٢٦\٣\٢٠١٠
له‌نێو ڕێخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکاندا،
نەهامەتیی و
مافەکانی گەلی کوردمان ورووژاند.
له‌و جێگایانه‌ی باس له مافه زه‌وتکراوه‌کان ده‌کرێت هه‌موو کات خاوه‌نی
ده‌نگێکی کاریگه‌رین وه‌ک ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
گرنگە دۆزینەوەی ئەو ڕێگایانەیی بۆ سەرچاوەی دەستکەوتە باڵاکان دەڕوات.
خۆشبەختانە ناوەندی چاک لەدوای ئەو هەموو کۆششە نەبڕاوەیە توانی بە
پراکتیکی لە یەکێک لەو ڕێگایانەدا ببێتە پیادەیەکی چست و چالاک.
لە کۆنگرەی جیهانی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەیوەست بە مافی مرۆڤ،
کە ساڵانە لە کونسوڵی سەرەکی ڕێخراوەکە لە شاری جنێف ی وڵاتی سویسرادا
ئەنجام دەدرێت، ئێمە وەک نوێنەرایەتی قوربانیانی خەڵکی کوردستان، بە
بانگهێشتێکی فەرمی ئامادەبووین. ئەمەش شانازیەکی مێژوویی گەورەیە کە
ڕێخراوەکەمان توانی ئەم خزمەتە گەورەیە لەم مەیدانەدا بنەخشێنێت. لە
پێش هەموو تاکێکی کوردەوە خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە توانیمان لە نۆ
خولەکدا پێشینەیەک لە نەهامەتییەکانی گەلەکەمان بە هەموو نوێنەرانی
وڵاتە جیاجیاکانی جیهان بگەیەنین لە میمبەرێکی فەرمی و کاریگەر و دەنگ
بڵندەوە.
جێی بیر هێنانەوەیە لە ساڵەکانی پێشوودا، تەنها ئەوەندەمان لە توانادا
هەبوو لەبەردەم دەروازەی ئەو ڕێخراوە و ئوتێلەکاندا لەگەڵ ئەو
نوێنەرانەی لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە نێردرابوون، باس و خواسێک ئەنجام
بدەین لەبارەی بەشدارییان و چۆنێتی نوێنەرایەتییان بەناوی گەلی کوردەوە.
ئەو زەمەنە ئێمە ڕێگا پێنەدراو و بێبەش بووین لەوێ، خۆزگەمان بوو
بمانتوانیایە ئەم خەمخۆرییەمان بە هەدەر نەچیت و ڕۆژێک بێت ئەو
داخوازییانەمان بە دەنگ و ڕەنگ و بوونی خۆمان، بگەیەنین. ئەوا ئەمساڵ
یەکەم هەنگاومان نا لەسەر ئەو ڕاستەڕێیەی کەدەتوانین بە کردار
مەینەتییەکانی نەتەوەکەمان بگەیەنین بە جیهان لێوەی، وە بتوانین بۆ
بەدەستهێنانی مافەکان سەربەرزانە بەرەوڕووی جیهان ببینەوە.
بەرنامەکانی ئەمڕۆ ٢٢\٣\٢٠١٠ تایبەت بوو بە
تیرۆر و کاریگەرییە ترسناکەکانی.
وەک لە وتاری ناوەندی چاکدا گەیشتووە بە ڕاگەیاندنەکان، باسمان لەو
نەهامەتییانە کرد کە لە ڕابردوو و ئێستادا بەسەر میللەتەکەمان هاتووە و
دێت، باسکردن لە خاپورکردنی چەندین دێهات و شارۆچکە لە ساڵانی ١٩٨٩ و
١٩٩٠ دا لە باکوری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، جینۆسایدی
ناسنامەو زمان لە لایەن دەوڵەتی سوریا بەرامبەر بە کوردانی باشوری بچوک،
کارەساتی ئەنفال و هەڵەبجە لە باشوری کوردستان لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی
سەددام و تیرۆری چالاکوانانی مافی مرۆڤ و سیاسەتوانان و ڕۆژنامەنووسان
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە. وە هەروەها
داخستنی ڕۆژ تیڤی و ئەو ڕەشبگیرییەی لەم ڕۆژانەی پێشوودا چالاکوانانی
کورد لە ئەوروپا دوچاری هاتن. پاشان تیشک خستنە سەر ئەو بێدەنگییەی
جیهان هەڵیبژاردووە هەتا ئێستا و نەبوونی هیچ هەوڵێک بۆ ڕێگرتن و
قەرەبووکردنه‌وه. .
له به‌رواری 24.3 دا دیسان له ماوه‌ی 2 خوله‌کدا ڕێگه‌مان پێدرا به
زمانی فه‌رنسی داواکاریه‌کانی ناوه‌ندی چاک پێشکه‌ش بکه‌ین، که
بریتیبوون له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1/ داواکارین ئاوڕێکی جددی بده‌نه‌وه له جینۆسایدی گه‌لی کورد، وه‌ک
کارێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆر و تاوانی مرۆیی قبوڵی بکه‌ن، هه‌ر وه‌ک
چۆن دادگای باڵای تاوانی عێراق ئه‌م تاوانه‌ی به جینۆساید ناساند و له‌م
رۆژانه‌شدا په‌رله‌مانی که‌نه‌دای به‌ڕێز ئه‌م تاوانه‌ی به تاوانی
مرۆیی ناسی و دانی پیا نا.
2/ داواکارین که به یه‌ک هه‌ڵوێستی ئه‌م کۆنگره‌یه، ده‌نگتان بخه‌نه
پاڵ ده‌نگمان بۆ دانانی ڕۆژی 16.3 به ڕۆژی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی
کیمیایی له جیهاندا که له‌و ڕۆژه‌دا کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه کراو 5
هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان شه‌هید کران.
3/ هیوادارین له ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسه‌کانی ئه‌م خوله‌ی
ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێزه‌که‌تان، بڕیار بده‌ن بۆ قبوڵکردنی هه‌ڵواسینی
وێنه‌یه‌کی عومه‌ری خاوه‌ر وه‌ک سیمبولی کوشتنی ناڕه‌وای 5 هه‌زار
مرۆڤی هه‌ڵه‌بجه له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی ئه‌م باره‌گا به‌ڕێزه‌ی ئه‌نجومه‌نی
باڵای مافی مرۆڤدا.
4/ ئومێده‌وارین ڕێگه‌مان پێبده‌ن بۆ کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی وێنه‌یی
له‌سه‌ر شوێنه‌واری تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و
کوردستان.
جێگه‌ی ئامژه پیدانه خۆشبه‌ختانه، ڕێگه دراین بۆ هه‌ڵواسینی وێنه‌ی
عومه‌ری خاوه‌ر و کۆرپه‌که‌ی و له هامانکاتیشدا ڕێگه‌یان پێداین که
لا کاتێکی گونجاو‌دا پیشانگایه‌کی وێنه‌یی شوێنه‌واری ئه‌نفال و
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان بکه‌ینه‌وه له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی
باره‌گای ناوبراودا.
لەدوای تەواوبوونی کۆنگرەکە نوێنەرایەتی هەندێک وڵات و ڕێخراوەکان بە
پیرمانەوە هاتن بۆ ڕاگۆڕینەوە و ووتووێژ لەسەر دۆزە ڕەواکەمان. ئێمەش
بە توانایەکی بەرجەستەوە کەوتینە ئاخافتن و بەخشینی زانیاری زیاتر و
شیکردنەوەی ووردتری مەینەتییەکان و مافە ڕەواکانمان.
ئەوەی لە کۆتاییدا ئەنجامماندا، هەڵواسینی وێنەیەکی عومەری خاوەر بە
نێوەندی ڕاڕەوەکانی باڵەخانەکەدا، بینیمان بۆردێک هەیە بۆ هەڵواسینی
هەموو بابەتێکی نوێ، ئێمەش وەک یەکەم بەشداریمان ئەو وێنەیەمان
بەجێهێشت، کە ڕەمزی هەموو ئەو ئازار و نەهامەتییانەیە بەسەر
گەلەکەماندا هاتووە. هێشتا دوور نەکەوتبوینەوە، سەیرکەرانی وێنەکە زۆر
دەبوون و وەک وێنەکە بێدەنگ دەمانەوە بۆ چەند ساتێک.
نوێنەرایەتی ناوەندی چاک: حاجی ئەنوەر، هێمن ڕەئووف، ئازاد که‌ریم.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه، دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.chak.info
chak.org@gmail.com
|