٣٠\٨\٢٠١٠
له‌پاش ئه‌و هه‌موو
کاره‌ساتانه، شارچییه‌تیی و ناوچه‌گه‌رییش سه‌ربار!

دارا ئه‌حمه‌د
ئه‌من حه‌ز ده‌که‌م به که‌سه سوله‌یمانچییه‌کان - که زۆربه‌ی
رۆشنبیره‌کانیان خراپترن له خه‌ڵکه ئاساییه‌که - هه‌روا به‌و که‌سه
هه‌ولێرچییانه‌ش - که به ناچاریی و وه‌ک کاردانه‌وه به‌رانبه‌ر
سلێمانچییه‌تیی هه‌ولێرچییه‌تیی ده‌که‌ن - بێژم: هه‌ر چار کاره‌ساتی
جاشایه‌تی ٦٦ی جه‌لالیه‌کان و رێکه‌وتننامه‌ی
٧٣ی شیوعییه‌کان و به‌عسییه‌کان و
رێکه‌وتننامه‌ی ٨٣ - ٨۴ ی
یه‌کێتییه‌کان و به‌عسییه‌کان و ٣١ی ئابی
پارتییه‌کان له لایه‌ن سه‌رکرده هه‌ولێرییه‌کان ( تاله‌بانی و عه‌زیز
محه‌مه‌د و بارزانی) روویاندا، چونکه هه‌ولێر له سه‌رده‌می به‌ناو
شۆڕشی کوردستان له (١٩٦١)وه تا هه‌نووکه به
تایبه‌تییش له‌وه‌ته‌ی بوویته پایته‌خت - پێمان خۆش بی یان پێمان
ناخۆش بی و به چاک یان به خراپ - ناوه‌ندی شۆڕشگێڕیی کوردستان و
ناوه‌ندی بڕیاردانی سیاسییه له کوردستان، ده‌با ئیدی به‌س بی ئه‌و
خولیای ناوچه‌گه‌رێتیی و خۆ به زلزانینه‌ی که له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی
پێشتر له سه‌رده‌می (شێخ مه‌حمود) سوله‌یمانی ناوه‌ندی بڕیاری سیاسیی
کوردستان بووه.. دروست بووه.
کاکه گیان، داده گیان.. هه‌ی هه‌ناوه‌که‌م، هه‌نووکه جیهان به
ته‌واویی گۆڕایه، ئه‌تووش له‌و خۆ به به‌رز زانینه‌ت دابه‌زه و
ببینه هه‌نووکه له ئه‌وروپا نه‌ک هه‌ر له نێوانی شاره‌کانی یه‌ک
وڵات جوایه‌زیی نه‌مایه به‌لکه خه‌ریکه له نێوانی شاره‌کانی تێکڕای
ئه‌وروپاش ئه‌و جوایه‌زیی و ناوچه‌گه‌رییانه نه‌مینێ که ئه‌نگۆ
ده‌تانه‌وێ هه‌نووکه له کوردستان په‌یڕه‌وی بکه‌ن، ئێ باشه ده‌بی
هه‌ولێره‌کی بن ده‌ستی پارتی یان یه‌کێتی چ جوایه‌زییه‌کی هه‌بی له
ته‌ک دهۆک یان سوله‌یمانییه‌کی بن ده‌ستی پارتی یان یه‌کێتیی!؟
ئایه هه‌ردوکیان هه‌ر نایانه‌وێ ساویلکه‌یی و شارچییه‌تیی خه‌ڵکه
نه‌زانه‌که‌ی شاره‌کان لۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌کاربهینن، ئایه به
پیشاندانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر به به‌راورد به سوله‌یمانی یان
سوله‌یمانی به به‌راورد به هه‌ولێر وه‌ک لایه‌نه‌کی کۆنه‌په‌رست و
خیانه‌تکار.. هیچ له ئاریشه‌کان ده‌گۆڕێ و کار له‌وه ده‌کا که
خه‌ڵکه برسییه‌که تێر ببی یان کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌نده‌ک
بچیته پێشێ!؟
ئه‌من لێره رووی قسه‌کانم له خه‌ڵکه نه‌زانه‌که‌ی سلێمانی نییه
چونکه زۆر ئاساییه که ئه‌وان له سه‌رده‌می به‌عس له لایه‌ن
به‌عسییه‌کان له‌خشته‌بردرابن و هه‌نووکه‌ش له لایه‌ن به‌رپرسانی
هه‌ولێر یان سلێمانی له‌خشته‌ببردرێن.. به‌لکه قسه‌کانم لۆ ئه‌و
به‌ناو رۆشنبیرانه‌یه که کاته‌ک خراپییه‌کی به‌رپرسانی هه‌ولێر
ده‌بینن وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگینیان له دار دیتبیته‌وه دێن خه‌لکی شار و
ناوچه‌که‌ی پێ ده‌شکێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی که خه‌لکه‌که خراپن بن.. ده‌نا
کوو لێده‌گه‌ڕێن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ئه‌و کاره خراپه بکه‌ن!
ئه‌دی ده‌بی خه‌ڵکی به‌ریتانیا و سوێد و چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپاییش
خراپ و نه‌زان و کۆله‌وار بن که تا ئێستا رژێمی بۆگه‌نی پاشایه‌تیی
حوکمیان ده‌کا و رۆژانه به سه‌دان و به هه‌زاران جار مافی مرۆڤ و
مافی ژنان و زارۆکانی
تێدا پێشێل ده‌کرێ، خه‌لکه‌کیان هه‌یه هه‌ر غاره
غاریتی له‌دوو کار و ژیانه‌کی کوله‌مه‌رگییش ده‌گوزه‌رێنن،
خه‌لکه‌کیشیان هه‌یه له ژیانی خۆیاندا له هیچ کاره‌ک شانیان گه‌رم
دانه‌هاتییه و له‌وپه‌ڕی ژیانه‌کی شایانه‌ی پڕ له خۆشگوزه‌رانییش
ده‌ژین، هه‌نده‌ک له‌و ولاتانه‌ش به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه له‌و
دووره‌وه‌ڕا هاتینه کوردستان و عێراق و زۆره‌ک له ولاتانی لای خۆمان
و ئه‌فه‌ریقایان به زۆری زۆرداره‌کیی داگیر کردیه و دیموکراسییه
په‌ڕپووته‌که‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا ده‌فرۆشنه‌وه و ئه‌وه‌ی له لاشیان
گرنگ نه‌بی مافی مرۆڤ و مافی گه‌لان و پاراستنی ژینگه‌یه، له
ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندییه داگیرکارییه‌کانیان و دروستکردنی چه‌ک و
ماده‌ی زیانبه‌خش و دروستکردنی بازاڕ لۆ شتومه‌که‌کانیان به ده‌یان
شه‌ڕی کاولکاریی هه‌رده‌گیرسێنن و ده‌یان کاره‌ساتی سروشتیی دروست
ده‌که‌ن و خه‌ریکه ژینگه‌ی له‌بار له سه‌رجه‌می مرۆڤ و گیانله‌به‌ران
تێک بده‌ن.
ده‌با به‌س بی ئه‌و شارچییه‌تیی
و ناوچه‌گه‌رییه، پارتی و یه‌کێتی و
گۆڕانه‌که‌ی نه‌وشێراون و ئیسلامییه‌کان له هه‌ولێر بن یان له
سوله‌یمانی یان له هه‌ر جێیه‌کی کوردستان بن هه‌ر ئه‌و پارتی و
یه‌کێتی و گۆڕانه‌ی نه‌وشێروان و ئیسلامییه‌کان نین که بیست ساڵه
کوردستانیان به‌و ده‌رده بردیه که بردیتیان، ئه‌گه‌ر هه‌نووکه مافی
په‌نابه‌ریی به ئاسانی له هه‌نده‌ران وه‌ده‌ستبهاتبا کوردستان چۆل
ده‌بوو و هه‌ر خۆیان تێیدا ده‌مانه‌وه چونکه هه‌موو خێروبێر و
خۆشگوزارانییه‌کی کوردستان هه‌ر لۆ ئه‌وانه و هێشتا خه‌ڵک له
ساده‌ترین مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان که ئاو و کاره‌با و
سوته‌مه‌نییه بێبه‌شن ئه‌وه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئازادییه‌کان و
ناجێگیریی سیاسیی و نه‌بوونی ئاسایش و سه‌روه‌ریی ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسا
و رێسایه کۆنه‌په‌رستییانه‌ش که له کوردستان هه‌ن، ئه‌و هێز و
لایه‌نانه له کرده‌وه‌دا بووینه رێگر لۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه به‌زۆر
دابڕایه‌کانی کوردستان و وه‌دستهینانی مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردستانیش.
خۆ ئه‌گه‌ر دووربینانه‌تر ته‌مه‌شای ئه‌و کێشه بکه‌ین ئه‌وه
ده‌توانین وه‌ها بهینینه به‌رچاوی خۆمان که هه‌ولێر و که‌رکووک و
سوله‌یمانی
و هه‌ر شاره‌کیتری جیهان هه‌ر به ته‌نێ ئی خێل و
بنه‌ماڵه‌کان و خه‌ڵکی شاره‌کان نیین به‌لکه ئی تێکڕای مرۆڤی سه‌ر
رووی زه‌وین، وه‌لی با ئه‌و تێڕاوانینه فه‌رامۆش بکه‌ین، ئه‌تو وه‌ک
هه‌ر که‌سه‌کی نێو نیشتیمانی خۆت ئه‌گه‌ر به هوردیی لێی هوورد
ببیه‌وه هه‌رگیز به شکاندنی خه‌ڵکی هیچ شاره‌ک له ده‌ست داگیرکه‌ران
و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی خۆت رزگار نابی به‌ڵکه کێشه‌کی
گه‌وره‌تر لۆ خۆت دروست ده‌که‌ی و ماف و ئازادییه‌کانی خۆت دووریتر
ده‌که‌یه‌وه.
ده ئه‌ی سوله‌یمانییه خۆشه‌ویسته‌که‌م، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێت وه‌یه له
هه‌موو شته‌کان ده‌سپتێشخه‌ر و رابه‌ر و ره‌چه‌شکێنی!!! ده ئازا و
هۆشیار به له له‌نێوبردنی شارچییه‌تی و ناوچه‌گه‌رییش ده‌ستپێشخه‌ر و
رابه‌ر و ره‌چه‌شکێن به، تا هه‌ر هه‌موومان بێژین بژی سوله‌یمانی..
بژی سوله‌یمانی.. هه‌تاهه‌تایێ هه‌ر بژی سوله‌یمانی! وه‌لی سه‌ت جار
ئه‌فسووس ئه‌وه نیت و له‌پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه شارچییه‌تیی و
ناوچه‌گه‌رییشت کردیته سه‌رباری هه‌موو خه‌مه‌کان.
٢٩\٨\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|