٢٦\٢\٢٠٢١
لە نێو
کەتوارەکەدا، ئومێدی گەورە هەن.

جەمال کۆشش
مانگرتنە کرێکارییەکانی ناوەندە پیشەسازییەکان و خۆپیشاندانەکانی
سەراسەرییەکانی فەرەنسا و هێزی ملیۆنی کرێکارانی کەرتی کشتوکاڵی
هیندستان، بەرەنگاری پاڵەوانانەی خوێندکارانی ئەنقەرە، بریسکەی یادی
دەساڵەی بەهاری عەرەبی، تا ڕاپەڕینی یەکساڵەیی خەڵکی خواروو وناوەڕاستی
عێراق و ڕاپەڕینی دیسەمبەری خەڵکی کوردستان، ئەو هێزە شۆڕشگێڕانەیە
پێدەنێتە نێو مێژووی دوای کۆرۆنا. لەماوەی ساڵی ڕابردودا نیو ملیارد
ئینسان بۆ خوار هێڵی هەژاری پاڵنراون، هاوکات تەنها ٣٢ لەگەورەترین
کۆمپانیاکانی جیهان ١٠٩ ملیارد دۆلار قازانجیان بووە. ئەم چەوسانەوەو
قازانجە لە پانتاییەکی جیهانیدا و لە نێو سیستەمێکی کۆمەڵایەتیدا بە
خوێن وئێسقان نوسراونەتەوە( سەرنجتان بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی جیهان لە
نێو خەبات وشۆڕشی کرێکاران دا ڕادەکێشم کە لە ژمارە دەی ڕۆژنامەی ڕەوت
دا بڵاوکراوەتەوە).
حکومەتی کازمی، حکومەتی ڕزگارکردنی تاقمی تاوانباری گەندەڵ وبازرگانانی
سیاسەت وخوێنە. حزب ولایەنە بەشداربوەکانی، سەرجەمیان کۆنەپەرست، دز،
ئینسانکوژن. میلیشیاکان و لە شکری کەهف وجندللەو ئەسحاب هەقەکان، بە
پشتیوانی وهاوبەشی دەزگا سەرکوتکەرەکانی دەوڵەتی کازمی، بە تۆقاندن و
ڕفاندن، پاکتاوکردن پاکشەشەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا سەپاند. حکومەتی
دژە شۆڕشە.( ئەزمەی حوکمڕانی ئێستای عێراق زۆر گەورەترە لە ٢٠٠٣ -بانکی
جیهانی، تەلەفزیۆنی شەرقیە/٩/٢/) هۆکارەکانی ڕاپەڕین ماون
وقوڵتربونەتەوە، ئاڵوگۆڕو شۆڕش بەڕێوەیە. خەڵکی ناڕازیی کوردستان
هاوچین وهاوخەباتی ئەو جەماوەرەن کە بەردەوام لە شارە ملێۆنیەکانی
بەغدا، بەسرا، ناسریە خۆپیشاندان دەکەن. یەکێتی چینایەتی و خەباتی
هاوبەشیان چۆك بە دەسەڵاتی بەغدا وحکومەتی هەرێم شۆڕ دادەت کە جەماوەر
هۆشیارە ویەکگرتووە و یەک دوژمنی هاوبەشی گەندەڵ وستەمکارو قورخکارییان
هەیە.
• حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ملهوڕییەوە سەلماندی ئامادەی ریفۆرمێکی
کۆمەڵایەتی گەورە نیە. ئەم حکومەتە بۆ دابینکردنی موچەش بە
لێبڕاوییەوەش پەنا دەباتە بەر زیادکردنی باج لەسەر هەژاران وپەککخستنی
قوتابخانەکان وبەتاڵانکردنی کەرتی دەوڵەتی بە بزنسمانە حزبیەکان و
کوشتاری خۆپیشاندەران وسەرکوت وڕەشبگیری وزیندانی وەک دەریچەی
قوتاربوون چاو لێدەکات.
• کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی کازمی.
• ژەهرێکی میدیای گەورە بۆ سەرلێشێواندنی جەماوەر دەڕژێنرێت. لایەنە
تاوانبار وگەندەڵ وباندە خۆپیشاندەر کوژەکانی خواروو، خەڵکی کوردستان
وحکومەتی هەرێم دەکەنە بیانوو:( عێراق لە ریزی گەندەڵترین دەوڵەتە،
کاولترین شارەکانە، هەژارترین دانیشتوانەکانە، داڕزاوترین ژێرخانی لە
تەندروستی ، پەروەردە، ڕێگاوبان ودجیالتابوون هەیە و و بێمافترین
هاوڵاتی لە ئازادییە مەدەنیەکان و خراپترین پاسەپۆرتی هەیەوپڕزۆرترین
ملێاردێرو پڕ چەکترین باندە فەرمی و نافەرمی یەکان تیایە ). ئەم تاعونە
دەسەڵاتدارانی بەغدا و ئەمەریکاو ئیران لێی بەرپرسیارن.
• حکومەتی هەرێم ودەسەڵاتدارانی هەرێم، حکومەتی ناوەند دەکەنە سەرچاوەی
کێشەکان" شەڕی نێۆخۆ وتاوانەکانتان، دزی وتاڵانیەکانتان، تیرۆر
وزیندانی و بێکاری وتەعەدا و فەرهودەکانتان" کێ باوەڕتان پێدەکات؟ کێ
مۆنۆپۆلی بازاڕوسەرمایە دەکات؟ کێ قاچاخی و دزی دەکات؟
• لەکوێی دونیا ٨ کەس لە خۆپیشاندانی دژی حکومەت بکوژرێ، نە پارێزگار،
نە وەزیرێک، نە پەرلەمانتارێک، نە سەرۆکی حکومەت وسەرۆکی هەرێم
ڕانەچڵەکێ، بەڵام کادیرێکی حزبەکەی خۆی بەپەلە بۆ رۆژی دوایی بەهۆی
ڕوشانی کەرامەتیەوە بگاتە لای جەنابی بەرێز سەرۆک.! ئەم هەموو سەرکردەو
سکرتیرو رابەرو ئەمیرو هاوسەرۆکە ت هەبن ، چ کارەساتێکە ئەم تاوانە
گەورەیە پەردەپۆش بکەی؟ پەرلەمانی چی؟ حکومەتی چی؟ وەزارەتی مافی مرۆڤی
چی؟
• دەسەڵات داڵدەدەر وبکوژی هاوڵاتی بێت، بکوژی مناڵ و ئەتکەری
پەرلەمتاری خۆی بێت، لەسەر کۆمێنتێک نانبڕاوت بکات، سیخوڕیت بەسەرەوە
بکات و باخەڵت بپشکنێ، تیوری ئاژاوە گێڕی دابتاشێت، نان و قوتت زەوت
بکات، چاوەنواڕی دادگایەکی عادل و ئاشکرا بێهودەیە و لە ڕاستیدا بۆ
هەندێک بەهانەیەکە و هەوڵدانە بۆ ماکیاژکردنی روخساری ناشرینی دەسەڵات.
هێزی نوێ، موژدەی ئاڵوگۆڕی دەخوڵقێنێ.
ئەو نەوەی لە عێراق و کوردستان گەورە دەبن، هێزێکن خۆیان خوڵقاوی
دونیای ئەم رۆژگار و واقعیاتانەن.. چاویان بە پیرۆزترین مەرقەد کە بووە
بە کۆمپانیای دزین کردەوە. مورشیدترن ڕابەری ئیسلامی، دەستی لە تیرۆرو
کوشتارو دزی داهەیە. باوکی هەژاران وسەرۆک، شەڕیان لەسەر دەسەڵاتی
سیاسی بۆ داگیرکردنی گردو قۆرخکردنی کۆمپانیا وچاڵە نەوت وگازەکانە.
ئەم نەوەیە دابڕاون لە مێژووی لۆکاڵی. ئەم نەوەیە سەدان تۆڕی ڕۆشنبیری
وفەلسەفی وزانستی و فەرهەنگی یان پێکهێناوە. شوناسی فەرهەنگی
وکۆمەڵایەتی وهاوڵاتی و ئاسۆی ڕوانینێکی جیهانیان هەیە. بزوتنەوەی
کۆمۆنستی ئەرسەدۆکسی کوردستان، نامۆیە، هیچ پەیوەندیکی دینامکیان
ناوەوەیی یان بەیەکەوە نیە. ئەم نەوەیە، بەرەو وەرچەرخانێکی گەورە
هەنگاودەنێت ودەبێتە هێزێکی کۆمەڵایەتی سیاسی نوێی کوردستان.
شوباتی ٢٠٢١
ماڵپهڕی جهمال
کۆشش
|