکار ئاگری سپی بەرداوەتە تاڵی سەرم
پێتان دەڵێم
دڵنیابن
لە دڵمدا ناڕوا یادگارییەکان
ھیچ خامەیەک ناتوانێ دڵی سوورم کاڵ بکاتەوە
بەفری سپی ھیچ وڵاتێک ناتوانێ دڵی گەرمم سارد بکاتەوە
دوێنێ دایکم لە خەو بینی
ئەمرۆش کوردستان
بەیانیش نیشتمان
شەو لەگەڵ پیتی (س) دەدوام
دڵم گلەیی لە پیتی (ژ) دەکرد
پیتی (ژ) بە چاو مۆنی گوتی:
من بۆ ژانی کورد لە دایک بووم
بۆ ئەو ژانە سەرقاڵکراوە
دڵنیابن,
لە دڵمدا ناڕوات یادگارییەکان
رۆژگارێک دێ بەیەکەوە بە خەندەوە
یادگارییەکان بۆ نەوەکان دەڵێینەوە!


areezendiny40@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک