٢٥\٨\٢٠١٦ لە پاش تورکیا نۆرەی عەرەبستانی سعودیەیە.
مەبەستی شاندەکە ھاوکاری کردنی دژەبەرانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانەو، عەرەبستانی سعودی بە دوای ھاوپەیمانێکی بەھێز
ئەگەرێت و، ئەزانێت ھەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی ھەیەو، لە رووی
جوگارافیاوەنزیک بە ئێرانەو، ئەوەش بۆ جموجوڵ سەربازی و دەستوەشاند
گرینگێیەکی گەورەی ھەیەو، شایانی ئاماژەیە شاندەکە لە چیای کۆرەکی
گەشتیاری شوێنیان بۆ ئامادە کردووەو، لەلایەن فەرماندەیەکی باڵادەست
پارێزگاری و پاسەوانی ئەکرێت.
سعودییەکان ئەڵێن ھەرێمی کوردستان بۆ ئێمە
زۆر گرنگەو، لە رووی ئاین و تایفەوە وەک یەکین و، ئەمە لەلایەک و،
لەلایەکی ترەوە ناوچەکە پرە لە رق و کینەو، بەربەرەکانی ئاینی و
تایفەگەری و، ئێمە پرۆژەیەکمان ھەیە بەناوی پرۆژەی سعودی _ تورکی لە
پێناو دامەزراندنی ھەرێمێک بۆ سوننەکان لە عێراقداو، ئەوەش بەمزووانە
ناێتەدی چونکە زووربەی ناوچە سوننییەکان بەدەستی دەوڵەتی ئیسلامییەوە (
داعش) و، لە پاش ئازاکردنیان و، بەھۆێ شەرو پێکدادانی سەربازییەوە
ناوچەکە بووەتە وێرانەو کەڵکی نەماوە بەڵام کوردستان ھەرێمێکی ئامادەیە
لە رووی رێکخستن و ئێدارەو حکومەتەوەو، ئەو شێوەیەش کار ئاسانیمان بۆ
ئەکات بە ھەموو ئاراستەکانەوەو، لە رووی سیاسییەوە جێپێی خۆمان لە
بەشێکی جۆگرافی ئیستراتیجی قایم بکەێن و، لە سەرەوەمان تورکیای دۆست و
ھاوپەیمانمانەو، لە رۆژھەڵاتیش وڵاتە نەیارەکەمانە.
پەیوەندینێوان عەرەبستانی سعودی و ھەرێمی
کوردستان ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨ کاتێک جەلال تاڵەبانی و مەسعود
بارزانی سەردانی ( ریاز) ی پایتەختی سعودییان کردو، لە پاش روخانی
رژێمی دیکتاتۆری سەددام حوسەێن وحزبی بەعسی عەرەبی ساڵی ٢٠٠٣
پەیوەندییەکان لە زۆر بواردا پەرەی سەندو، لە ساڵی ٢٠١٠ تاڵەبانی و
بارزانی جارێکیتر سەردانی ( ریاز) یان کردو، ھاوکات لەلایەن شا عەبدوڵا
عەبدولعەزیز بە شاڵێ (Ribbon)ی (دەرەجە
یەک)ی شا عەبدولعەزیزی خەڵات کران. لە دێسەمبەری ( کانونی یەکەم) ی ساڵی ٢٠١٥ شا سەلمان عەبدولعەزیز کەرەتێکی تر پێشوازی لە مەسعود بارزانی کردو، وتی: وڵاتەکەمان بە پەرۆشەوە ئەروانێتە بارودۆخی ھەرێم و، ئەو مەترسیانە دەورەیداوەو، ھەر لەوێدا باسی ھاوکاری دوو قۆڵی کراو، چۆنێتی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانی ھەردوولاو، ھەوڵدان بۆ لەناوبردنی تیرۆرو، چرکردنەوەی تواناکان بۆ جەنگ دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) و، گرنگی وبایخدان بە فایەلەکانی ئابووری و، رێکا خۆشکردن بە بواری وەبەرھێنان و، رێگەدان بە کۆمپانییەکانی عەرەبستانی سعودی برۆنە کوردستان و کار بکەن و، بارزانی خۆشحاڵی دەربری و, ھەر لەوێدا شا بریاریدا (٨) ملیار دۆلار بدرێت بە مەسعود بارزانی بە مەرجێک یارمەتی ھێزە سوننە عەرەبییەکان بدات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و،پشتیوانیی لە سوننەکان بکات و، بۆ ئەوەی یاسای پاسەوانی نیشتمانیی تێبپەڕێنن و، شا سەلمان و بارزانی باسی شەری پێشمەرگەیان دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) لە شنگاڵ و کەرکوک کردو، ھەردوولا رێککەوتن لە سەر نەخشەو پلانێکی نوێ بۆ بەربەرەکانی داعش و، ھەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان و، ناردنی راوێژکارانی ئاسایش و سەربازی سعودی بۆ ھەولێر لە پێناو یارمەتی پێشمەرگەکان، بەڵام سەرچاوەیەک باس لەو رێکەوتندا ئەکات و، ئەڵێت یارمەتییەکە بۆ ئەوە نییە داعش لەناو بچێت بەڵکو تایبەتە بە ئەوەی پێشمەرگە بچێت بەگژ حەشدی شەعبی داو، مەسعود بارزانی لە دانیشتنەکەدا نیگەرانی و سکاڵای خۆی گەیاندووەتە شای سعودییەو، شا سەلمانیش بەڵێنی داوە، کە ھەموو ھاوکارییەکی بکات و موچەی کارمەندانی ھەرێمی کوردستانیش سەرف بکات و. لەودانیشتنەدا بڕیاری دا، کە تیمی راوێژکارانی ھەواڵگریی سعودییە، ڕەوانەی ھەولێر بکات.
|