٩\٣\٢٠١١
له پایته‌خت بۆ
خۆپیشاندان نه‌کرا؟!
رۆژی غه‌زه‌ب... رۆژی ترس له هه‌ولێر... رۆژی پاڵپشتیکردن له
بارزانی.

شوان سدیق
به‌ر له چه‌ند رۆژێک وتم باشتره له شاری هه‌ولێریش خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری
بکرێت، خۆپیشاندانێکی مه‌ده‌نیانه ئاراسته‌و رێڕه‌و ئامانجی که‌سی
خۆپیشانده‌ر دیاربێت، له رێگه‌ی په‌یامێکی دیاریکراوه‌وه، باشتره
زۆرێک له هاونیشتمانیان و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر،
بڕژێنه سه‌رجاده‌و رێگا‌و بانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی دژ به‌و فه‌زا خولقاوه‌ی
که ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له به‌رپرسی نا به‌رپرسی کورد به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی
کوردستان و هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هێناوه‌ته کایه‌وه. له
رێگه‌ی خۆپیشاندانێکه‌وه داوای چاکسازی و به‌خۆدا چوونه‌وه بکرێت.
چونکه مێژووی ئه‌مڕۆی ئێمه به ساته‌وه‌ختێکی گرنگدا تێده‌په‌ڕێ و
له جیاتی حزب گه‌ل هاتۆته قسه له‌شوێنی ئۆپۆزسیۆن که‌سه‌رکرده‌کانیان
خۆیان له‌کون ناوه و مێدیاکانیان خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن و خه‌ڵک ده‌گرێنن،
یان به‌خه‌ڵک پێده‌که‌نن، گه‌نجانی وڵاته‌که‌مان له جێی ئه‌وان رژاونه‌ته
سه‌رجاده‌کان، ئه‌وان داوای گۆڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره به‌ڕێوه‌بردنه‌ی
ژیانیان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که دڵنیابن داهاتوویان له‌م وڵاته وه‌ک
داهاتووی نه‌وه‌ی رابردوو نه‌بێت!
بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی رابردوو که به‌رۆژی "غه‌زه‌ب"ی عێراق داده‌نرا،
له شاری هه‌ولێریش هاوشێوه‌ی شاره‌کانی دی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندان دژ
به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری و فه‌رهه‌نگی بکرێت، به‌ڵام نه‌کرا. به‌وجۆره
راگه‌یاندنه‌ی که وتیان خۆپیشاندان له هه‌ولێر ده‌کرێت، له بێمانایی
شتێکی بێماناتربوو، چونکه سروشتی خۆپیشاندان له هه‌موو ناوچه و ده‌ڤه‌ر
و جێیه‌ک ده‌بێت، که‌سانێکی ئاشکرا یان رێکخرا و ناوه‌ندێکی دیاری‌کرا و
پێی هه‌ڵسن، که ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بۆ چاکسازی و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران بوو، نابێت ئه‌و هه‌له بۆ که‌سێکی خراب جێ بهێڵیت که
رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌که به ئاراسته‌یه‌کی تردا به‌رێت.
یان هێزێکی ئۆپۆزسیۆن و یاخوود لایه‌نێکی دیاری کرا و بیکاته ده‌سته‌گوڵی
خۆی، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆره خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ده‌کرێت،
ره‌نگه که‌م تا زۆر ده‌ستی هێزه ئۆپۆزسیۆنه مۆڵه‌ت پێداوه‌کانی
تێدابێت، به‌ڵام پێموایه خۆپیشاندانی گه‌ل و خه‌ڵکی کوردستانه، نه‌ک
خۆپیشاندانی هێزێکی سیاسی که ته‌نیا ئامانجی سه‌پاندنی یه‌ک جۆر له
ئه‌خلاق بێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
خاڵی لاوازی تری ئه‌و ده‌نگۆیانه که‌بڕیار بوو خۆپیشاندان بکرێت له
هه‌ولێر دواجار نه‌کرا، ئه‌وه بوو که زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌یاننامه‌یان
بڵاوکرده‌وه، نیشته‌جێی شاری هه‌ولێر نه‌بوون، به‌شێکیش له‌وانه له‌ڕووی
خۆپیشاندان و هه‌ر هه‌ڵوێستێک که خه‌ڵکی شار پشتیان پێ ببه‌ستێت، له
جێی ئه‌وه‌نین، متمانه به‌سه‌ربه‌خۆبوونیان بکه‌یت، چونکه وه‌ک وتم
ئه‌م جۆره خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رین و هی حزب و
تاقمه سیاسییه‌کان نین.
یه‌کێکی تر له لاوازی ئه‌و هۆکارانه‌ی که وایکرد خۆپیشاندان له شاری
هه‌ولێر نه‌کرێت، هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی بوو له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه
مۆڵه‌ت پێدراوه‌کان، ئه‌م هێزانه ئه‌وه‌نده‌ی له سلێمانی و گه‌رمیان
و شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه کاریگه‌ریان هه‌بووه له هێنانه سه‌رجاده‌ی
شوێن که‌وتوانیان، ئه‌وه‌نده کاریگه‌ریان هه‌بوایه له‌شاری هه‌ولێر
خۆپیشاندان ده‌کرا!!
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش پێشتر پارتی ئاماده‌کاری زۆری کردبوو
بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر که خۆپیشاندان بکرێ و له‌به‌رانبه‌ردا وه‌ڵامی توندی
بدرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ترسێکی زۆری لای خه‌ڵکانێک دروستکردبوو، به‌ڵام که
خۆپیشاندان نه‌کرا، ئه‌و هێزه ئه‌منی و جه‌ماوه‌ری پارتی که خۆیان
ئاماده‌کردوو رژانه سه‌رجاده‌کان و له‌به‌ر ده‌م قه‌ڵای هه‌ولێردا، ده‌یان
دروشمی جیاجیان به شان و باڵی "سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان"دا
ده‌وته‌وه.
________________________________
سه‌رچاوه:
سایتی سبه‌ی "له‌ترسی خۆپیشاندان بازگه‌کانی هه‌ولێر داخران".
رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
له رۆژی غه‌زه‌بی عێراقییه‌کاندا، له هه‌ولێر که‌رنه‌فاڵ و ئاهه‌نگ
بۆپاڵپشتیکردن له بارزانی ئه‌نجام ده‌درێت".
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره - .-711
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|