لە پایتەختى کوردان (زانکۆى جیهان) زمانى کوردى قەدەغە دەکا!!!
باران
من لێرەدا نامەوێ زۆر لەسەر ئهوه بڕۆم، دهمهوێ باسى کردنەوەى زانکۆ ئەهلییەکان بکەم، دوای ئەوەى دهسهڵاتداران سهریان له قوتابییهکان شێواند، بۆ ئەوەى جارێکیتریش بازرگانى بە ڕۆڵەکانى وڵات بکەن هەڵسان بە هاوبەشیى لهگەڵ چەند بازرگانێک بە کردنەوەى چهند زانکۆیهک، یەکێک لەو زانکۆیانەش زانکۆى جیهانە، ئەو زانکۆیە هیچ خزمەتێک بە خاک و نیشتیمان و ڕۆڵەکانى وڵات ناکا و لەئێستادا خەریکى تەعریبکردنى زمانى کوردین و خوێندن لەو زانکۆیە بە زمانى کوردى قەدەغەیە، ئەى ئافەرین بۆ دەسەڵات.. ئافەرین لە پایتەختى کوردستان فەریکە مامۆستایەک و زانکۆیەک و مامۆستایەکى دوژمن بەکورد زمانى کوردى قەدەغە دهکهن، ئاخر گوناهى ڕۆڵەکانى وڵات چییە کاتێک زمانى عەرەبى نازانن ، بۆ کەسێک نییە خەم بخوا، ئەى کوا بەرپرسە نیشتیمانپەروەرەکان.. ئهوانهی شەو ڕۆژ نیشتیمان بەسەر ئێمە دهفرۆشن و باس لەخاک و نیشتیمان دهکەن، کوان لەکوێن.. بۆ ئێوە بێدەنگن بەرامبەر بە زانکۆیەک کە بازرگانى بە رۆڵەى وڵات دهکا و زمانى کوردى تەعریب دهکرێ لەو زانکۆیە ، بەراستى من شەرم دهکەم بچم بۆ ئەو زانکۆیە و بە زانکۆى کوردى نازانم و شانازیى پێوەى ناکەم چونکە ئەو زانکۆیە یارى بەزمانى کوردى و بازرگانى بە ڕۆڵە ڕەشوڕووتەکانى وڵاتهوه دهکا.
شتێکیتر کە شایەنى باسکردنە و فس فس پاڵهوانەکانى دەسەڵات دهیکەن ئەویش ژمارەیەک کوڕە بەرپرس هەن لەو زانکۆیە و بارودۆخى زانکۆیان تهواو شێواندووە و کۆنتڕۆلییان کردووە و ڕۆژ نییە لەو زانکۆیه شەڕنەکرێ و تەنانەت دەست بۆ چەکیش دهبردرێت و هەڕەشەش لهو کەسانە دهکهن که مەبەستیانە، زانکۆ کراوە بە مەیدانى خۆیان، ئەو کوڕە بەرپرسانەش هەموویان نەخوێندەوارن و هەڕەشە لە مامۆستاکان دهکەن و نابێ ئهوان بکەون وەک چۆن لە قۆناغەکانى خوێندنى ناوەندى و دواناوەندى هەمووى بە ساخته دەرچوون لێرەش دهیانەوێ بە ساخته دەربچن و ببن بە دادپەروەری کوردستان، بەداخەوە کە ڕێگا دراوە بهو کهسانه و بەداخەوەش هەر ئهوانه دهبن بە بەرپرسیار لە وڵات، بهڕاستی کارەساتە ئهوانه وڵات بەڕێوە ببەن.
بەداخەوە کەسیش نابینم باس لەو بابەتە بکا، لەکاتێک هەموو بەرپرسەکان لە بارودۆخى ئەو زانکۆیە ئاگادارن بەڵام بێدەنگیى ئەوان نازانم لەسەر چییە؟ لێرهدا ناچارم بگهڕێمەوە بۆ ئەو پەندە کوردییە کە دەڵێ: (ئەو ماستە مویەکى تێدایە)، بەراستى وایە ئەگەر دوو زانکۆى ئاوهها نەبن ئەدى بەرپرسەکانمان لەکوێ دەربچن و لەکوێ بڕوانامەکانیان وهرگرن، وامزانى بەرپرسەکانمان بڕوانامه لە زانکۆى کەنەدى و فەرەنسى و بەریتانى دههێننهوه.. کهچی نەمانزانى خۆیان و کوڕەکانیان بە ساخته لەو زانکۆیە دەردهچن، جا کێ باسى زمانى کوردى دهکات و قەدەغە دهکرێ.. ئهوه کێشە نییە بۆ ئەوان.
لە کۆتاییدا با ئهوه نامەیەک بێ بۆ ئهوانەى کە نیشتیمان دهفرۆشن بەسەر ئێمەوە.. با بێن لە ترسناکیى زانکۆى جیهان و ئهوانهی وەک زانکۆى جیهانن و بڵێن ئێمە قەبوڵى ئەوە ناکەین زانکۆیەک زمانى کوردى تیایدا قەدەغە بکرێ و قوتابیەکان نەتوانن لەوانەکان بە کوردى قسە بکەن، ئهو کارەساتە لە پایتەختى کورداندا هەیە، بەداخەوە کە به بازرگانیکردن بە ڕۆڵەکانى وڵات پارەیەکى خەیاڵى وەردهگرن، جا نیشتیمانپەروەرەکان وەرن خەمێک بخۆن و چیتر قەبوڵ مهکەن لە پایتەختى کوردان زمانى کوردى قەدەغە بکرێ، بهڵام بەداخەوە کوا خەمخۆرەکان.. کوان لە کوێن؟؟؟؟؟
baran.8832@yahoo.com
|