٧\٨\٢٠١٣
لە نیوەی یەکەمی
ئەمساڵدا ٧١ ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە.
وارڤین
- ھەولێر: لە ماوەی شەش مانگی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤ ھەزار و ١٢٧
حاڵەتی توندوتیژی لە سنووری ئیدارەی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوون و لەو
ژمارەیە ٧١ ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە و ٢٩٨ ژنیش سووتاون و خۆیان
سووتاندووە.
بە گوێرەی ئاماری مانگانەی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
دژ بە ژنان، کە لە ماڵپەڕی وارڤین بڵاوکراونەتەوە، لە نیوەی یەکەمی
ئەمساڵدا، ٤ ھەزار و ١٢٧ حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکراوون.
ئامارەکە لە لایەن "وارڤین"ەوە کۆکراوەتەوە و
ژمارەی حاڵەتەکانیش بەم شێوەیەیە:
مانگی کانوونی دووەم:
کوشتن ٤ حاڵەت، خۆکوشتن ٢، سووتان ٢٥، خۆسووتان ١٢، سکاڵا ٣٣٦،
دەستدرێژی سێکسی ٩.
مانگی شوبات:
کوشتن ٩ حاڵەت، خۆکوشتن ٢، سووتان ١٩، خۆسووتان ١٥، سکاڵا ٤٤٣،
دەستدرێژی سێکسی ٢٠.
مانگی ئازار:
کوشتن ٤، خۆکوشتن ٣، سووتان ١٦، خۆسووتاندن ١٤، سکاڵا ٣٨٩، دەستدرێژی
سێکسی ١٣.
مانگی نیسان:
کوشتن ١٩، خۆکوشتن ١٠، سووتان ٧٦، خۆسووتاندن ٤٩، سکاڵا ١٥٠٨،
دەستدرێژی سێکسی ٥٣.
مانگی ئایار:
کوشتن ٤ حاڵەت، خۆکوشتن ٦، سووتان ٢٤، خۆسووتان ١١، سکاڵا ٥٣٦،
دەستدرێژی سێکسی ١٧.
مانگی حوزەیران:
کوشتن ٤، خۆکوشتن ٤، سووتان ٢٤، خۆسووتان ١٣، سکاڵا ٤٣٢، دەستدرێژی
سێکسی ١١ .
کۆی گشتی حاڵەتەکان لە ماوەی ٦ مانگدا:
کوشتن ٤٤، خۆکوشتن ٢٧، سووتان ١٨٤، خۆسووتان ١١٤، سکاڵا ٣٦٤٤ دەستدرێژی
سێکسی ١٢٣.
سەرجەمی ھەموو حاڵەتەکانی توندوتیژی لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا: ٤٨٨+٥٨٩
+١٧١٥+٤٣٩+٥٠٨+ ٣٨٨ = ٤١٢٧
ئا: ئەرسەلان رەحمان
|